دەبێت پارتیمان لەمەودوا هەنگاوی تر بهاوێژێت
October 5, 2018
وتار و بیروڕا
ن: علی چیایی
هەر وەکو پێش هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ووتمان پارتی حیزبی پێشەنگە و هەر بەو ناونیشانەش ئەمێنێتەوە لە ئیستادا بەدەست هێنانی ئەو رێژەیە لە دەنگی هاونیشتیمانیان، جگەلەوەی شەرەفێکی مەزنە بە گەردەنی پارتی و پاریتەکانەوە هاوکات ئەمانەت و بەرپرسیاریەتیە لەوەی ئیتر پارتی ئیرادەی دەنگدەرانی نەکاتە قوربانی بۆ راکێشانی چەند لایەنێک، چونکە بەشێکی زۆری ئەو لایەنانە هەم سفڵەن و هەمیش شایەنی ئەو ئۆفەرانە نین لەکاتێک دا ئێمە دەزانین کە پارتی بە نیەتی یەکریزی و یەکگرتووی و پتەوی ناوماڵی کورد هەمیشە قوربانی بەدەسکەوتەکانی داوە.
کاتی ئەوەیە پارتی بە سەنگ و قورسایی خۆی کابینەی حکومەت تشکیل بکات، تاوەکو لەو رێگایەوە کۆی مەرام و مەبەستەکانی بهێنێتەدی لەلایەنی خزمەت کردنی هاونیشتیمانیان و پرسە نیشتیمانیەکان نەوەک هێز و لایەنی ناشەریف بهێنیێتە ناوکابینەکە کە هەم لەرووی مادیەوە سومەند بن و هەمیش لە دەرەوەی حکومەت بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن بکەن دژی حکومەت بوستنەوە.