دیموكراسی ئەو چەكە بەهێزەیە كە دەتوانێ سەنگ و پێگەی كورد بەهێزتر بكات .بێگومان بۆ ئەوەی قەوارەی هەریمی كوردستان بە شیوەیەكی بە هێز بمێنیتەوە پێویستە هەڵبژاردن ئەنجام بدریت لە كەشێكی دیموكراسی و مەدەنیانەدا ، هەروەك چۆن هەر تاكێكی كۆمەڵگاكەمان هەموو مافێكی سەرەتایی هەیە و لە بەرامبەردا ئەركی هەموو تاكیكی ئەو كۆمەڵگایەیە كە بە ئەركی خۆی هەستێت و لە پێناو بە هێز بوونی هەرێمی كوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكات كەواتە هەڵبژاردن و بەشداری كردن لە هەڵبژاردن بۆ ئێمەی كورد هەم ئەركە هەم مافە . وەك چۆن هەر تاكێكی كۆمەڵگاكەمان مافی دەنگ دانی هەیە لەو چوار چێوەیە كۆمەڵگاش دابەش دەبێت بەسەرچەند چینێك لە نێویاندا ڕۆشنبیران و یاساناسان و نوسەران هەن كە ئەركی مێژوویان دەكەوێتە سەر شان كە بەشداری كردنە لە پاڵبژاردن و پاڵپشتی لەو لیستە بكەن كە دەبێتە مایەی ئارامی و ئاسایشی نەتەویی و خۆش گوزەرانی ئەویش پارتییە .گەر بگەرێنەوەی مێژوویەكی نزیك كە پار ساڵ لە 25 ی ئەیلول گەلی كوردستان بریاری سەربەخۆییدا بێگومان سەرەتا هەموو سەركردەكانی كورد كۆك بون لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و بەرێز جەنابی كاك مەسعوود بارزانی سەرۆكایەتی ئەو پرۆسەیەی گرتە ئەستۆ ئەوە بوو بەتێپەر بوونی كات و نزیك بونەوە وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كۆمەڵێك گروپ و لایەن كەوتنە دژایەتی كردنی ئەو پرۆسەیە و بە ئاشكرا هەرەشە هەستی پێ دەكرا ، سەرەرایی گوشارە ئیقلیمی و ناوخۆیەكان بارزانی لە پیناو خەبات و خوێنی شەهیدان و دۆزی رەوەی گەلەكەمان پاشگەز نەبۆوە و بریار كەوتە دەستی گەل ، دوای ئەو پرۆسەیەش هێرشی ئیقلیمی و ناوچەیی بۆسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد و بینیمان تاكە هێزێك كە بارزانی سەرۆكایەتی دەكرد روبەروی هەرەشە و هێرشەكانی دوژمنان بۆەوەچیاكان، شوێنی بەرخودانی سیاسی و داڕشتنی نەخشەی داهاتووی ئەمڕۆی كوردستان بوون، كورد لە رابردوودا شایی چیاكان بوون، لە ئێستایشدا بڕیاردەری عێراقن، چونكە بە بێ كورد، مەحاڵە حكوومەتێكی فیدڕاڵی لە عێراق، پێك بهێنرێت.مێژووی كورد، لە چیاكان نووسراوەتەوە، چونكە لانەی رێبەرە مەزنەكانی كورد بووە، رێبەری گەورەی نەتەوەی كورد مستەفا بارزانیی بە درێژایی بەرخودانی سیاسی، بەیاننامەی 11ـی ئازاری 1970ـی لە چیاكانەوە بە رژێمی پێشوو واژۆ كرد. لە راپەڕینە مەزنەكەی 1991، لە ژێر سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی، پێشمەرگە كاتێ لە چیاكانەوە بەرەو شار گەڕایەوە، رژێمی پێشووی عێراقی شۆك كرد و تێكی شكاند، پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەدایك بوون. ئەمەریكا، لە مەملەكەتی چیاكان، هەرێمی كوردستان بەرنامەی ئازادكردنی عێراقی شانبەشانی پێشمەرگە، داڕشت. هەر لەو مەملەكەتە، دەوڵەتی عێراق دروست كرایەوە، دەستوور نووسرایەوە و بانگەوازی فیدڕاڵی بۆ عێراق كرا.ئەمڕۆیش هەرێمی كوردستان، سەركەوتنی بە سەر گەورەترین رێكخراویی تیرۆریستی جیهان بەدەسهێنا و دواتر لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی سەركەوتنی بەدەسهێنا و دواتریش رێگە نەدا كوردستان و قەوارە دەستوورییەكەی بسرێتەوە و ئێستاش هەنگاوەكان بەرە پێشكەوتن و ئامانجەگەورەكەیە. “سەرۆك مسعود بارزانی”، لە قۆناغە سەختەكانی سەدەی 21 رێگەی نەدا جارێكی تر سایكس پێكۆیەكی تر دووبارە بێتەوە و لە سەنگەرەكانی بەرگری و سنوور و خاكی كوردستانی پاراست و توانی ئەمەریكا و وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان بهێنێتە سەر هێڵی پشتیوانیكردن لە هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كوردستان، دڵسۆزی و خەمخۆریی ئەو، گەییشتە سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان و لە هەر قۆناخێكدا پشتیوانی گشت كوردەكان بووە،سەرۆک ڕێ بگرە ئەو ڕێگەیەی تەمەن و لاوی و ژیانت بۆی کردۆتە قوربانی ،، ئەو ڕێگایەی تۆ گرتوتە ڕێی شۆڕشە مەزنەکانی شێخ عبدالسلام بارزانی و شۆڕشی پاشای کۆرە و شۆڕشی شێخ محمود و شۆڕشە مەزنەکەی مەلا مستەفای باوکە ،، ئەوان کۆتایی ڕێگەیان بۆ تۆ جێ هێشت دڵنیا بوون تۆ تەواو کەری ڕێگەی تۆ دەگەی بە لوتکەو گشت هەورازو کۆسپەکان دەبڕیت ،،، سەرۆک بۆ پێشەوە نزای دایکە شەهیدەکانت لەگەڵە ،، هاواری لوتکەو چیاکانی کوردستانت لەگەڵە ،، ئیرادەو هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەت لەگەڵە ئەی سەرکردەو پێشمەرگە ،، سەرۆک بۆ پێشەوە ئەم ڕێگە بەرمەدە کەمێکی ماوە کۆتایی ڕێگەکە ،،، سەرۆک گەل لەگەڵ تۆیە گەل چاوی لە تۆیە دڵنیان تۆ سەرقافلەی هەڵاتنی خۆری کوردستانی ،، بۆ پێشەوە بەڵێ بۆ سەربەخۆبوون و ڕزگاری بوون. مسعود بارزانی وەك رێبەری بزاڤی رزگاریخوازیی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتییەكی كاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، هەمیشە وەك رێبەرێكی حیساب بۆكراو و خودان هەڵوێست و كردار سەیركراوە، بۆیە لە زۆر لاوە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە حیسابی وردی بۆ كراوەو هەوڵدراوە كەوا لە كەسایەتیی جەنابیان بدرێت، هەموو لایەك باش دەزانن خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانی-دا بوونی نییە، مسعود بارزانی نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی كوردستانی كردووەو، تا ئێستاش ئەو نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی كوردستان دەكات، بۆیە دوژمنان هەوڵیانداوە لە رێی هێرشكردنە سەر كەسایەتیی مسعود بارزانی، ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن، بەڵام خۆشبەختانە مسعود بارزانی وەك چیایەكی سەركەش و خۆڕاگر بەرامبەر هێرش و پەلاماری ناحەزان و دوژمنان وەستاوەتەوەو بە هێمنی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەكیمانەی خۆی هەوڵ و هێرش و پیلانی ناحەزو دوژمنانی پووچەڵ كردۆتەوەو، بەردەوام هیوایەكی نوێی بە گەلی كوردستان بەخشیوە.لە ماوەی رابردوودا زوڵمێكی گەورە لە سەرۆك بارزانی كرا، جگە لە پیلان و هێرشی ناحەزان و دوژمنانی كوردستان، هەندێ لایەنی ناوخۆییش لە چوارچێوەی پیلانی داگیركەرانی كوردستان كەوتنە دژایەتیی سەرۆك مسعود بارزانی، كە دەبووا ئەو لایەنانە هاوكار و پشتیوانی سەرۆك بارزانی بووان، نەك هاوكاری دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان، هەموو ئەو ناهەقییانەی بەرامبەر مسعود بارزانی كران و دەكرێن، لەلایەن خودی بارزانی-یەوە چاوپۆشییان لێكراوەو وەڵام نەدراونەتەوە، ئەوەش گەورەیی بارزانی دەخاتەڕوو، كەوا جەنابیان لەپێناو نەتەوەو نیشتمان ئامادەیە چاوپۆشی لە مافی كەسێتی خۆی بكات، ئەمەش یەكێكە لە تایبەتمەندییە دەگمەن و گرنگەكانی رێبەری هەر نەتەوەیەك، بێگومان ئەم تایبەتمەندییە تەنیا لە مستەفا بارزانیدا هەبووە، ئێستاش لە سەرۆك مسعود بارزانیدا هەیە.سەرۆك بارزانی لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بووە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە،بەدڵنییاییەوە چۆن بە یەكدەنگیمان سەركەوتنین بەهەمان شێوەش بۆ بە دەسهێنانی دەوڵەتبوونی كوردستان سەركەوتن بەدی دێنین ..