مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییە كە لە رۆژگارە سەختەكاندا تەنیا سەرۆك بارزانیی بە پلەی یەكەم فریادرەس بووە ،پارتی دیموكراتی كوردستان ،هەموو كات و لە قۆناغە سەختەكاندا بەرپرسیاریەتی سەخت و قورسی گەلی كوردی بە ئەستۆ گرتووە و هەموو كات پێشەنگی كاروانی خەبات بووە بۆ پاراستنی مێژوویی پرشانازیی ، ئامادەبووە قوربانیی ببەخشێ لە بەرامبەردا بە سەرفرازیی بژێت و هیچ كاتێ سازشی لە سەر مافەرەوكانی كورد وكوردستان نەكردووە . بۆیە ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر داستانی نەبەردی پارتی سەرۆك بارزانیی بكەین ، دەبینین كاتێك لە هاوینی ساڵی 2014 داعش پەلاماری هەرێمی كوردستانی دا سەرۆك بارزانی رۆڵی پێشمەرگانەی خۆی گێڕا و بۆ ماوەی 2 مانگ لەسەنگەرەكان مایەوە تاوەكو توانی باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان بگۆڕێت توانی قەناعەت بە وڵاتانی زلهێز بهێنێت كە بەشداربن لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و بەبەشداری نزیكەی 60 وڵات، هێزەكانی پێشمەركە بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی و بەشداری هاوپەیمانان توانیان لە جیاتی هەموو جیهان شكست بە داعش بهێنن و هەڕەشەكانیان لەسەر هەرێمی كوردستان دووربخەنەوە، لێرەدا سەرۆك بارزانی بە كردەوە سەلماندی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان كە لە ریزی بەرگری كردن و بەرز راگرتنی ئیرادەی خەڵكی كوردستانە و ناهێڵن خەڵكی كوردستان بكەوێتە بەردەم مەترسییەوە ئەمە لە لایەك. لەلایەكی دیكەشەوە لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان كەوتە بەردەم هەڕەشە لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەڵام لێهاتوویی و لێزانی سەركردایەتی سیاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان وسەرۆكی حكومەتی كوردستان لە پیادەكردنی سیاسەتی نەرم لە چۆنیەتی راگرتنی باڵانسی هێز لە روانگەی دیپلۆماسی لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان وای كرد كە هەرێمی كوردستان هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە، بەهێزی رۆڵی دەوڵەتمەدار لەوەدابوو لە لوتكەی نائومێدی توانی ئومێد بۆ خەڵكی كوردستان بگەڕێنێتەوە لە پاڵ ئەو هەموو پیلانە ناوخۆیی و دەرەكیانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دانرابوون توانی جیهان بهێنێتەوە سەر خەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پووچەڵكردنەوەی پیلانەكان بەتایبەت حكوومەتی عێراق كە بەردەوام لە لێدوانە لە خۆباییەكانیدا جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم دەكردەوە بەڵام بێ ئەوەی ئەنجامەكانی ریفراندۆم هەڵبوەشێنەوە ناچاربوون لەگەڵ حكوومەتی هەرێم دانوستان بكەن. لە دەرئەنجامی هەموو ئەم رووداوانەدا پارتی دیموكراتی كوردستان هەنگاو بۆ چوار سالی جیاواز دەنێت بە ستراتیژێكی هەمەلایەنە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بتوانێت بەرەوڕووی هەموو ئەو گۆڕانكارییە خێرا و چاوەڕوانكراوانەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن ببێتەوە بێگومان رابردووی پارتی ئەمەی سەلماندووە كە لە داهاتووشدا بوونی پارتی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان گرنگ و زەروورەتێكە بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدهێنانی ئامانجە گەورەكەمان ...پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە رۆژی دامەزراندنییەوە لە سەر دەستی رێبەری رووحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانیی تا ئێستا هەڵگر و ئەمانەتداری گشت شۆرشەكانی كورد كە هەموویان لە سەر یەك رێگە كۆدەكاتەوە بووە. بۆیە لەگەڵ ئەوەی هەڵقوڵاوویی ناخی تاكی كورد بووە لە هەمان كاتیش‌دا هەموو كات بە متمانەوە چاوەروانی لە پارتی وبارزانیی هەبووە بە رێنیشاندەری رێبازی كوردایەتیی و گەیاندنی بە مافەرەواكانی زانیووە ..پارتی دیموكراتییی كوردستانییش لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو دا ، بە بە باوەرێكی پتەویی كوردپەروەرانە و نیشتیمانپەروەرانە رووبەرووی گشت پیلان ،هەرٍەشە و ئەو مەترسییانە بۆتەوە كە بوونەتە هەرٍەشەی جیدی لە سەر دۆزی رەوایی گەلی كورد .ئەم هەڵوێستە نەگۆرە و سازش نەكردنەی بەتایبەت لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و پاشگوێ خستنی بەرژوەندی حزبی و شەخسی وایكردووە لایی دۆستان و دوژمنانی حیسابی گەورەی بۆ بكرێ لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش خاوەن پێگەیەكی بەهێز بێ ..بەدڵنییاییەوە ، ئەو متمانە و باوەرییە هەر لە خۆیەوە نەهاتووە بەڵكو بە هۆی ئەو هەموو قوربانیدانە و قبوڵكردنی بەرپرسیاریەتی قورسانەوە و قوربانیدانە زۆرەوە دروست بووە كە لە پێناو گەیاندنی دۆزی كورد و مافەرەواكانی بە كەناری دڵنییاییەوەیە ، بۆیە پیرۆز بێ ئەو سەركەوتنە و متمانەبەخشینەی گەلی كورد بە پارتی دیموكراتی كوردستان و هەر ئەوەش لە میللەتێكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر و شەهیدپەروەر بەدی دەكرێ..سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی گەلی كوردە ، دەنگدانە بە سەرفرازی و سەربەخۆ ین. لە نێو ناوچەیەكدا كە پێدەگوترێت هەرێمی كوردستان و خاكی كوردستان ، خاكی باب و پاپیرانمان ، ئەو خاكەی دەیان ساڵە لە پێناویدا تێدەكۆشین و خەبات دەكەین ، بەڵام هیچ كات ئامادە نەبووینە چۆك دابنین و تەسلیم بین و هەموو كاتێ ویستومانە ئازادانە سەر خاك ونیشتیمانمان بژین . بۆیە كاتێ ئێمه ریفراندۆممان کرد به‌بێ سوپا به‌بێ هێزێک به‌س به پشتیوانی میلله‌ت و ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆک بارزانی، سه‌رکه‌وتنیشمان به‌ده‌ست هێنا ده‌نگی میلله‌تی هه‌میشه زووڵم لێکراوی کوردمان گه‌یانده جیهان، کوردستان له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه که‌وته ژێر فشارێکی زۆر و نادۆستان پشتیان تێکردین و ناخۆشی زۆرمان دیت دیسان شه‌هیدمان دا، به‌ڵام میلله‌تی کورد رێبازه مه‌زنه‌که‌ی نیوه‌ڕێگا به جێنه‌هێشت و ئه‌و ڕێگایه هه‌ر ئیدامه درا و پرۆسه‌که ڕانه‌وه‌ستا و ته واوی جیهان شاهیدی سه‌ركه‌وتنی کورد بوو و هه‌تا دوای ساڵێک تیپه‌ڕبوونی ریفراندۆم ئه‌و پرۆسه‌یه بووه به ئیمتیازێک بۆ کوردستان که هێشتا زیندووه و ده‌گوترێت و له مه‌ئیرا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان حیسابی بۆ ده‌كرێت و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێت، كه زیادتر له93% خه‌ڵكی کوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان داوه شاهید بووینه که خه‌ڵك به خوێنی خۆی ده‌نگی داوه، ڕاسته ئێستا له‌به‌ر لووتفی هه‌ندێ له نادۆستانمان که ڕێگر بوون و به‌ردیان هاویشته سه‌ر ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ئه‌و به‌ردانه هه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ڕه‌نگه 10 ساڵی دیكه ئه‌و ئامانجه بگاته شوێنی خۆی، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه كه ده‌گاته شوێنی خۆی و ته‌نیا ئاسه‌وارێك له‌و پرۆسه‌یه نامێنێت و شاهیدی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بین، له‌و به‌ینه‌ش شاهیدی ڕۆڵی سه‌ره‌كی پێشمه‌رگه بووین، له‌شه‌ڕی داعش تاوه‌كو خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دواتریش شه‌ڕی پردێ و سحێلا و كه ڕۆڵی پێشمه‌رگه نه‌بوایه زۆر شتی ناخۆش و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی دیكه‌ش ڕووی ده‌دا بۆیه ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش ڕۆڵی سه‌ره‌كی پێشمه‌رگه‌یان له پاراستنی وڵات ناسیان و ڕه‌فتاری نادۆستانه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه خۆیان به دۆستی سه‌رۆك بارزانی ناساندبوو، دوو ڕووییان ئاشكرا بوو و به خێرایی بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه گه‌ڕانه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بینین كه عێراق به‌ره و كۆتایی و دابه‌شبوون ده‌چێت، ڕاسته هه‌ندێ له وڵاتان نه‌یانتوانی عێراق بكه‌نه دوو پارچه، به‌ڵام ئێستا عێراق له‌ناخۆی دووپارچه و دوو ئیداره‌یه. هەروەها سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەكان پەرلەمان عێراق و ئەمجارە پەرلەمان كوردستان ، دەرخەری ئەو راستییەیە كە گەلی كوردستان خاوەن ئیرادە و بریاری خۆیەتی و هیچ هێز وداگیركەرێك ناتوانێ ئیرادەی گەلی كورد لاواز بكات لە بریاردانی بۆ سەر ئایندە و دۆزە رەواكەی ..