ڕوانینێکی بەهێزی سیاسی

ڕوانینێکی بەهێزی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک زەروورەتی قۆناغێکی گرنگ و هەستیار هاتەبوون، بۆ نوێنەرایەتیکردنی دۆزێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، ڕەوایەتی ئەم خواستە گرنگە نیشتمانیە سیحری ڕوانینێکی بەهێزی سیاسیی لە پارتیدا ڕسکاندوە، هەربۆیە سەرباری ئەستەنگ و ڕێگرییەکان پارتی بەردەوامە لە خەبات و فیداکاری و سەرکەوتن، بوونی پارتی وەک هێزێکی هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردستان سیحری بەردەوامی و سەرکەوتنەکانیەتی.
بە ڕوانین لە ڕوداوەکانی دووساڵی (٢٠١٧ و ٢٠١٨) دەبینین (٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەستکەوتێکی سیاسی و مێژوویی)، (١٢ی ئایار ٢٠١٨ سەرکەوتنی گەوەرەی پارتی لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراقدا)، (٣٠ی ئەیلول، هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵک،پارتی وەک گەورە هێزی کوردستان نزیکە لەوەی ببێتە زۆرینەی پەرلەمانی) زنجیرەیی ڕووداوەکان بەردەوامن، جارێکیتر ئەیلول خۆیشکۆدار کرد.
ئەگەرچی بەشێک لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دژایەتی هەڵبژاردنی گشتیان کرد، گومانیان لە متمانەی خەڵك کرد، سەرباری ئەوەی خۆیان بەشێکن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان لێ گومانیان خستە سەر توانا و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن!، ئەمە لە کاتێکدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕێکاری تەکنیکی هاوچەرخی گرتبوەبەر، لیستی تۆماری دەنگدەرانی خاوێنکردبوەوە، نوێترین ڕێکاری تەکنیکی هەڵبژاردنی گرتبوەبەر،تەواوی پێویستیە مادی و لۆجستیەکانی دەستەبەرکردبوو، کۆمسیۆن هەموو جوڵە و چالاکیەکانی بەشەفافی بەڕێوەدەبرد، بەردەوا ڕوونکردنەوەی لەبارەی چۆنیەتی بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنەکان دەدا،بەڵام بەشێک لە لایەنەکان بۆ خۆدزینەوە لە هەڵبژاردن بیانوییان بە کۆمسیۆن دەگرت، هەزار بەهانەی نالۆژیکاییان هێناییەوە بۆ ئەوەی بەر بە پرۆسەی دیموکراسی بگرن، سەر ئەنجام ئیرادەی خەڵک سەرکەوت، هەڵبژاردن لە دواین رۆژی مانگی ئەیلول ئەنجامدرا.
پارتی ڕژد بوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵک، وەک ئەوەی بینیمان و بەریکەوتین بانگەشەی لیستی (١٨٣ی پارتی) بانگەشەیەکی هاوچەرخ بوو، پارتی وەک هەمیشە بە دروشمێکی نیشتمانی بەشداری پرۆسەکەبوو(بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز)، کوردستان هەمیشە لە چەقی ستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە. ئەزموونی ئیدارەدانی پارتی و بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی ڕابردوو،هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول پارتی کردە زۆرینەی پەڕلەمانی.
دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە٣٠ی ئەیلولدا نەخشەیەکی نوێی سیاسی هێنایە بوون، پارتی ڕێژەیی دەنگ و کورسییەکانی هەڵکشان و جیاوازییەکی زۆریش کەوتە نێوان هێزی یەکەم و دووەم، ئەم ئەنجامەش پێماندەڵێت زەمینە لەبارە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز.
لێرەوە لە چاوەڕوانی قۆناغێکی گرنگداین، قۆناغێک پەرلەمان و حکومەتی نوێ چالاکانەتر بەئەرکی خۆییان هەڵدەستن، پارتییش باشتر ڕوانینیی بەهێزی سیاسی خۆی لەبەرگی حکومڕاندا بەرجەستە دەکات.



Top