فەخامەتی سەرۆك كۆمار چیت بۆ پێشمەرگە كردووە ؟ (شیكردنەوەیەكی یاسایی)

فەخامەتی سەرۆك كۆمار چیت بۆ پێشمەرگە كردووە ؟ (شیكردنەوەیەكی یاسایی)
لە 15 ساڵی رابردووی بودجەی عێراق پشكی پێشمەرگە دانراوە، بەڵام لەلایەن حكومەتی ناوەندی خەرجنەكراوە، لە بودجەی هەموو ساڵەكی عێراقیش هاتووە "دابینكردنی بەشێك لە پشكی هێزی وشكانی فیدراڵی سوپای عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی رێژەی دانیشتوان".
یەكێك لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چەند ساڵی رابردوودا پرسی بودجەی پێشمەرگە بووە. لە 2003ـەوە كە بودجەی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی عێراقی بە رێژەی 17% دیاریكرا، هیچ ساڵێك بودجەی پێشمەرگە ئەگەر چی لە یاسای بودجەدا ئاماژەی پێكراوە، بەڵام خەرجنەكراوە و ، بەغدا پابەندنەبووە بە پێدانی بەشە بودجەی پێشمەرگە ئەوەش پێشەڵكردنی ئاشكرای یاسای بودجە بووە كە لە هەمووو ساڵەكان بە دەقی ئاشكرا تیا هاتووە:
لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە بەشە بودجەی پێشمەرگە كراوە.
لە ساڵی 2010 تاوەكو 2017 ئەو ماددانە دەخەینەڕوو، كە لە یاسای بودجە لە بارەی پێشمەرگە داندراون.
یاسای بودجەی 2010
مادەی 16
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت لەبارەی نەفەقاتی (مووچە، چەك و پێداویستی) بۆ هێزەكانی پاسەوانی هەرێم، كە كۆك بێت لەگەڵ دەستوور.
یاسای بودجەی 2011
مادەی 14
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت لەبارەی نەفەقاتی (مووچە، چەك و پێداویستی) بۆ هێزەكانی پاسەوانی هەرێم، كە كۆك بێت لەگەڵ دەستوور، پێدانی سولفەكە بە رێككەوتن دەبێت تاوەكو دەرچوونی یاسایەك بۆ رێكخستنی پشك و پێدانی.
یاسای بودجەی 2012
مادەی 13
بە رێككەوتنی نێوان ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سولفەیەكی خەرج دەكرێت بۆ (مووچە، پڕچەككردن، پێداویستی) بۆ هێزەكانی پاسەوانی هەرێم (پێشمەرگە)، كە كۆك بێت لەگەڵ دەستوور، تاوەكو ئەو كاتەی یاسایەك دەردەچێت بۆ پشك و پێدانی.
یاسای بودجەی 2013
مادەی 9
بە رێككەوتنی نێوان ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سولفەیەك خەرج دەكرێت بۆ (مووچە، پڕچەككردن، كەلوپەل) بۆ هێزەكانی پاسەوانی هەرێم (پێشمەرگە)، كە كۆك بێت لەگەڵ دەستوور، تاوەكو ئەو كاتەی یاسایەك دەردەچێت بۆ پشك و پێدانی.
یاسای بودجەی 2014
پشكی پێشمەرگە نییە
یاسای بودجەی 2015
مادەی 10
دابینكردنی بەشێك لە پشكی هێزی وشكانی فیدراڵی سوپای عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی رێژەی دانیشتوان، بەوپێیەی بەشێكە لە سیستەمی ئەمنی عێراقی.
یاسای بودجەی 2016
مادەی 9
دابینكردنی بەشێك لە پشكی هێزی وشكانی فیدراڵی سوپای عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی رێژەی دانیشتوان، بەوپێیەی بەشێكە لە سیستەمی ئەمنی عێراقی.
یاسای بودجەی 2017
مادەی 8
دابینكردنی بەشێك لە پشكی هێزی وشكانی فیدراڵی سوپای عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی رێژەی دانیشتوان، بەوپێیەی بەشێكە لە سیستەمی ئەمنی عێراقی، دەستەبەركردنی مووچەی پێشمەرگە بەپێی خشتەیەكی ئامادەكراو بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە17%"ی بودجەی عێراق بۆ هەرێم، یەك ملیار دۆلاریش بۆ پێشمەرگە"
بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە ئەركی هەرەسەرەكی سەرۆك كۆمارە كە بە یاسا جێگیر كراوە پاراستنی سمۆی دەستور و رێگری كردن لە پێشەڵكردنیەتی ‌ئاخۆ پرسیار ئەوەیە فەخامەتی سەرۆك كۆمار لە هەر سێ‌ خولەكەدا چییان بۆ پێشمەرگە كردووە؟ووڵامەكەی دیارە چوون هیچ دەسكەوتەكی لەو بارەیەوە نەبووە..
Top