ستایشێک بۆ کوڕو کچه‌ هه‌ژاره‌کان قسه‌یه‌کیش بۆ پیسخۆرو پله‌و پاره‌داره‌کان

ستایشێک بۆ کوڕو کچه‌ هه‌ژاره‌کان قسه‌یه‌کیش بۆ پیسخۆرو پله‌و پاره‌داره‌کان

پێش هه‌موو شتێک داوای لێبوردن ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ تۆزێک درێژ بوو کاتی ئێوه‌ی گرت،چونکه باسی پڕۆسه‌یه‌کی قوڕس و گه‌وره‌و پڕ له‌ چیرۆک ده‌که‌م.
وه‌ک پێشتر له‌ ده‌ستپێکی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ڕامگه‌یاند،من به‌ خواستی خۆم،ئه‌مجاره خۆم به‌ربژێر نه‌کردبوو،به‌ڵکوزۆریش هه‌وڵمدا کاندید نه‌بم،به‌ڵام به‌بڕیاری حزب جارێکیتر کاندید کرام ومنیش کادرێکی به‌ دیسپلینی حزبم و قبوڵم کرد.
وه‌لێ به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ دسپێکردنی پڕۆسه‌که‌،هه‌ستمکرد جۆرێک له‌ دژایه‌تی و هه‌وڵێک له‌ شکاندنی من هه‌یه‌،ته‌نانه‌ت خستنه‌ ناو تیروپشکی ناوی من بۆ کاندیده‌کان به‌شێک بوو له‌و هه‌وڵه‌،به‌ هه‌موو پێوه‌رێک چونکه من سه‌رۆکی فراکسیۆن بووم،ده‌بوایه دوای به‌ڕێز سه‌رۆکی لیستی ئێمه‌، له‌ ڕیزبه‌ندی ناوه‌کان من بام.
ئیتر له‌ کاتی ده‌سپێکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش پیسخۆرو به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌کان،تا دواین ساته‌کانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن چی له‌ ده‌ستیان هات کردیان،خۆشبه‌ختانه نه‌یان توانی یه‌ک خراپی یان نا دڵسۆزی یا گه‌نده‌ڵی یان ته‌مبه‌ڵی ئێمه‌یان هه‌بێ قسه‌ی ده‌رباره‌وه‌ بکه‌ن،مێژووی سه‌روه‌ری ئێمه‌و کارو هه‌ڵوێستی ڕابردوومان،لاڵی کردبوون.
تاکه‌ شتی له‌ ده‌ستیان هات،به‌نه‌رمی و ترسنۆکانه‌،کاریان کردو ته‌وجیهیاندا،گوایه‌ من وه‌زعم باشه‌و هه‌ر ده‌رده‌چم،بۆیه‌ پێویست ناکات ده‌نگ به‌ من بدرێ،بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ی که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆشم لایه‌،چۆن هه‌وڵیان داوه‌ ساردیان بکه‌نه‌وه‌.!

ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازی وستایشی هه‌میشه‌ی و له‌بیر نه‌کراوه‌،هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌و دڵسۆزانه‌ی،ئه‌و که‌سه‌ دڵسۆزو دژه‌ به‌رژه‌وه‌ندانه‌یه‌ که‌،به‌ته‌نیا جێیان نه‌هێشتین و وه‌ک شاخێکی سه‌ربه‌رز له‌گه‌ڵمان بوون،بۆ هه‌میشه‌ قه‌رزبارو منه‌تباریان کردم.
ئێستاش پێیان ده‌ڵێم،وه‌ک چۆن به‌ ده‌نگی مه‌ردانه‌ی ئێوه‌ سه‌رکه‌وتم،به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م وه‌ک ئێوه‌ هه‌رده‌م به‌مه‌ردی دژی پیسخۆره‌کان بوه‌ستمه‌وه‌ و له‌ هه‌ر شوێنه‌ک بم،ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌و به‌هێزی ئێوه‌بم،بۆ سه‌رکه‌وتن و به‌رگری له‌ کوردستان و بارزانی و پارتی.
هه‌روها باشترین وه‌فای من بۆ ئێوه‌،هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆبه‌خشانه‌ کاریان له‌گه‌ڵم کردوو چ له‌ هه‌ڵواسینی پۆسته‌رو پشتگیری کردنیان له‌ سۆشیال میدیاو کۆڕو کۆبوونه‌کان وپاشان متمانه‌و ده‌نگدانتان،ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌یان توانیوه‌ ده‌نگم پێ بده‌ن به‌ڵام حه‌زیان کردوه‌ ده‌ربچم،وه‌فاو له‌بیر نه‌کردنی من بۆ ئێوه‌ جێبه‌جێکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌یه‌ که‌ به‌ ویژدانی خۆم دابوو،له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣نه‌ک ئه‌و جاره‌،ئه‌وانیش.
یه‌ک:سۆزبێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێدام و هاوکارم بوون،به‌ کارو کردوه‌کانم،دڵنیابن قه‌ت په‌شیمانتان ناکه‌مه‌وه‌.
دوو:سوێند بێت به‌ کوردستان،ته‌مبه‌ڵ و ترسنۆک نه‌بم و به‌رامبه‌ر به‌ ناحه‌قی بوه‌ستمه‌وه‌و وه‌ک هه‌میشه‌،ئه‌وانه‌ی زات بکه‌ن به‌ رامبه‌ر به‌ سه‌رۆک بارزانی و کوردستان یه‌ک ووشه‌ی ناحه‌قی بڵێن،له‌ پێشیان وه‌ک چیا بوه‌ستم و میلانیان بسره‌وێنمێ.
سێ:ئیمتیاز و ویست و خۆ ویست نه‌بم،هه‌رچی ئیمتیازی که‌سی هه‌یه‌ بیکه‌مه‌،قوربانی پێڵاوی منداڵه‌ شه‌هیدێک یان هه‌ژارێکی وڵات.
هه‌روه‌ها به‌ڵێن به‌ خۆم ده‌ده‌م و سوێند به‌ هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ ده‌خۆم که‌،زه‌حمه‌ت و ئازارو ناخۆشی زۆرم تێدا دیوه‌ تا به‌ ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستا گه‌یشتووم،ئه‌وانه‌ش له‌بیر نه‌که‌م که‌،هه‌وڵی شکاندنی منیاندا،پێان ده‌ڵێم من ئێستا سه‌رکه‌وتم،له‌ ئاینده‌ش سه‌ر ده‌که‌وم،چونکه‌ باوه‌ڕم به‌ هێزه‌و که‌س له‌خۆم زیاتر به‌ خاوه‌نی دۆزه‌که‌ و پارتی نازانم.
منێک له‌ پێناوی کوردستان و پارتی له‌ نازی باوک بێبه‌ش بووبم،مومکین نیه‌ بۆ هیچ کارو پله‌یه‌ک و ئیمتیازێک سه‌ری خۆم بچه‌مێنم.
مادام پشتگیری هه‌ژارو دڵسۆزانم له‌گه‌ڵه‌ و جێگای متمانه‌ی سه‌رۆک بارزانیم،هیچ باکم نیه‌و سه‌ری خۆم ده‌که‌مه‌ قوربانی له‌ پێناو سه‌رۆک و کوردستان.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم قسه‌ زۆره‌ بیکه‌م به‌ڵام با چیتر درێژ دادڕی نه‌که‌م،ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم سوپاس و ستایشی هه‌میشه‌یم بۆ دڵسۆزان،ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی که‌وتنی منیش بوون،پێان ده‌ڵێم من نه‌که‌وتم و ناشکه‌وم.
تێبینی/خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر پارتی له‌ پڕۆسه‌که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌با یان من سه‌رکه‌وتوو نه‌بام،ئه‌و ده‌رده‌ دڵه‌م نه‌ده‌کرد،به‌ڵکۆ بێده‌نگیم هه‌ڵده‌بژارد.
Top