پەروەردە و خوێندن لە بەرنامەی لیستی (١٨٣)ی پارتیمان

پەروەردە و خوێندن لە بەرنامەی لیستی (١٨٣)ی پارتیمان
ھەر وەکو لە بەرنامەی لیستی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە(١٨٣)دا ھاتووە لە تەوەری پەروەردە و خوێندن کە لیستی پارتی کاردەکات بۆ:
١-پاراستنی حەرەم و سەربەخۆیی قوتابخانەکان و ناوەندنەکانی خوێندن و زانکۆکان و دوورخستنەوەیان لە ململانێ و دەستوەردانی ئەحزاب کە ئەوە خۆی لە خۆیدا گرنگی دانە بە توانا و شارەزایی و بەھرەی کەسانی پەروەردەیی بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن لە کوردستان ، کە بێگومان بە پێشکەوتنی فێرکردن و پەروەردە مرۆڤەکان بنیات دەنرێن و ووڵاتمان پێش دەکەوێت و دەتوانرێ وولاتێکی بەھێز ، کوردستانێکی بەھێز لەسەر بنچینەی گرنگیدان و بایەخ دان بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و ھەڵسەنگاندنی گشتی بۆ کۆی پرۆسەکە و کاربەدەستانی پرۆسەکە بکرێ سزا و پاداشتیش ھەبێت.
٢-پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری بێگومان زۆربەی ھەرە زۆری ووڵاتانی جیھان سەرجەم کەناڵە پەروەردەییەکان لە قوتابخانەوە تا دەگاتە وەزارەت بە تۆری ئەنتەرنێت بەیەکەوە بەستراوبن، گرنگە لە ھەرێمی کوردستان کار لە سەر ئەو تەوەرە بکرێ بۆ گەیاندنی نوسراو و زانیارییەکان و پێشکەوتنە زانستیەکانی سەردەم و کارئاسانی بۆ ھاووڵاتیان بە گشتی.
٣-گرنگە خواست و ویست و بەھرەی قوتابیان لە بەرچاو بگیرێت بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و کۆلێژەکان دەرئەنجام پسپۆری و شارەزایی توانای تاکەکان دەردەکەوێت و خزمەت کردنیش جۆری دەبێت.
٤- ھەروەکو لە بەرنامەکەدا ھاتووە کۆتایی ھێنان بە کێشەی کەمی قوتابخانە زۆری ژمارەی قوتابیان ، بێگومان یەکێ لە کێشە سەرەکییەکان کەمی قوتابخانە و ھەبوونی دوو دەوامی و سێ دەوامی و زۆری ژمارەی قوتابیانە لە پۆلەکان ئەوەش رێگرییەکی زەقە لە پێش بەرەو پێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە گشتی دابەزینی ئاستی فێربوون لای قوتابیان بەتایبەت.
٥-دابین کردنی ژیان و گوزەرانی شایستە بە پیشەی مامۆستایەتی خالێکی ترە لە بەرنامەی لیستی پارتیمان، بێگومان مامۆستایاتن کاراکتەری سەرەکین لە ناوپرۆسەکەدا گرنگە مامۆستایان ژیان و گوزەرانیان زۆر باش بێت و ویژدانیان ئاسودەبێت و سەرجەم مافەکانیان بۆ دابین بکرێت کە شایستە بێت بە پیشەی ھەستیاری مامۆستا قەدرگرانەکان، چونکە مامۆستایان ھەردەم پێشەنگ و پێشڕەوی پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەرجە و فێرکردنن، جگە لە باش کردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان گرنگە پەرە بەتوانا و پسپۆری مامۆستاکان بدرێت لە ئەنجامی بەشداری پێ کردنیان لە مەشق و راھێنانی بەردەوام بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پسپۆری و توانای پەروەردەییان خۆی لە خۆیدا پەروەردە و فێرکردنێکی جۆری و نایاب دێتە بەرھەم.
٦-گرنگیدان بە کلتور و باوەڕ و ئایینە جیاوازەکان و رێزگرتنی پیاوانی ئایینی و باشترکردنی ژیانی شایستە بۆیان ئەوەش نیشاندەری باوەڕی پاریتمانە بە فرە رەنگی و فرە ئایینی و فرە کەلتوری و رێزگرتنیان نیشانەی خۆ بەخاوەن زانینی لیستی پارتیمانە بۆدۆزەکە، لەوانەش گرنگتر خستە رووی پلانێکی تۆکمەیە بۆ گەشەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنە لە قوتابخانەکان و سیستەمی خوێندن و بوونی ستراتیژەیت و نەخشە رێگای پەروەردە و فێرکردن بێگومان گەشە پێدانی پرۆگرامەکان پێویستی بەتوانا و شارەزایی پەروەردەکارانی ناوەوە و دەرەوەی ووڵات ھەیە بەتایبەتی ووڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری پرۆگرامەکان وەکو فیلەندا و ژاپۆن و ھی تر...لەگەڵ بەشداری پێکردنی کەس وکاری قوتابیان، بێگومان لیستی پارتیمان کاردەکات بۆ ئەوەی لێژنەیەکی پەروەردەیی کارا و چاڵاک لە پەرلەمانی کوردستان بوونی ھەبێت بەدواداچوون بۆ سەرجەم کێشەو پەروەردەییەکان بکات پەروەردەییانە و بەرپرسیارانە لە پێناو بەرژەوەندی ھەرێم و میللەت و پەروەردە کار بکەن دوور لە ھەر پەیوەنجی و بەرژەوەندییەک بەدواداچوونی وورد و لێپرسینەوە بکەن لە کۆی گرفتەکانی پەروەردە و فێرکردن لە دەنگۆی ئاشکرابوونی پرسیارەکان و سەرجەم گرفتەکانی تری پەروەردە و فێرکردن ، ھەروەکو لە بەرنامەکەدا ھاتووە گرنگی دان بە بابەتی وەرزش و ھونەر کە بەشێکن لە بابەتە سەرەکییەکان بە خالێکی سەرەکی و گرنگ دا دەنرێت بۆ دەستنیشان کردنی بەھرە و کەسایەتی قوتابیان.
پارتیمان ئەو جارە لە جاران زیاتر گرنگی بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەدات لەسەر بنچینەی کۆمەلێ بنەمای گشتگیر و پسپۆر ھاوتەریب لەگەڵ دڵسۆزی و خۆشەویستیان بۆ کارەکانیان و چەسپاندنی دادپەروەری کە مەبەست لێی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی کارا و ووشیار بێت بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی

Top