(کابینەی نوێی حکومەت و چاوەڕوانیەکانی هەموان)

(کابینەی نوێی حکومەت و چاوەڕوانیەکانی هەموان)
٭ئەزموونی حکومەتی بنکەفراوان خراپترین ئەزموونی حکومڕانی ئێمەیە لەماوەی زیادلەچارەکەسەدەی حکومڕانی خۆماڵی خۆمان، ئەگەرچی تایەکگرتنەوەی هەردووکابینەی (هەولێروسلێمانی)و هاتنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێم توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی زۆر سنورداربوون بەڵام هێشتاش دوی سەپاندنی دوو گەمارۆی ئابوری جیهانی و عێراقیش توانرا درێژە بە حکومڕانی بدرێت

٭یەکگرتنەوەی کابینەکانی حکومەت و ڕێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی و وەرگرتنی بەشە بوودجەی هەرێم لە پارەی عێراق سەرەتایی بوژاندنەوەیەکی نوێ بوو بۆسەرجەم سێکتەرەکانی حکومڕانی و باشکردنی ژیان و گوزەران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیانی کوردستان کەلەکابینەی پێنج وشەش و حەوت ئیدارەی حکومڕانی کردن بەهێزترو تۆکمەتربوو

٭کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم سەرەتایی قۆناغێکی نوێ بوو کەتیایدا هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بەشدارییان لەم کابینەیەداکرد بەڵام هەرزوو نیەتی ئەم هێزانە ئاشکرابوو لەو کاتەی داعشی دووژمن (۱۰٥۰کیلۆمەتر)سەنگەری دژی ئێمە کردبوویەوە ئەمانەش کەوتنە نانەوەی ئاژاوەو تێکدانی باری ئارام و ئاسایشی ووڵات و سووتاندنی بارەگا حیزبیەکان و پارتی وەک هەمیشە بەری بەم پەلامارە گرت و کوردستانی لەو بە سوریا بونە پاراست کە خۆیان دەیانووت دەتوانین کوردستان بکەین بە حەلەب!!

٭ئێستا و دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە متمانەی بەپارتی دیموکراتی کوردستان بەخشیەوەو کردیانەوە بەهێزی یەکەم بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ هێزی دووهەم و سێیەم ئەم متمانەیە ئەرکی پارتی گرانترو قورستردەکات و هاونیشتیمانیان و دۆستانی ئێمەش لەدوونیا چاوەڕوانیەکی زۆریان لە کابینەنی نوێی حکومەتی هەرێم هەیە

٭ئەم چاوەڕوانیانە لەکاتێکدان کە ئەگەری ڕوودانی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە هەندێک نزیکتر بونەتەوەو گوشارو گەمارۆ ئابوریەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران توندتر بوەو دۆخی ئابوری ئێران ڕوویی لەخراپی کردوەو جێکەوتە ئابوریەکانی ئەم گەمارۆ ئابوریانە دۆخی ناوخۆیی ئێرانی ناجێگیرو خراپ کردوەو خەریکە کاریگەری لەسەر ناوچەکەو هەرێمیش دەردەکەوێت و مانگی نۆڤەمبەر کاریگەرترین قۆناغی سەپاندنی سزایی ئابوری سەر ئێران دەست پێدەکات کە قەدەغکردنی کڕینی نەووتی ئێرانە لەلایەن ووڵاتانی دونیاوە ئەمەش دۆخی ئێران خراپتر دەکات و وەئەگەری جووڵەو کردەی دیکەی سیاسی و ئابوری بەدوادادێت

٭لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی ناوچەکە دەبێت هەرێمی کوردستانیش خۆی بۆ هەر جۆرە بەرکەوتنێکی سیاسی و ئابوری ئامادەبکات و ئامادەکاری خۆی بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی هەرپێشهاتێک هەبێت

٭لەسەر ئاستی ناوخۆش هەرێمی کوردستان ئەزموونی کابینەی بنکە فراوانی تێپەڕاند و هاوڵاتیانیش چاویان لە کابینەیەکە کەهێزەکان بەپێی هێزی کورسی بەشداربن نەک بەهێزی سەپاندن و چاوسورکردنەوەو باسکردنی دۆخی دوو ئیدارەیی و هاوووڵاتیانیش چاویان لە بوژاندنەوەی زیاتری ئابوری و خزمەتگوزاریی و ڕەخساندنی هەلی کارە
کەواتە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیش چاوەڕوانیەکی زیاتر لەکابینەی نوێ هەیە

Top