پارتی یەکەم بوو، بەڵام..
October 3, 2018
وتار و بیروڕا
لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا دەڵێم: ئەگەر بەو ئەنجامە رازی بێ و پێی وابێ سەرکەوتووە، غەدرێکی زۆر لە رێبازی بارزانی نەمر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی و ئاڵا و (ئەی رەقیب)و سەرکەوتن و دەستکەوتەکان دەکات، چونکە کەموکرتیەکانی ناوخۆی چارەسەر بکات زۆر لەو دەنگ و کورسیانە زیاتر دێنێ کە ئێستا بەدەستی هێناون.
بۆ پرسیاری دووەمیش دەڵێم: دۆست و ئەندام و لایەنگرانی پارتی بە گشتی و لەناویشیاندا شوێنکەوتووانی رێبازی بارزانی نەمر و هەموو ئەوانەش کە لە هەڵوێستەکانی سەرۆک (بارزانی)یەوە بۆ داهاتووی کورد دەڕوانن بە تایبەتی، بەوە ناسراون کە لە کاتی پێویست هەموو نیگەرانیەکانی خۆیان سڕ دەکەن و دەبنە پەرژینی پارتی و بە دەنگ و مەرگ و هەڵوێست پارتی و رێبازی بارزانی نەمر دەپارێزن، بۆیە پێویستە و دەبێ سەرۆک بارزانی پشت ئەستوور بە شوێنکەوتووانی رێبازی بارزانی نەمر دەست بکات بە چاکسازی و پارتی لە گەندەڵ و زۆر سوودمەندە ناشەرعیەکان پاک بکاتەوە و لە شوێنی ئەوان شوێنکەوتووانی رێبازی بارزانی نەمر بێنێتەوە ناو کایەی حزبی.
چاکسازی لەناو ئۆرگانە حزبییەکانی پارتی و دامودەزگاکانی حکومەت بۆتە پێویستییەکی مێژوویی، ئەوەش ئەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییە دەخاتە سەر شانی دڵسۆزان و شوێنکەوتووانی رێبازی بارزانی نەمر، کە وەک خۆی راستییەکان بگەیەننە سەرۆک بازانی، بۆ ئەوەی لەو چاکسازیەدا پارتی ئەو رێڕەوە بگرێتەوەبەر کە بتوانێ لە داهاتوودا رووبەڕووی پیلانە چاوەڕوانکراوەکان ببێتەوە، کاتێکیش دەتوانێ ئەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیە وەک ئەوەی داهاتووی نەتەوەییمان لێی دەخوازێ ئەنجام بدات، کە بە هێزی رێبازی بارزانی نەمر بچێتە ناو رووداوەکان.