(خەڵکی کوردستان و پارتی سەرکەوتوبوون)

(خەڵکی کوردستان و پارتی سەرکەوتوبوون)
٭هەرێمی کوردستان لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان بڕیاریدا کە تەنها وابەستەیی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی نەبێت و میکانیزمێکی دیموکراسی بۆ حوکمڕانیکردن بڕیاربدات وسەرۆک بارزانی لە ڕۆژانی ڕاماڵینی ڕژێم لەکۆیە ئەم بانگی دیموکراسیەی بەگوێی هەمواندا دا

٭ئەگەرچی لەمپەرەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە زۆر بوون و زۆر هەڵکشان و داکشانمان لە دیموکراسیدا هاتەپێش وەلێ هەر بەردەوامبووین و لەساڵی ڕابردوو بەهۆی شەڕی دژی داعش و خراپی دۆخی ناوچەکە ساڵێک هەڵبژاردنەکان دواخرا

٭دیاریکردنی ڕۆژی (۳۰ی ئەیلوول) لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە زۆر لەمپەرو ڕێگری ناوخۆیی و دەرەکی بۆهاتەپێش لەسەر ئاستی هەرێمی هەندێک ووڵات بۆ نیشاندانی لاوازی داموودەزگاکانی ئێمە هەوڵی ئەوەیان دەدا کە هەڵبژاردن نەکرێت و بەغداد بەهێزتربێت لەهەولێر
لەسەر ئاستی ناوخۆ هەموو ئەو هێزانەی وەک (ڕیمۆند کۆنترۆڵ)لەدەرەوە ئاراستە دەکرێن و ئەجێندانی ناوخۆییان نیە زۆریان هەوڵدا ئەم هەڵبژاردنە نەکرێت بەڵام سەرەنجام ئیرادەی گەلی ئێمە سەرکەوت و هەڵبژرادن لە(۳۰ی ئەیلوول) ئەنجام درا و داخوازیەکانی پارتی و گەلی ئێمە سەرکەووت

٭ڕۆژی (۳۰ی ئەیلوول)سەرجەم هێزەکان گەڕاینەوە بەردەم ئیرادەی گەل و سندوقەکانی دەنگدان و متمانەیی دەنگدەرانی کوردستان ئەگەر چی ئەم پرۆسەیە بێ کەمووکوڕ نەبووە بەڵام سەرەنجام پرۆسەکە سەرکەوت

٭لەکاتژمێرەکانی یەکەمی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکاندا براوەی هەڵبژرادنەکان دەرکەوتن و پارتی دیموکراتی کوردستان بەپێی ئەنجامی نافەرمی و سەرەتایی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاد لە(٤۰)کورسی پەلەمانی دەستەبەرکردوەو بەرەو زیاتریش دەڕوات

٭کەواتە پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها بە زیادکردنی ژمارەی کورسیەکانی سەرنەکەووت بەڵکوو بەگەڕاندنەوەی شەرعیەتی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ هاووڵاتیانی کوردستان و درێژەدان بەکاروانی دیموکراسی هەرێم سەرکەوتنی گەورەتری دەستکەوت
بەم هەنگاوە پارتی توانی هێزی شەرعیەتی هەڵبژاردن بۆ دامودەزگاکانی هەرێم لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی بگەڕێنێتەوەو شکۆی هەرێم بەهێزتر نیشان بدات کەواتە پارتی زیاد لەجارێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

Top