سەیر و سەمەرەکانی ئەم هەڵبژاردنە
October 1, 2018
وتار و بیروڕا
سەعدی پیرە: وەک جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە.
قوباد تاڵەبانی: ئێستا زووە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەت بکەینەوە یان قبوڵی بکەین.
هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: کەس بۆی نییە بە ناوی منەوە قسە بکات یان بڕیار بدات.
قادر حەمە جان: ئێمە سەرکەوتنێکی گەورەمان بە دەست هێناوە.
پارتی: سەرەڕای ئیرهابی فکری و ئەو ریفراندۆمە سەقەتەی ئێمە پێشەنگی بووین، بەڵام (٥) کورسی زیاد دەکەین.
نەوەی نوێ: لەسەر ئاستی کوردستان یەکەمین و دەگەینە لوتکەی دەسەڵات.
گۆڕان : یەکێتی لە سلێمانی تەزویری کردووە و پارتیش لە هەولێر و دهۆک خروقاتی کردووە، دووبارە گۆڕان: لە دوای کۆچی دوایی رەوانشاد ناتوانین وەک خۆی چەکی ئیرهابی فکری بەکار بێنین.
رێژەی دەنگدان لە سلێمانی ٤١% بوو، بە قودرەتی یەکێتی لە چاو تروکانێکدا بۆ سەرووی ٥٥% هەڵکشا.