متمانەی جەماوەر بەپارتی بەشێکی گرنگە لە بەرپرسیاریەتی

متمانەی جەماوەر بەپارتی بەشێکی گرنگە لە بەرپرسیاریەتی
ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی رابردوو گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە چونکە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر گۆرینی نەخشەی سیاسی لە کوردستاندا بەتایبەت بۆپارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرکەوتنێکی مەزن و متمانەی گەلی کوردستانی بەدەست ھێنا،چونکە لەماوەی ھەڵبژاردنی ساڵی٢٠١٣تاکو ئەم ھەڵبژاردنەیە پارتی بەچەند قۆناغێکی جیاواز دا گوزەری کرد (قەیرانی دارایی،شەری تیرۆرستانی داعش ،ئەنجامدانی ریفراندۆم،خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر)بەلام ھەموو ئەمانەش نەبوونە بەربەست و لەمبەر لەبەردەم پشتیوانی ومتمانەی کوردستانیان بە پارتی بەلکو بەپێچەوانەوە خەونی دژە پارتییەکان نەھاتەدی و خەلکی کوردستان وەفاداری خۆیان دووپاتکردەوە وپاداشتی ھەڵوێستەکانی پارتی یان دایەوە کە چۆن لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا ھەڵگری بارە گرانە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بوو و شەرەفی پاراستنی کوردستانی پێ بەخشرا بۆیەش ئەوەی لە دەرئەنجامە سەرەتاییەکان بەدی دەکرێت کە پارتی بە جیاوازێکی گەورە لەپێش سەرجەم حزبەکانی تردایە مایەی ستایش ودەستخۆشی یە چونکە پارتی ییە خۆراگر و کۆلنەدەرەکان سەلماندیان حزبەکەیان وەک داربەروو وایە نەبەبرین نەبە سووتاندن کۆتایی پێ نایەت چونکە شانازێکی گەورەیە بۆ پارتی کە توانی تەنھا لە ماوەی (٤)مانگدا بۆ دووبارە گەورەترین متمانەی جەماوەری بەدەست بھێنت کەئەمەش دەگەرێتەوە بۆسیاسەتی راست ودروستی پارتی و جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و دەرکەوت خەلکی کوردستان ئاوەدانی وئارامی وکوردستانێکی بەھێز وحکومەتێکی تۆکمەیان دەوێت چونکە رابردوو دەریخستووە ھەرکاتێک پارتی بەھێز بووبێت کوردستانیش بەھێزبووە بەمەش خەونی نەیارانی پارتی پووچەل کرایەوە کە چۆن گرەویان لەسەر لەناوبردنی پارتی دەکرد بەلکو رێک خەونەکە پێچەوانە بوویەوە بینی مان چیان بەسەرھات و چۆنیش بەرەوو لە ناوچوون ورووخان و کەمی دەنگ چوون سەرکەوتنی ئەم جارەش بۆ پارتی شتێکی تازە ونوێ نیە بەلکو کەلتورێکی کوردانەیە لەرەسەنایەتی خەلکی کوردستان ھەر قولاوە کە ھەمیشە لەھەرێمی کوردستان یەکەمی بێ رکابەرە بەلکو بەو پێەی پارتی لەسەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراوە رەگ وریشەی قولی جەماورەی ھەیە لە٢٥ی ئەیلوولی ساڵی رابردووشدا سەرکێشی گەورەترین پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆی کرد لە دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەریش تەنھا سەرۆک بارزانی وپێشمەرگەی پارتی لە سەنگەرەکانی بەرگری و پاراستنی کەرامەتی کوردستان مانەوە بۆیە مافی گەلی کوردستانە متمانەیان پێ ھەبێت و دەنگی خۆیان پێ بدەن ،کەدڵنیان چۆن لەرابردوو دا ھەموو شانازی وسەروەرییەکانی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان پەیوەستە بە پارتی لە ئایندەشدا ھەروا دەبیت کە ھیچ بریارێک بەبێ پارتی ناتواندرێت بدرێت لە کاتی بەرگی ومقاوەمشدا پارتی ھەر لە مەیداندا دەمێنێتەوە کە داستانەکانی پردی وسحێلا و تلسقۆف لە یادمانن کە چۆن پێشمەرگەکانی پارتی و سەرۆک بارزانی سنوریان بۆ خیانەت و دوژمنان کێشا و رێگریان لە مەرامی خائین و خاک فرۆشان کرد.
بۆیەش پارتی منەت باری خەلکی کوردستانە و لەبەردەم ئەرک وبەرپرسیارەتێکی قورس دایە کە دلنیام وەفادار دەبێت لەبەردەم دەنگی دەنگدەرانی بەھەمان روحیەتی پێشمەرگە ئاسای داعش بەزین و ئەبرامزشکێن پارێزەری کوردستان دەبێت و لە پرسی سەربەخۆیی سازش ناکات و جدی تر کاردەکات لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان بۆ خۆشگوزەرانی و کۆتایی ھێنان بەقەیران وفەوزای سیاسی و دامەزراندنی حکومەتێکی بەھێز و ئەنجامدانی گۆرانکاری و چاکسازی چونکە بەمە کوردستانێکی بەھیز بنیات دەندرێت کە ھەموو خەلکی کوردستان چاوەری بەلێنەکانی پارتی یە کە دلنیاین پارتیش خاوەنی بەلێنی خۆیەتی چونکە ھیچ کات پارتی بەلێنی بێ کرداری نەداوە ھەموو کات خزمەتکاری و قوربانی دان فەرھەنگی پارتی و رێبازی بارزانی نەمر بووە چونکە متمانە وبراوبوونی جەماوەر بەپارتی بەشێکی گرنگە لەبەرپرسیاریەتی لێرەشەوە ناکرێت رۆلی جەماوەر وکادیر وئەندام ولایەنگرانی پارتی لەیاد بکرێت کە خۆراگرانە لە ٣٠/٩ بە ئومێدوو ورە بەرزییەوە چوونە سەر سندوقی دەنگدان وشکۆمەندی وسەروەرێکی تریان بۆ پارتەکەیان تۆمارکرد و دەنگی خۆیان دا وخۆیان نەچەماند .
Top