تەنیا پارتی فرمێسكە گەرمەكانی هونەرمەندان دەسڕێتەوە!

تەنیا پارتی فرمێسكە گەرمەكانی هونەرمەندان دەسڕێتەوە!
ساڵانێكی زۆرە پارتێك شەو و ڕۆژی لەیەك گرێداوە، تەنیا بۆ ئامانجێك، كە ئەویش خزمەت گەیاندنە بە تەواوی جومگەكانی ژیان، سەردەمانێك ئەو پارتە شاخی كردبوو بە سەكۆیەك بۆ بەدیهێنانی ئازادیی گەلێك، كە لەژێر چەتری زوڵم و ستەمكاریدا میللەتێكیان لە بێ ناسنامەییدا دەچەوساندەوە، كە شۆڕشیش تەواو بوو، حكومەتێكی كوردی لە دوای رووباڕێك لە خوێن دامەزرا، ئەو حكومەتەش، بە تەمەنێكی بچووكەوە بە ئیمكانیەتێكی كەم دەستی كرد بە ئاوەدانی و بیناكاری و بونیادنانی هەرێمێك كە سەدان خۆزگەی هەبوو، ئیدی پەنای بۆ دیموكراسیەت برد، لەوێشدا حزبێك كە خاوەن رێبازێكی پیرۆزە بەڵێنی دا، كە كوردستانێكی پڕ لە جوانی و ئاوەدانی بۆ خەڵك بونیاد بنێت.
پارتی دیموكراتی كورستان، خەونەكانی تا دێ گەورەتر دەبن، چونكە پێیوایە، كە ئەوان هاتنە نێو كایەی سیاسی ئامانجێكی گەورەیان هەبووە، ئەویش دروستكردنی حكومەتێكە كە خەم و ئازاری هاونیشتمانیانی كوردستان لە كۆڵ بگرێت، لەوەیاندا پارتی سەركەوتوو بوو، چونكە توانی رەگی خۆی لە نێو دڵی خەڵكدا بچەسپێنێت، بە جۆرێك كە شارەكان لە گوندێكی بچووكەوە بوون بە جوانترین شارەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پاڵ ئاوەدانی و بیناكاری و بووژانەوەی هونەر و پەروەردە و جوانكاریی سیمای پایتەخت و شارەكانی دیكەدا، سەقامگیرییەكی بەرچاو دەستەبەر كرا، هەر ئەوەش وایكرد، كە پارتی ببێت بەو هێزەی كە هەموو چین و توێژەكان متمانە بەو هێزە بدەن كە رابەرەكەی سەرۆك (بارزانی)ـیە، چونكە گشت چین و توێژەكان لەوە دڵنیان، كە هەر كاتێك پارتی پێشەنگ بێت، ئەوان لە دەستێكی ئارامدا ژیان بەڕێ دەكەن!.
بەڵێ، ئەگەر بمانەوێ شكۆی هونەر لەم هەرێمەدا پارێزراو بێت، دەبێت جارێكی دی پەنا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ببەینەوە، تا بتوانێ جارێكی دیكە زاڵ بێت بە سەر قەیران و كێشە و گرفتەكان و دووبارە نەخشەدانانەوە بۆ سازكردنی فیستیڤاڵی فیلم و كۆنسێرت و رازاندنەوەی شار بە هونەرەكەمان.
ئیدی هەموو شتێك لەو پارتە چاوەڕوان دەكرێت، چونكە پارتی تاكە حزبە، كە بە حزبی خەڵك دادەنرێت و چاوی لە ئاست جوانیی پایتەخت و هونەردا نانووقێنێ و شەونخوونی دەكات بۆ گەڕانەوەی چالاكییە جوانەكانی هونەری كوردی، كە لە رابردوودا دەیان كاری جوان بە پاڵپشتیی ئەو حزبە ئەنجام دراوە، جگە لە سازدانی فیستیڤاڵ و بودجەی پێویست بۆ فیلم و دراما و لایەنەكانی دیكەی هونەر، بەرامبەر بەو هەموو خزمەتەش ویژدانم پێم دەڵێت تۆ لایەنگری حزبێكی كە دروشمی سەربەخۆیی و گەشەسەندنی سیمای جوان و بەدیهێنانی خەونی سەربەخۆییە، بۆیە بەبێ دوودڵی لە ٣٠/٩ـدا دەنگ دەدەین بە لیستی ١٨٣ـی پارتیمان، كە دەتوانێت فرمێسكە گەرمەكانی هونەرمەندان بسڕێتەوە و جارێكی دی باوەش بۆ هونەرەكەی ئێمە بكاتەوە.

Top