پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانیی و لە ئێستاشدا سەرۆك مسعود بارزانیی تاكە حزبی كوردستانە كه خاوەن گەورەترین دەستكەوتی شۆڕش و خەباتە، تاكە حزبە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن بیرۆكەی دەوڵەت و سەربەخۆییە، هەمیشە قەڵغانێك بووە لە بەردەم دوژمنانی كورد، ئەوانەی شەو و رۆژ نیازیانە ئەو ئەزموونه دیموكراسییەی لە هەرێمی كوردستان گەڵاڵەی كردووە، لە ناوی ببەن، خەونێكی نەزۆكیان ههیه، چونكە پارتی چ بە سیاسەت و چ به هێز لە بەردەمیان وهك شوورایەكی پۆڵایین دەوەستێت. سەدەیەكە گەلی كورد بەردەوام لەگەڵ گشت سیستەمە حوكمرانەكانی عێراق هەر لە پاشایەتی تا مەزهەبی تێدەكۆشێ و خەبات دەكات بۆ وەرگرتنەوەی خاك و نیشتیمانی زەوتكراویی ،بۆیە هیچ كات چاویی لەوە نەبووە پۆست و كورسی لە بەغدا وەرگرێت و سوێند بۆ عێراقێك بخوات كە هیچ كات لەرووی جوگرافیا و نەتەوە و مێژوو و زمانەوە یەك نەبووە و نابێ . تا ئەوەی گەیشتە ئەو قۆناغەی كە گەلی كورد بە دەنگی بەڵی بریاری لە سەر ریفراندۆمی سەربەخۆییدا و بە دەسەڵاتدارانی بەغدایی گووت ئیتر بەسە زوڵم و زۆرداری .تا پێش ریفراندۆم زۆر بە ئاسانی ئەمەریكا و ئێران بەجۆرێك لە جۆرەكان كوردیان هەندێ جار وەك وەرەقەی گوشار بەكاردەهێنا، بەڵام ئێستا كورد لە دوای ریفراندۆم بە بەرگێكی نوێی دیپلۆماسی دەجوڵێ، بڕیارەكان لای خۆیەتی، بۆیە پێكهێنانی كابینەی نوێیی عێراق بۆ كورد گرینگ نییە كام بەرەو كێی زۆرینە دەبێ، هێندەی كە كورد بۆی گرینگە لە بەرەی خۆیدا لەو كابینەیەدا ناسنامەی كوردستانیبوونی چەندە و لەكوێیی دروستكردنی بڕیار دەبێ.ران و وڵاتانی دیكە پێشوەختە بخوێنێتەوە، ئەوانیش ئیدی تێگەیشتن لەوەی كە ناتوانن چیدی كورد وەك وەرەقەی گوشار لە عێراقدا بەكاربێنن.مەرجەكانی كورد ستراتیژین و دیوێكیان دەستوورییە و دیوێكی دیكەیشیان سیاسین، مەرجەكان دوو هێڵی سەرەكیان بە دەوری كوردستاندا دروستكردووە یەكێك بۆ پارێزگاریكرنە لە كیانی ئێستای هەرێم، دووەمیشیان بریتییە لە گەشەكردنی داهاتووی هەرێم.لە پاكێجی كوردا پرسی یەكلاكردنەوەی ناوچە داگیركراوەكان و سیاغەكردنەوەی جۆری حوكمڕانی عێراق و بەرەو لامەركەزیتی بڕیاردان هەیە، بۆیە كورد دەیەوێ لە پاڵ ئەو ریفراندۆمەی كە كردی، وردە وردە ئیدی زەمینە بۆ جێگیركردنی بنەماكانی ئەو وەسیلەیە خۆشبكات تا لە داهاتوودا بەرهەمی ریفراندۆم هەبێ.كورد لە ئێستادا شەڕی دیپلۆماسی ئەمەریكا و ئێرانی لەسەر خاكی خۆی دوورسخستووەتەوە و تۆپەكەی فڕێداوەتە گۆڕپانی بەغدا، ئەمە گرینگە، لە رۆژانی داهاتوو ئەگەرچی هەولێر زیاتر دەبێتە ناوەندی شاندەكانی هەرێمی و دەولی و عێراقی، بەڵام كورد ئەمجارە بۆ ئەوە نا كە دەستەكەوتەكان بۆ عێراق بژمێرێ و ببێتە هۆكارێك بۆ گەشەكردنی عێراق، بەڵكوو لە كۆی گشتیی دانوستانەكاندا بەگوێرەی ئەو نەخشەی كە هەیەتی دەیەوێ عێراق بخانە بەرژەوەندی گەشەكردنی خۆی. دەبێ بیر لە رۆژە سەخت و پڕ لە پلانگێڕییەكان بكەینەوە، بهوهی كێ و كام هێز بوو بە تەنیا بەرگری لە ماف و خاك و قەوارەی هەرێمی كوردستان كرد؟ كێ و كامانە بوون پێشڕەویی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای عێراقیان راگرت؟ كه ههندێ كهسی خائین نەك تەنیا كەركووك، بەڵكو ویستیان تەواوی هەرێمی كوردستان رادەست بكەن لەپێناو بەرژەوەندیی تاكەكەسیی خۆیان. دەبێ بگەڕێینەوە بۆ بەڵگە ڤیدیۆیی و مێژووییەكان و ههندێ لە كەناڵەكان كه هاواریان دەكرد، وەك مزگێنی بدهن، دەیانگوت حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی ئەمشەو داخڵی هەولێر دەبن، بەڵام ئهوه پێشمەرگەكانی پارتی بوون كه لە پردێ و سحێلا و گوێڕ و مەخموور بەرگرییان لە خاكی كوردتان و هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆك و هەموو ناوچەكانی دیكە كرد و هێرشی دوژمن و خائینانیان تێكشكاند. پارتی سیمبولی ئازادی و پێكەوەژیانە و پارتی نەبێت، كوردبوونمان چ مانەیەكی هەیە؟ پارتی لەوەتەی هەیە هەر بۆ كوردستانێكی ئازاد تێدەكۆشێ، بۆیە دەڵێم هەر پارتی و سەرۆك بارزانی كە كوردی بە دنیا ناساند. هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان و رێبازی بارزانی هەم له رابردوو و هەم له ئێستا و ئایندەش تەواوكەری نەخشەرێگای ئازادی و سەربەخۆیی بووه.لەلایەكی دیكەوە پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو گەورەترین و سەركەوتووترین حزبی یەكەم لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك ئەرك و مافی لەسەر شانە بەرامبەر بە هاووڵاتی و هاونیشتمانیان، چونكە پارتی هەمیشە خۆی بە خاوەنی گەل زانیوە، لە عێراقیش خەڵكەكە بەردەوام خۆپیشاندان دژی دەسەڵات دەكەن، بەتایبەتی لە شاری بەسره و بەغدا كه رۆژ دوای رۆژ حاڵ و گوزەرانی ئهو خهڵكه بەرەو تێكچوون دەچێت. لە كوردستانیش خۆپیشاندان ههبوو، بهڵام دوای ماوەیەك بە هۆی ئارامیی گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی بارودۆخ ئارام بوویەوە و سنوورەكان بە رووی هەرێمدا كرانەوە و فڕۆكەخانەكان دووبارە كرانەوە و گەشتە ئاسمانییەكان دەستیان پێ كردەوە، پەیوەندییە ئابوورییەكان پتەو بوون و ئابووریی هەرێم بەرەو بووژانەوە دەچێت. بۆیە ئەگەر تا ئەمڕۆ لەگەڵ بەغدا ماوینەتەوە بۆ ئەوەیە تا مافەزەوتكراوەكان و بەتایبەت كەركووك و ناوچەكوردستانییەكان لە رێگەی دەستوور بگەرێنێنەوە ،ئەگینا گەلی كورد پێوستی بە پۆست و كورسی بەغدا نییە ـ تەنیا لە پێناو رزگاری و ئازادی خاك و وڵاتی خەباتی كردوو ە و بەردەوام قوربانی دەبەخشێ..