كوردستانێكی بەهێز ، واتا خزمەتگوازاری و پێشكەوتن و سەقامگیری
October 6, 2018
وتار و بیروڕا
لە ماوەی رابردوو ، سەرەرایی ئەوەی ئەو هێزانەی دروشمی بریقەدار و گەروە و بێ بنەمایان بەرزكردبۆوە و لە قۆناغە هەستیارەكانیدا پشتیی حكومەتیان بەردا ، فەرموون ئێستا ئیتر ئەگەر ئامانجتان خزمەتی نیشتیمان و هاوڵاتیانی كوردستان فەرموون پشتیوانی حكومەتی نوێی كوردستان بن بۆ خزمەتكردن و چارەسەركردنی گشت كێشە و ئاریشەكان .گەلی كورد له‌م قۆناغه هه‌ستیارەی ئێستای سیاسی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییدا به‌ر له هه‌ر شتێكی دیكه پێویستی به ئاشته‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری و جێگیر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رته‌وازی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌ی هه‌یه نه‌مینێ، پێویستی ئاشته‌واییه‌كی راسته‌قینه و به‌رده‌وامی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، چونكه هه‌ست ده‌كرێ تاكی كورد تاكێكە پێوستی بەدڵنییایی و هیوا هەیە و تا رادەیەك هەست بە بێزاری دەكات ، بۆیە چارەسەری بۆ كێشە ئابووری و سیاسییەكانی نێو كۆمەڵگە هه‌نگاو بۆ گۆڕانكاریی ریشه‌یی و كاریگه‌ر بنێ و له‌و چه‌قبه‌ستوویی و متبوونه‌ی رزگاری ببێ، هه‌رچه‌نده هۆكارو كاریگه‌رییه سه‌ره‌كیه‌كان سیاسی و ئابوورین، به‌ڵام رێگه‌چاره و ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه نه‌شیاوه لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ده‌ستگرتن و به‌ئامانجگرتنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نه‌كانه، چونكه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخی ململانێی حیزبی. دوێنێ بوو کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیدارترین دوژمنێکی وەک داعش بووەوە، بەڵام بە ئیرادەی پێشمەرگە و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، توانرا شکست بەو هێزە دژ بە گەلی کوردستان و دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنرێت. دوای شەڕی داعش کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە و شکۆدار و مێژوویی‌دا وەستا و بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، بەڵام پیلانی دوژمنان و ناحەزان و خیانەتی ناوخۆ رووبەڕڕووی ئەو مافە ڕەوایەی کورد وەستایەوە کە مافێکی سەرەتایی هەموو گەل و نەتەوەیەکە گوزارشت و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام ئەوەی گرنگ بوو ئەنجامدان و سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو، لەوەش گرنگتر بەشداریکردنی سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بوو لەو پڕۆسە نیشتمانی و نەتەوەییەدا و گرنگتر لەوەش بەرزیی ڕێژەی دەنگی بەڵێ بوو لەو ناوچانەدا.ئەمڕۆ کوردستان لەقۆناغێكی هەستیارەدایە و بەرەو پێكهێنانی حكومەتی بەهێزدایە و ئەمەش بێگومان بە هێزێکی ڕەسەنی نیشتمانی و نەتەوەیی دەکرێ کە داکۆکیکاری ڕاستەقینە و هەڵگری پەیام و بەرنامە و ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی و مافەکانی گەلی کوردستان بێ، ئەو هێزەش تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، تا پارتی‌یش بەهێز بێ، کوردستان بەهێز دەبێ، تا کوردستانیش بەهێزبێ، مافەکانی گەلی کوردستان پارێزراو دەبێ ئەوەی بۆتە هۆی پاراستنی ئاسایش و جێگیر بوون و دروستبوونی دەرفەتی كار و سەرنج ڕاكێشانی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی روو لە كوردستان بكەن، پارتییە، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لە كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پەرەی پێ دەدرێت، ئەمە هەموو بۆ وجوودی پارتیی دەگەڕێتەوە، هەر ئەوەش وای كرد كە جارێكی دیكە كوردستانیان متمانە بە پارتی بدەنەوە و دەنگی خۆیان پێ بدەن. یچ هێز و لایەنێكی سیاسی لەناو كوردستان ناتوانێت كێبڕكێی پارتی بكات، چونكە پارتی دەستكەوتی گەورەیە، پارتی خاوەنی دەیان داستان و بە هەزاران شەهیدە، خاوەنی ئاوەدانكردنەوەی كوردستانە، بۆیە ئەگەر پارتی نەبێت كوردستانیش نابێت، بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و بۆ ئەوەی بەرگری لە مافە دەستووری و یاساییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، خەڵكی كوردستان متمانەی دایەوە بە پارتیی. پارتی تاكە حزبە لە هەموو كوردستان كە دەتوانێت خوشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان دابین بكات، حزبەكانی دیكە بە دوای پارە و پۆست كەوتوونە و توانای ئەوەیان نیە كوردستان بەڕێوەببەن، بەڵام پارتی زیاتر لە سەدەیەكە خەبات دەكات، قوربانی دەدات، بەس بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان بە مافەكانی خۆی بگات.