ستراتیژی لە مێژینەی پارتی ئاواكردنی كوردستانێكی بەهێزە وپێشكەوتووە بە كردەوە..

ستراتیژی لە مێژینەی پارتی ئاواكردنی كوردستانێكی بەهێزە وپێشكەوتووە بە كردەوە..
پارتی، دەیهەوێت كوردستان لە چەند بیركودەتاچیی ،ناوچەكەرخوازی ، بایكۆت چییەكان رزگار بكات و لە جیاتی ئاوەدانی پێشكەوتن و گەشەكردن لە گشت بوارەكاندا بخاتە شوێنی ،ئەمەش ئامانجی لەمێژینەی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە بە هەموو توانایەكەوە خزمەتكاری گەلی كورد بكات .لە ماوەی رابردوو ، سەرەرایی ئەوەی ئەو هێزانەی دروشمی بریقەدار و گەروە و بێ‌ بنەمایان بەرزكردبۆوە و لە قۆناغە هەستیارەكانیدا پشتیی حكومەتیان بەردا ، فەرموون ئێستا ئیتر ئەگەر ئامانجتان خزمەتی نیشتیمان و هاوڵاتیانی كوردستان فەرموون پشتیوانی حكومەتی نوێی كوردستان بن بۆ خزمەتكردن و چارەسەركردنی گشت كێشە و ئاریشەكان .گەلی كورد له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیارەی ئێستای سیاسی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییدا به‌ر له‌ هه‌ر شتێكی دیكه‌ پێویستی به‌ ئاشته‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری و جێگیر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رته‌وازی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌ی هه‌یه‌ نه‌مینێ، پێویستی ئاشته‌واییه‌كی راسته‌قینه‌ و به‌رده‌وامی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ست ده‌كرێ تاكی كورد تاكێكە پێوستی بەدڵنییایی و هیوا هەیە و تا رادەیەك هەست بە بێزاری دەكات ‌، بۆیە چارەسەری بۆ كێشە ئابووری و سیاسییەكانی نێو كۆمەڵگە هه‌نگاو بۆ گۆڕانكاریی ریشه‌یی و كاریگه‌ر بنێ و له‌و چه‌قبه‌ستوویی و متبوونه‌ی رزگاری ببێ، هه‌رچه‌نده‌ هۆكارو كاریگه‌رییه‌ سه‌ره‌كیه‌كان سیاسی و ئابوورین، به‌ڵام رێگه‌چاره‌ و ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه‌ نه‌شیاوه‌ لایه‌نه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ده‌ستگرتن و به‌ئامانجگرتنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نه‌كانه‌، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخی ململانێی حیزبی. دوێنێ بوو کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیدارترین دوژمنێکی وەک داعش بووەوە، بەڵام بە ئیرادەی پێشمەرگە و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، توانرا شکست بەو هێزە دژ بە گەلی کوردستان و دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنرێت. دوای شەڕی داعش کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە و شکۆدار و مێژووییدا وەستا و بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، بەڵام پیلانی دوژمنان و ناحەزان و خیانەتی ناوخۆ رووبەڕڕووی ئەو مافە ڕەوایەی کورد وەستایەوە کە مافێکی سەرەتایی هەموو گەل و نەتەوەیەکە گوزارشت و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام ئەوەی گرنگ بوو ئەنجامدان و سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو، لەوەش گرنگتر بەشداریکردنی سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بوو لەو پڕۆسە نیشتمانی و نەتەوەییەدا و گرنگتر لەوەش بەرزیی ڕێژەی دەنگی بەڵێ بوو لەو ناوچانەدا.ئەمڕۆ کوردستان لەقۆناغێكی هەستیارەدایە و بەرەو پێكهێنانی حكومەتی بەهێزدایە و ئەمەش بێگومان بە هێزێکی ڕەسەنی نیشتمانی و نەتەوەیی دەکرێ کە داکۆکیکاری ڕاستەقینە و هەڵگری پەیام و بەرنامە و ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی و مافەکانی گەلی کوردستان بێ، ئەو هێزەش تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، تا پارتییش بەهێز بێ، کوردستان بەهێز دەبێ، تا کوردستانیش بەهێزبێ، مافەکانی گەلی کوردستان پارێزراو دەبێ ئەوەی بۆتە هۆی پاراستنی ئاسایش و جێگیر بوون و دروستبوونی دەرفەتی كار و سەرنج ڕاكێشانی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی روو لە كوردستان بكەن، پارتییە، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لە كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پەرەی پێ دەدرێت، ئەمە هەموو بۆ وجوودی پارتیی دەگەڕێتەوە، هەر ئەوەش وای كرد كە جارێكی دیكە كوردستانیان متمانە بە پارتی بدەنەوە و دەنگی خۆیان پێ بدەن. یچ هێز و لایەنێكی سیاسی لەناو كوردستان ناتوانێت كێبڕكێی پارتی بكات، چونكە پارتی دەستكەوتی گەورەیە، پارتی خاوەنی دەیان داستان و بە هەزاران شەهیدە، خاوەنی ئاوەدانكردنەوەی كوردستانە، بۆیە ئەگەر پارتی نەبێت كوردستانیش نابێت، بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و بۆ ئەوەی بەرگری لە مافە دەستووری و یاساییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، خەڵكی كوردستان متمانەی دایەوە بە پارتیی. پارتی تاكە حزبە لە هەموو كوردستان كە دەتوانێت خوشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان دابین بكات، حزبەكانی دیكە بە دوای پارە و پۆست كەوتوونە و توانای ئەوەیان نیە كوردستان بەڕێوەببەن، بەڵام پارتی زیاتر لە سەدەیەكە خەبات دەكات، قوربانی دەدات، بەس بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان بە مافەكانی خۆی بگات. =50 لەگەڵ ئەوەی لە پێناو ئاشتی بوو بەڵام تەر و ووشك پێكەوە سووتا...پارتی دیموكراتی كوردستان ،لە بەر ئەوەی هەموو كات باوەری بە ئاشتی، دیموكراسی و پێكەوە ژیان هەبووە و هەیە تا بە ئەمرٍۆ لە پێناو سەقامگیری كۆمەڵایەتیی و سیاسی دا هەمیشە باج و قوربانیی گەورەی بە مافی پارتییەكان داوە .ڕاستە، بووە هۆی كۆتایی هێنان بە شەرٍ خۆكوژی ناوخۆیی و كوردستانی لە دوو ئیدارەیی دوورخستەوە كە هەمیشە ئامانجی دوژمنان و داگیركەران و ناحەزرانی كورد و كوردستان بووە ، بەڵام لە هەمان كاتیشدا ، بینیمان كە چۆن دەسەڵاتدارانی دەڤەری سلێمانی سەرٍەرایی ئەوەی هاوشێوەی ئیدارەی هەولێر هەمان بودجە و پارەیان وەردەگرت بەڵام هیچ خزمەتگوزاریی و پرۆژەیەكی بەرچاویان بۆ كوردستانیان ئەو ناوچانە پێشكەش نەكرد و بە پێچەوانەوە خەڵكی ئەو دەڤەریان بە شێوەی تێگەیاند كە ئۆباڵی ئەو نەهانەتییانە و گرنگی نەدانە هەموویی لە ئەستۆیی حكومەتی كوردستانە و پارتی وبارزانییە بە پلەی یەكەم بۆیە بینیمان كە كاتێ‌ ئۆپۆزسیۆنیان دروستكردن و خەڵكیان هێنایە سەر شەقام و چەواشەكاریان دەكرد لە جیاتی ئەوەی بڵێن كە ئێمەش شەریك بووین لە دەسەڵات و بودجەمان وەردەگرت بەڵام بۆ بەرژوەندی شەخسیمان خەرجمان دەكرد و جەماوەری دەگەری سلێمانی و راپەرین و گەرمیانمان فەرامۆش كردبوو ،ئەوا كاریان بۆ دژایەتی و روخاندنی حكومەتی كوردستان و ناشیرین پیشاندانی پارتی و بارزانی دەكرد بەوەی خزمەتگوزاری و داهاتەكان تەنیا بۆ سنووری هەولێرە .بۆیە، دەمهەوێت بڵێم و ئامانجی پارتی و سەرۆك بارزانیش بە پڵەی یەكەم لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 و جەخت كردنەوە لە سەر ، شكاندنی بەستەڵەكە سیاسییەكان ، بایكۆتچییەكان و رووخێنەرەكان و تابووری پێنجەم و لە هەمانكاتدا ، پیشاندانی هێز و ئیرادەی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتێكی بەهێزە بە خزمەتكردنی گشت هاووڵاتیان هەر لە زاخۆ تا خانەقین و سەڵماندنی ئەو راستییە كە پارتی واتاخزمەتكردنی گەلی كورد دوور لە حزبایەتی بەرتەسك و دووئیدارەیی و 50 = 50 ، بۆیە دەبێ‌ گشت هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش باش لە واقیع و سیاسەتی ژیرانەی پارتی و بارزانیی بگەن و هەر هێزێك بە ئەندازەی خۆی رازی بێ‌ و تێبكۆشێ‌ تەنیا لە پێناو خزمەتكردن ،ئاوەدانی ،سەقامگیری و كوردستانێكی بەهێز و كۆتایی هێنان بە دڵەرٍاوكێ‌ ناوچەگەرێتی و سیستەمی نیوە بە نیوە كە جگە لە شك و گومان و قەیران هیچی تر لێ شین نەبوو.. وەك چۆن بینیمان لەگەڵ ئەوەی 50= 50 لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری و یەكریز كورد بوو بەڵام تەر و ووشك بەو مانایەی كە كێ‌ زیاتر لە پێناو بەرژوەندی هاوڵاتیانی خزمەتكردەووە وونكرد و سووتاندا
Top