پارتی هەمیشە و لە كاتە سەخت و دژوارەكاندا پێشەنگ بووە لە بەرگریكردن لە شوناس و مافەرەواكانی كورد ،ئەو مافانەی كە بەدرێژایی شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی گەلی كورد پاشگۆی خراون .پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزبەرنامەی هەڵبژاردنی داڕشتووە.سەركەوتنەكانی پارتی و ئەو بەرگریەی پارتی لە خەڵكی كوردستانی دەكات، كە پارتی ڕووبارێك خوێنی داوە، هەر كاتێك كوردستان لە مەترسیدا بێت، پارتی بەرگریی لە كوردستان كردووە و خەڵكی كوردستانی پاراستووە، لەگەڵ ئەوەی پارتی بوو توانی ڕێگە لە دوژمن بگرێت و پاشەكشەی پێ بكات، ئەگەر پارتی نەبووایە ئێستا كوردستان دەكەوتە دەست دوژمنان و دەبووە بەشێكی خرابووی عێراق، بەڵام لە سایەی پارتی و بارزانی ڕۆژ بۆ ڕۆژ ئاوەدان دەبێت و دەبێ..پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە لەكات و ساتە نەخوازراوەكاندا لە بەرپرسیارەتی ڕاینەكردووەو هەمیشە خۆی بە خاوەنی شكست و سەركەوتنەكان زانیووە. تاكە حزبیش بووە لەكاتی ڕیفراندۆمدا سەرباری ئەو هەموو ئابڵوقەو گەلەكۆمەی خیانەتكاران پارتی لەگەڵ یەك دوو حزبی تر لەبەرەیەك مانەوە بۆ پاراستنی كوردستان.خۆفرۆش و خیانەتكار هەبوون لە بەرەكانی دوژمنەوە دەهۆڵ و هەواڵی سەركەوتنەكانیان بۆ دژمن بڵاودەكردەوە كە هێرشیان بۆ سەر كوردستان دەهێنا. ئەمە سەرباری ئەوەی چەندین كەناڵ و حزب هەبوون مژدەی سەركەوتن و داگیركردنی كوردستانیان بۆ دوژمن بڵاودەكردەوە، پێشمەرگەكانی پارتیش لەبەرەی پێشەوەی شەڕەكاندا خوێنیان لێدەتكا. پارتیش تاكە حزب بوولەگۆڕەپانەكەدا مابووە. كڕدرا .پێویستە بیر لە ڕۆژە سەختەكانی ساڵی ڕابردوو بكەینەوە كە چۆن ھەموو لایەنەكان تەسلیمی ئەمری واقعێك بوون كە خیانەت و خۆفرۆشی باڵێكی یەكێتی درووستی كرد بەڵام پارتیمان بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی و خۆڕاگری پێشمەرگە سەربەرز و ھەڵۆ ئاساكانی پارتی ئەو پێشمەرگە گیان لەسەردەستانەی لەژێر ئاگر و ئاسن دا گۆرانییان دەوت و ھاواریان دەكرد خۆنەچەمینن، ئەو ئەمری واقیعەی تەفروتوناكرد و كردیشی بە پەڵەیەكی ڕەش بە نێوچەوانی ئەنجامدەرانی و كردنی بە ڕەمزی خیانەت و خاكفرۆشی لە پێناوی "ھیچ" .ئەو قەوارەیەی كە ئەمڕۆ لایەنەكانی تر بە ئارامی پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی تێدا دەكەن و بانگەشەی گۆڕینی بۆ باشتر دەكەن ئەوە ئێمە بووین لە ساڵی ١٩٩١ داوای ھەڵبژاردنمان كرد لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕییەوە بردمان بەرەو ھەرێمێكی یاسایی و دەنگی گەلمان كردە سەرچاوەی ھەموو یاساكان و بنیاتمان نا، بەخوێنی ڕۆڵەكانمان پاراستمان و لە داھاتووشدا دەیپارێزین . بۆیە سەركەوتنی پارتی واتا شكستی كودەتاچی ،بایكۆتچیی و تابووری پێنجەمەكانە .. ئەوەی لیستی 183ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەوانەی تر جیا دەكاتەوە ..تەنیا ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوو و سەركەوتنەكانی چوار ساڵی رابردوویی پارتی و سەرۆك بارزانیی بكەین وەك پێشەنگ و ئاڵاهەڵگر بدەین چوار دەسكەوت و سەركەوتنی شانازیی مێژوویین كە هیچ كاتێ ئەو سەركەوتن و شانازییە لە بیر ناكرێن كە بریتین ،یەكەمیان ، سەركەوتنی جەنگێكی سەختی جیهانی بوو لە دژی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی كە هەموو جیهان ناسنامەی سوپای زەمینی و جەنگاوەر وقارەمانیان بە پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی بەخشیی ..دووەم،لە ئەنجامی پێشڵكردنی مافەرەواكانی گەلی كورد ، سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی بریارێكی سەخت و مێژوویی دا ،ئەویش ریفراندۆمی سەربەخۆیی 25/9/2017 ، كە بۆ یەكەمین جار شۆڕشێكی ئاشتیخوازانە و ویستێكی مێژوویی و ماقێكی رەوا بوو بە هەموو دونیا ..سێیەم ، تێكشكاندنی پیلانگێری ئیقلیمی ،بەغدا و گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان و پوچەڵكردنەوەی لوغمە چێندراوەكان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی ..چوارەم ، سەرەرایی گشت قەیران و پیلانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پشتیوانی خوا و ئیرادەی گەلی كورد و بەتایبەت دڵسۆزانی و سەركەوتنێكی گەورەیی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق تۆمار كرد و توانیی وەك هێزی یەكەم لە سەر ئاستی كوردستان و سەرانسەری عێراق سەركەوتنی گەورە و مێژوویی تۆمار بكات ..بۆیە، كاتێ حیزبێك و رێبەرەكەی هەموو ئامانجیان كوردایەتیی و مافەرەواكانی گەلی كورد بێ بە دڵنییاییەوە هەمووكات ، جێگەی متمانەی گەلی كوردە و سەركەوتن و ئایندەیەگی پر هیوا لە چاوەروانیدایە و كوردستانیش تا دێت بەهێزتر دەبێ.. مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی و سیاسی نەتەوەكەمان ئەوە دەردەخات كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتی بارزانیی لە ھەڵومەرجێكی سەخت و دژوار و پێویست ھاتە نێو گۆرەپانی سیاسی و نەتەوەی كوردیش لەو كاتەدا پارتێكی قەڵبەزەی رامیاری وەك پارتی گەرەك بوو .پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانە ورێبازی كوردایەتیی كە ھەڵگری ناسۆری نەتەوەیەك بووە، بێگومان لەو پێناوەش دا قوربانی گەورەی داوە ھەموو ئەمانەش لە پێناو خزمەتكردن بە دۆزی رەوای نەتەوەكمان و بەرز راگرتنی شكۆی تاكی كورد بووە ھەر بۆیە مێژوو بە بەرزی باس لە باڵای پارتی و سەركردایەتیەكەی دەكات.پرۆژەی نەتەوەیی وەك راگەیاندنی كیانی سەبەخۆی كورد ھەڵقوڵاوی ئەو كانیاوە بووە كە بۆ یەكەم جار پارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی كورد نەخشە رێگای بۆ كێشاوە، ھەر بۆیەشە ئەمرۆ دەبینین پارتی سورە لەسەر مافی چارەی خۆنوسین و رێگەش بەوە نادات خوێنی شەھیدان بەفیرۆبچێت، چونكە مافێكی رەوای سەرجەم كوردستانیانە و نەتەوەكەشمان لەو پێناوە دا باجی كەمی نەداوە !!.ئەو لیستەی دوێنێ لەسەنگەری بەرگریدا كەڕامەتی خەڵك و خاكی كوردستانی پاراست،چەندین قوربانی پێشكەش بە كوردستان كرد لە پێناو مانەوەی هەرێمەكەمانئەوەی سەرۆك بارزانی خۆی شەرمەزاری میللەتەكەی نەكرد و لە وتارە مێژووییەكەی رۆژی 22-9-2017 ئاماژەكانی سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ لایەنە ناوخۆ و دەرەكی و هەرێمایەتییەكان بەدیار كەوتن، نەیارانی ریفڕاندۆم و سەرۆك بارزانی، ئاراستەی هاوكێشەكانیان بە جۆرێ گۆڕی، كە خۆی لە پیلان و هەڕەشە و هێرش و پڕكێشییەكانی ناوخۆ و دەرەوە بینییەوە.ئامانج لەو پیلانانە هەولێری سەنتەری بڕیاری سیاسی و حكوومەتی هەرێم و خودی سەرۆك بارزانی بوون، سەرۆكێك كە ڕابەر و ئەندازیاری ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی كوردستان بوو.گەر ئایندەبینی و ژیری و پشوودرێژی و خوێندنەوەی واقیعبینانەی سەرۆك بارزانی نەبوایە، لەمێژ بوو كەسانی دیكە حوكمی هەولێر و كوردستانیان دەكرد. كە بارزانییش ئەم هاوكێشەیەی ئاوەژوو كردەوە، هەموو ئەو ئەگەر و دیفاكتۆیانەی هاتنە پێش، پووچەڵ بوونەوه و ئایندەی پرس و دۆزە رەوایەكەی گەلی كوردستان لە سڕینەوە رزگاریان بوو، پرسەكە بووە بەو ژمارە گەورەیەی نێو هاوكێشەكان و ئومێد و هیوا بۆ بێهیوایان و نائومێدان گەڕایەوە.دواوەرچەرخانی مێژوویی و تۆماركردنی سەروەرییە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی، سەرۆك بارزانی خستنەوە سەر هێڵی شەرعیەتدانەوە بە حكوومەتی هەرێم و ئەزموونی حوكمداریی دەستووری و یاسایی بۆ كوردستان و پێداگیریی بەرێزیشیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30 ئەیلوولدا، هەر ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە كەوا:پێدانەوەی شەرعیەتێكی دیكەی نێودەوڵەتیییە بە پێگەی هەرێمی كوردستان و سەرلەنوێ بەگوێرەی دەستوور دەسەڵاتەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە دیاری دەكرێن و، دامەزراوە حكوومییەكان ناسنامەی تازەی دەستوورییان دەبێ. بە واتایەكی دیكە، كورستانێكی بەهێز حكوومەتێكی بە هێز و دەسەڵاتێكی بەهێزی دەبێ.بۆیه لە قۆناغە دژوارەكاندا پارتی،بارزانیی هەمیشە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی بە ئەستۆ گرتووە .