پارتی،بارزانیی پێشەنگی كوردایەتیی و دیموكراسیخوازی

پارتی،بارزانیی پێشەنگی كوردایەتیی و دیموكراسیخوازی
مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی بارزانیی لە ھەڵومەرجێکی سەخت و دژوار و پێویست ھاتە نێو گۆرەپانی سیاسی و نەتەوەی کوردیش لەو کاتەدا پارتێکی قەڵبەزەی رامیاری وەک پارتی گەرەک بوو .پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانە ورێبازی كوردایەتیی کە ھەڵگری ناسۆری نەتەوەیەک بووە، بێگومان لەو پێناوەش دا قوربانی گەورەی داوە ھەموو ئەمانەش لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی رەوای نەتەوەکمان و بەرز راگرتنی شکۆی تاکی کورد بووە ھەر بۆیە مێژوو بە بەرزی باس لە باڵای پارتی و سەرکردایەتیەکەی دەکات.پرۆژەی نەتەوەیی وەک راگەیاندنی کیانی سەبەخۆی کورد ھەڵقوڵاوی ئەو کانیاوە بووە کە بۆ یەکەم جار پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی کورد نەخشە رێگای بۆ کێشاوە، ھەر بۆیەشە ئەمرۆ دەبینین پارتی سورە لەسەر مافی چارەی خۆنوسین و رێگەش بەوە نادات خوێنی شەھیدان بەفیرۆبچێت، چونکە مافێکی رەوای سەرجەم کوردستانیانە و نەتەوەکەشمان لەو پێناوە دا باجی کەمی نەداوە !!.
یەکێک لەو خاڵانەی کە جێگەی نارحەتی نەیاران و دوژمنان بووە ئەوەیە پ.د.ک ھەمیشە لە پێناو ئامانجە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان قوربانی بەخۆی داوە، تەنانەت قوربانی بەو ئیمتیازاتانەش داوە کە لەدەرئەنجامی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی دیموکراسی بەدەستی ھێناوەن ھەموو ئەمانەش لە پێناو ئەوە بووە تاوەکو جارێکی تر مرۆڤی کورد نەکەوێتە بەر زەبرو زەنگی دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان، چونکە پارتیمان باش لەوە تێگەیشتووە کە تاک تاکی کورد شایەنی ژیانێکی شکۆمەندانەیە نەوەک کۆیلایەتی و زەبرو زەنگ و بەش مەینەتی .سەرەرای رێگریەکان لە ناوەخۆ و دەرەوە، بەڵام پارتیمان وەک پارتێکی سیاسی بەرچاو و دیاری گۆرەپانی سیاسی کوردستان بەھیچ شێوەیەک کۆڵ نادات و بە گوزارشت بۆ پێشینەی مێژووی سیاسی لەسەدەی رابردوو ئەوە سەلمێندراوە پارتی ئامانجە گەورەکان دەپێکێت بۆ ئەمەش داھاتوو ئەنجامی راستی و ناراستی شیتەڵ دەکات، با ئارام بگرین و ببینین!!.هەر تاکێک پەیوەست نەبێت بە خاک و نیشتیمانیەوە، نامۆیە بەمێژوو. لەدێرین زەمانەوە باپیرانمان پیرۆزیی خاکیان پاراستووە. خاک لەکێڵگە و زێدەوە هەڵکشاوە بەرەو چەمکە بەرزەکان و بووەتە سیمبوڵی شەرەف و بوون. خاک بووەتە نیشتیمان و نیشتیمانیش بەرزترین بەهای نەتەوە. هەربۆیە کوردانی دێرین بێسڵەمینەوە گیانفیدای نیشتیمان بوون. نیشتیمانپەروەری بڕوایە. خاکپەرستی پیرۆزییە. ئەوانەی لەمێژووی کورددا بەنەمری دەمێنەوە، ئەوانەن کە سەرتۆپی جۆشدانی هەستی نیشتیمانپەروەری بوون و بەرامبەر داگیرکەران و ناحەزانی میللەت وەکو قەڵا وەستاونەتەوە. شانازییە کوردبوون بۆئێمە و لەکوردبوونیشماندا شانازییە پارتیبوون.لاپەڕەکانی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەخشاون بە داستانی نەبەردانە و تۆماری سەربەرزی. بارزانی مستەفای نەمر، ئەو قارەمانەبوو کە سەلماندی سنورەکانی سەر خاکی کوردان وەهمی دوژمنانن. هیچ سەرکردەیەکی کورد لەمێژوودا، ئەوەندەی مستەفا بارزانی نەمر سنورەکانی نەبڕیوە بۆ بەرگری لەدۆزی کوردان، چونکە ئەو بڕواداربوو بەوەی کە هەمووکوردانی ئەم زەمینە یەک خوێن و یەک مێژوویان هەیە. هەرکوردێک کە هەست بەبوونی خۆی بکات و پەیوەست بێت بە مۆرکی نەتەوەییەوە، ڕوون دەبینێت کە پارتی هێزی ڕۆژانی سەخت و بزوێنەری هیممەتی کوردانەیە، پارتی خاوەنی دۆزی میللەتێکە و هەرگیزیش سازشی نەکردووە لەسەر مافەکانی نەتەوەی کورد. بۆیە هەر پارتییەک مافی خۆیەتی شانازی بکات بە پارتیبوونیەوە.مێژوو لە رابردو و ئێستا و داھاتووش دا تۆماری لاپەرەکانی بەوە دەنوسێتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لایەنێکی ئەرێنی ژیانی سیاسی نەتەوەکمان بووە، ھەر ئەوەش ھۆکاری سەرەکیە کە پارتی دیموكراتی كوردستان بە قسەکەر و ئەکتەری سیاسی کورد لەناوەخۆ و دەرەوە دابندرێت لەلایەنی نەتەوەیی و سیاسی وسەربازی و چاکسازی وھتد.ھەندێک وێستگەی گرینگ لە رابردو و ئێستا داھەن خۆ ئەگەر پارتی رۆڵێکی چالاک و خەمخۆرانەی نەگێرابا، ئەوا بێگومان نەتەوەکەمان زیاتر دەچووە ژێر رکێفی دواکەوتووی و نالەباری ھەر بۆیە دەبێت ئەو راستیە بزانین کە پارتی بوون شکۆمەندیەو کارکردن لەپێناو ئامانجە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان لە ریزی خەباتگێرانی پارتی و قوتابی بوون لە قوتابخانەی بارزانی و کوردایەتی شانازییە. بۆ ئەوەی سەقامگیریی ئاسایش و سیاسی لە وڵات دا چەسپاو بێت، دەبێت دەزگاکانی دەوڵەت خاوەن ئاست و ڕێژەیەکی باشی سەقامگیریی بن، گرنگترین دەزگای دەوڵەت حکومەتە، بۆیە هەر شلۆقییەک لە پێکهاتە و ئەدای حکومەت دا کاریگەریی لەسەر کۆی کۆمەڵگا دەبێت. ئەی حکومەت چۆن سەقامگیر دەبێت؟ جگە لە هۆکار و فاکتەرە دەرەکییەکانی بنکۆڵکردنی هەیکەل و سیاسەت و بەرنامەی حکومەت هۆکار و فاکتەری ناوخۆش هەن و بەڵکو زۆر لە هۆکارە دەرەکییەکان کاریگەرترن و بەبێ سەقامگیریی حکومەت نە دەکرێت بەرنامەی حکومەت جێبەجێبکرێت و نە دەشکرێت ڕووبەڕوی هەڕەشە دەرەکییەکان ببینەوە. سەقامگیریی ئاسایش و سیاسی وەک پایە پتەوەکانی پەرەپێدان و گەشەسەندن و بوژانەوەی هەرێمی کوردستان بدەم لە ماوەی چوار ساڵی داهاتووی حوکمڕانی کوردستان دا بە سوود وەرگرتن لەو ئەزموونی سەرکەوتووی سەرەڕای کەموکورتییەکانماوەی ڕابوردوو. ئەمەش خۆڕسک نەبووە، بەڵکو لە ڕێگەی پلانی تۆکمە و جێبەجێکردن و زەحمەت و لە هەمووشیان بایەخدار تر خوێنی ئاسایش پارێزەرانی هەرێمەوە ئەنجامدراوە. دەبێت ئەوەش بوترێت کە کۆڵەکەی بنەڕەتی حکومەت پارتی بوە و پارتیش لە نێو خودی خۆیدا پارتێکی یەکگرتوە و خاوەن دیسپلینی پارتایەتییە. بۆیە ، پارتی و ئەزموونی حكومرٍانی چوار خولی پەرلەمانی دەرخەری ئەو راستییە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە لە دیموكراسیی و پێكەوە ژیان و دیموكراسی ...
Top