یەكێك لە هۆكارە هەر سەرٍەكییەكانی دژایەتیكردنی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد بە رابەرایەتی مستەفا بارزانیی لە سەردەمی شۆرش و دواتر لە قۆناغی حوكمرٍانی و فیدراڵی گەلی كورد ، بۆ ئەوە راستییە دەگەرێتەوە ، كە پارتیی دیموكراتیی كوردستان بە باوەربوونی تەواو بەو دروشم و بنەمایانەی كە بەرزی كردۆتەوە لە پێناویدا بە كردەوە خەباتی كردووە تا بەتەواویی مافەكانی مسۆگەر بێ لە چوار چێوە و نێو وڵاتانی داگیركەری كوردستان و هەروەها ناوچەیەك كە كەمتر هەست بە بوونی دیموكراسی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیخوازی كراوە و دەكرێ. هیچ حزب و هێزێك لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بە رێژەی پارتی دیموكراتی لە پێناو بنەماكانی " ئاشتی،ئازادی ، دیموكراسی و سەربەخۆیخوازی خەبات و قوربانیی نەبەخشیووە و باوەری پێنەبووە ..پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی بۆ كوردایەتی و سازش نەكردن لە سەر مافەرەواكانی كورد وكوردستان هەمیشە پێشەنگ و ئاڵاهەڵگر بووە بە كردەوە ، مێژوو ئەو واقیعەی سەلماندووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو هێزە ڕەگ ئەستوورەیە هیچ ڕەشەبایەک نەیتوانیووە ڕای تەکێنێت، ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی نەمر ئەو ڕێبازەیە لە ناوچەکە و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە بە درێژایی مێژوو هەر بەزیندوویی ماوەتەوەو هەر لەگەشە سەندنیش بووە،ئەم ڕێبازە پیرۆزە تاکە ڕێبازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەسەندن و بەهێزی دابێت.بەپێچەوانەوە تەواوی ڕێبازەکانی تری عێڕاق و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لەناوچوون یان بەلەڕو لاوازی ماونەتەوە،،پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کێ بە دژایەتی پارتی بووە پاشا؟کێ بە دژایەتی پارتی شتێکی بەشت کردووەو ئۆخەی لەژیانی خۆیدا کردووە؟ وەڵامەکان ڕوونە تەواوی ئەو کەس و لایەن و ڕژێمانەی دژی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە وەک دایناسوڕ بنەچەیان بڕایەوەو لەناو چوون،،، مێژووی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان و بنەماڵەکانیان دیارە کە چۆن یەک لەدوای یەک فەوتان، لە کوردستانیش ئەوانەی دژایەتی پارتیان کردو خەونی لەناوبردنی پارتیان هەبوو هەموویان خەونەکانیان بردە گۆڕەوەو پارتیان ڕۆژێک لە ڕۆژان بە زەلیلی و لاوازی نەبینی،، هەرچەندە پارتی توشی هەزار هەورازو نشێو بووە بەڵام کاتی بووەو هەڵساوەتەوەو وەک پڵنگ لە گۆڕەپانی کوردایەتی و مەردایتی شوێن پەنجەی دیار بووەو بەبێ ئەو هیچ کارێکی نەباش و نەخراپ سەری نەگرتووە و شکستی خواردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لە هەرچواردەورەیدا دوژمن دەوری داوەو بە کۆمەڵ گەلە گورگ و خۆفرۆش پیلانگێڕیان لێ کردووە بەڵام هەر زوو سیحری پیلانگێڕیەکانیان پوچەڵ کراوەتەوەو سەرئەنجام بە بەهێزی پارتی و ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمر کۆتایی هاتووە، پارتی شێخەو خودای گەورەی لەپشتە ، هەرکەسێک وویستبێتی دەستی ڕەش و چەوری لە پارتی پارتی بدات خوای گەورە بەگەورەیی خۆی پاراستوویەتی چونکە تاکە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی کوردە ، چونکە گەلی کورد گەلێکی زوڵم لێکراوو خێر لەخۆ نەدیووە بۆیە تاکە هێز کە لەگەڵ گەل و نیشتمانی کوردستان بێت و هەرگیز پشتی تێنەکات تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ئیرادەیەكی پۆڵاییە هیچ كاتێ چۆك بۆ دوژمنان و نەیارانی دا نادات .بۆیە تا زووە ئەو حزب و لایەن و تاقم کۆمەڵەو دەستانەی دەیانەوێت بەدژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێز ببن، یان دەنگ کۆبکەنەوە، یان ناوبانگ دەربکەن و مەکسەبی حزبی و کەسی بەدەست بهێن یان بیانەوێت لە پێگەی پارتی بدەن و ئڕهابی فیکری بڵاو دەکەنەوە وا چاکتر دەست لەدژایەتی پارتی هەڵبگرن چونکە دەست دان لە پارتی سەر ئەنجام شێتیان دەکات، مێژوو شاهیدە بزانن پارتی چەند كۆیلە و خاكفرۆشی تێكشكاندووە و ریسوا كردووە و لە مەیدانی كوردایەتیی و كۆڵنەداندا هەمیشە یەكەمی بێ ركابەرە تا گەیاندنی كورد بە كەنارٍی دڵنییایی و سەقامگیری ...بۆیە، ئەوەی لە گەلی كورد و سەركردایەتییەكەی و حكومرانی نیو چارەكە سەدەی بەدی كراوە ، ئاشتی و پێكەوە ژیان و حەز پێشكەوتن و ئازادیخوازی و دیموكراسیخوازی و سەربەخۆیخوازیی بووە كە مافێكی رەوایی هەر گەل و نەتەوەیەكە خاوەن خاك و نیشتیمانی وەك گەلی كورد بووە . پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پێشەنگ و ئاڵا هەڵگر لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین تا بە ئەمرٍۆ باجی زۆر و قوربانیی زۆری لە پێناو چەسپاندنی بەخشیووە و دەبەخشێ و دەیان جاریش رووبەرووی داگیركەرانی و پیلانگێری گەورە بۆتەوە.. پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو هێزە جەماوەرییە كە هەموو كات جێگەی متمانە بووە، هۆكاری سەرٍەكیش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بە رۆح و گیانی پارێزگاری لە مێژوو و شكۆ و سەروەرییەكانی گەلی كورد كردووە . هەروەها هیچ كاتێ بەڵێنی بێ كرداری نەداوە ، لە هەمانكاتیشدا هەموو كاتێ سەرچاویی هیوا و ئومێد بووە بۆ كورد وكوردستان لە قۆناغە سەختەكان دا .شانازێكی گەورەیە بۆ پارتی كە توانی تەنها لە ماوەی چوار مانگدا بۆ دووبارە دیموكراتی كوردستان گەورەترین متمانەی جەماوەری بەدەست بهێنت كەئەمەش دەگەرێتەوە بۆسیاسەتی راست ودروستی پارتی و جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی و دەركەوت خەلكی كوردستان ئاوەدانی وئارامی وكوردستانێكی بەهێز وحكومەتێكی تۆكمەیان دەوێت چونكە رابردوو دەریخستووە هەركاتێك پارتی بەهێز بووبێت كوردستانیش بەهێزبووە بەمەش خەونی نەیارانی پارتی پووچەل كرایەوە كە چۆن گرەویان لەسەر لەناوبردنی پارتی دەكرد بەلكو رێك خەونەكە پێچەوانە بوویەوە بینی مان چیان بەسەرهات و چۆنیش بەرەوو لە ناوچوون ورووخان و كەمی دەنگ چوون سەركەوتنی ئەم جارەش بۆ پارتی شتێكی تازە ونوێ نیە بەلكو كەلتورێكی كوردانەیە لەرەسەنایەتی خەلكی كوردستان هەر قولاوە كە هەمیشە لەهەرێمی كوردستان یەكەمی بێ ركابەرە بەلكو بەو پێەی پارتی لەسەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراوە رەگ وریشەی قولی جەماورەی هەیە لە25ی ئەیلوولی ساڵی رابردووشدا سەركێشی گەورەترین پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆی كرد لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەریش تەنها سەرۆك بارزانی وپێشمەرگەی پارتی لە سەنگەرەكانی بەرگری و پاراستنی كەرامەتی كوردستان مانەوە بۆیە مافی گەلی كوردستانە متمانەیان پێ هەبێت و دەنگی خۆیان پێ بدەن ،كەدڵنیان چۆن لەرابردوو دا هەموو شانازی وسەروەرییەكانی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان پەیوەستە بە پارتی لە ئایندەشدا هەروا دەبیت كە هیچ بریارێك بەبێ پارتی ناتواندرێت بدرێت لە كاتی بەرگی ومقاوەمشدا پارتی هەر لە مەیداندا دەمێنێتەوە كە داستانەكانی پردی وسحێلا و تلسقۆف لە یادمانن كە چۆن پێشمەرگەكانی پارتی و سەرۆك بارزانی سنوریان بۆ خیانەت و دوژمنان كێشا و رێگریان لە مەرامی خائین و خاك فرۆشان كرد.پارتی دیموكراتی كوردستان هه میشه منەت باری خەلكی كوردستانە و لەبەردەم ئەرك وبەرپرسیارەتێكی قورس دایە كە دلنیام وەفادار دەبێت لەبەردەم دەنگی دەنگدەرانی بەهەمان روحیەتی پێشمەرگە ئاسای داعش بەزین و ئەبرامزشكێن پارێزەری كوردستان دەبێت و لە پرسی سەربەخۆیی سازش ناكات و جدی تر كاردەكات لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان بۆ خۆشگوزەرانی و كۆتایی هێنان بەقەیران وفەوزای سیاسی و دامەزراندنی حكومەتێكی بەهێز و ئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی چونكە بەمە كوردستانێكی بەهیز بنیات دەندرێت كە هەموو خەلكی كوردستان چاوەری بەلێنەكانی پارتی یە ، بەدڵنییاییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان گشت تواناكانی خستۆتە گەر تا بە گرتنەبەری سیاسەتێكی حەكیمانە ئەو قۆناغە سەخت و قەیرانانە تێپەرٍنێ و لە رێگەی حكومەتێكی بەهێزەوە بەرەو دابینكردنی خزمەتگوزاری و پێشكەوتن زیاتر بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێ. بۆیە ئاوێتە بوونی جەماوەر و پارتی سەرٍەرایی گشت كەم وكورتیی و بەربەستەكان وایكردووە كە سەركەوتن لە دوای سەركەوتن بەدی بێت