بارزانی لە لوتکەی چیاوە هاتووە ئەم بابەتە هی هەڤاڵ (کاروان)ە لەبەر گرنگی بابەتەکە بڵاوم کردەوە

بارزانی لە لوتکەی چیاوە هاتووە ئەم بابەتە هی هەڤاڵ (کاروان)ە لەبەر گرنگی بابەتەکە بڵاوم کردەوە
بارزانی بە ریفراندۆم سەرکەوت و جەماوەری زیاتر بوو, ئەمە دیادەیەکە ناوی مەسعود بارزانییە، لە لوتکەی چیاوە هاتووە، بۆیە سەرەڕای نسکۆکان بەهێز تر دەبێتەوە.
سەرەڕای دژایەتی بەغدا و داگیرکەرانی تری کوردستان بۆ بارزانی و دوور کەوتنەوەى حزبە کوردیەکان و پشت تێکردنی هاوپەیمانییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان بۆ ریفراندۆم، کەچی حزبەکەی لە پایتەختی هەرێم و دهۆک و نەینەوا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە و کورسییەکانی ٢٠١٤ی تێپەڕاندووە.
ئەمە دیاردەیەکە ناوی مەسعود بارزانییە، هەموو بەربەستەکانی دەوروبەری تێکشکاندن و بەربەستەکانی تریش تێکدەشکێنێ، ئەو پیاوە لە لوتکەی چیاکانەوە هاتووە، سەرەڕای نسکۆکان هەر بەهێز ماوەتەوە، ئەو سەلماندی ژمارەیەکی سیاسی قورسە و بە ئاسانی سفر ناکرێتەوە، بە لیستێکی تێکەڵ دانابەزێ و بە لیستی ئەو حزبە دادەبەزێ کە بڕوایان بە بۆچوون و پێشبینیەکانی هەیە.
کورد گەلێکە هیوای سەربەخۆیی دەخوازێ، خەون بە وڵاتێکی سەربەخۆوە دەبینێ، لە هەموو شتێک لە یەکتری جیاوازن، تەنیا لە خەونی سەربەخۆیی نەبێ، بارزانیش هەڵگری هیوای ئەو گەلەیە و گەلیش لە هەڵوێستەکانی بارزانیدا جیاوازیەکان بەلاوە دەنێ و دەچێتەوە پاڵ یەک.
بارزانی لە لوتکەی چیاوە هاتووە و سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان ریفراندۆمی ئەنجامدا، باش دەیزانی کە رووبەڕووی تورکیا و ئێران دەبێتەوە، بەڵام کەسێک لە لوتکەی چیاوە هاتبێ، گوێ لە گەلەکەی دەگرێ نەک لە داگیرکەران، هەرچەندە هێشتا خەونەکەی بەدی نەهاتووە، بەڵام لەناو کوردانی سەربەخۆخواز جەماوەری لە هەڵکشان دایە، جا گەلێک خاوەنی سەرۆکێکی چیایی بێ و سەرۆکێکیش خاوەنی گەلێکی سەربەخۆخواز بێ، دڵنیام ئەو خەونەش دێنێتەدی.
Top