پارتی،بارزانیی بەكردەوە بەرگری لە ئاڵا،مێژو وخەباتی گەلی كورد كردووە.

پارتی،بارزانیی بەكردەوە بەرگری لە ئاڵا،مێژو وخەباتی گەلی كورد كردووە.
مێژویی خەباتی بێوچان و قوربانیدانی سەڵمێنەرە كە تەنها پارتی و بارزانیی لەگەڵ خەڵك و بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستانن.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی دەیان دەسكەوت و شانازیی پڕ لە سەروەری و شانازیە دەستكەوتەكانیش هیچیان بۆ خودی بارزانی نەبووە. دەستكەوتەكان بۆ میللەت بووە، ئەمەش مایەی شانازیە بۆ ئێمە مانان زۆرجار گوێبیستی كادیرە باڵاكانی پارتی دەبین دەڵێن پارتی شۆڕشی كردووه بێ خەبەر لەوەی پارتی چوار شۆڕشی كردووه كە دواین شۆڕشیان لە تەواوی مێژووی كورد گەورەتر و پیرۆزترە. پارتی ، میراتگری گشت شۆرش و تێكۆشانەكانی رابردووییە و لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد لە سەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراو ئامانجی هەرەگەورەی گەلی كوردستان ئیرادەیەكی ئازادو كیانێكی سەربەخۆو جێگیركردنی دیموكراسییە لە وڵاتەكەمان، بۆ ئەوەش تەنها پارتی دەتوانێ پێشەنگی بكات بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستمی نوێی جیهانی یەك هەڵبكات و یەك بگرێت، تەنها پارتی و ڕێبازەكەیەتی لەگەڵ خەڵك و بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان لە یەك بەرەدا ببینێتەوە، چون پارتی پڕۆژە و پلان و بەرنامەی تاییبەت و كاری سیاسی درووست و كرداری شاهێدن، پارتی وەك هێز كاریگەرە و پێگەو ڕۆڵی جەنابی سەرۆك بارزانیش وەك كایەكەری سیاسیی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی زۆر لەوە لە ژۆرترە كە دووژمنانی میللەتەكەمان خەو چاوەكانیان تورووس ناكات ...پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی بگەورەترین هێزی سیاسیی كوردستانە، رۆڵی كاریگەر و پێشەنگی هەیە و جێگای ئومێد و باوەڕی زۆرینەی رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و خەڵكی كوردستانە، كە خودی ئەم پێگەیە و رۆڵە سەرەكییە، وەك دیاردەیەكی سیاسی نەك تەنها لە كوردستان، بەڵكو لە ناوچە و جیهانیشدا جێگای سەرنج و بایەخی تایبەتە. نهێنی ئەم بەردەوامبوونە و مانەوە لە لوتكەی كاروانی خەباتدا، بابەتێكە، پێویستی بە لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی هەیە، چونكە ئەو بنەمایانەی پارتی لەسەریان دامەزراوەو شێوازی رێكخستن و داڕشتنی پەیام و كاركردنی، پاش حەفتا ساڵیش و، ئەم هەموو گۆڕانكارییە بنەرەتیانە، لە بوارە سەرەكییەكانی كۆمەڵگای كوردستان، هاندەر و رێگاپیشاندەرن بوون بۆ هەموو ئەو پارت و ریكخراوە سیاسیانەی پاش دامەزراندنی پارتی پەیدا بوون. سەرەڕای ئەمەش، خاڵی بەهێزی پارتی و نهێنی بەردەوامبوون و سەركەوتنەكانی، دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتیی دامەزراندنی پارتی لەسەر دەستی بارزانیی نەمر، وەك ئامرازی سیاسیی پەیامی مێژوویی رێبازی بارزانیی نەمر، كە ئەویش پەیامی ئازادی و سەربەخۆییی كوردستانە. ئێستا لێم دەپرسن جگە لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان كوان شۆڕشەكانی تر ئێمە دەزانین شۆڕشی ئەیلول لەدوای نسكۆ و پەیمانامەی جەزائیری 1975 كۆتایی هات و ڕاستەوخۆ شۆڕشی گوڵانی پیشكەوتووخوازی نیشتمانی بەدواوه دێت كە ئەویشمان بە سەركەوتووی تەواو كرد شۆڕشی ڕاپەرین لە بەهاری ۱۹۹۱ دەست پێ دەكات بە سەركردایەتی و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی لە دەستكەوتەكانی شۆڕشی ڕاپەڕین بە سەركردایەتی پارتی و بارزانی دواتریش بینمان كە چۆن هێڵی دژە فڕین و ناوچەیەكی ئارام بە هاوكاری فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایش دروست دەبێت و كوردستانیكی نیمچە ئازاد لە عێڕاقێكی پوچەڵ ئەوەشیان پڕ دەسكەوتێكی یەكجار گەورە بوو بۆ نەتەوەیی كورد. دواتریش شۆڕشی چوارەم دەست پێ دەكات كە من ناوم ناوە شۆڕشی دیبلۆماسیەت و ناساندنی قەوارەی سیاسی كوردستان بە دونیای دەرەوه لە ڕاستی دا گەورەترین و سەخترین شۆڕشە كە ماڵباتی بارزانی و خودی جەنابی سەرۆك پێشەوایەتی دەكرد هەموومان دەزانین لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دوای ڕوخانی رژێمی بەعس رێزدار سەرۆك بارزانی مەلەفی كوردایەتی لە دەست بووە چەندان ئاستەنگی هاتۆتە سەر رێگە، بەڵام كۆڵی نەداوە و هەمووكات سەركەوتوو بووە بەسەر كۆسپەكان، چونكە ئەوەیان سەخترین شۆڕشە لەم ماوەیەدا بینیمان چەندین سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیر و دیبلۆماتكار دەهاتن بۆ كوردستان و فەڕشی سور و پڕۆتۆكۆڵی سەرۆكایەتی و ماڕشی ئەی ڕەقیب لە پێش سەرۆكەكان لە پایتەخت لە پێشوازی میوانان ئامادە دەبوون.هەروەها سەرۆك بارزانی لە چەندین سەردان و دیداری كە بۆ وڵاتانی جیهان ئەنجام دا بەچاوی خۆمان بینیمان كە چووە وڵاتان پێشوازیان لێدەكرد وەك سەرۆك وڵاتێك لەگەڵ ئەوشدا بەهۆی سیاسەتی حەكیمانەی خۆی هەندێ وڵاتی ناچاركرد مامەڵەی سەرۆكی وڵاتێكی لەگەڵ بكەن یەكیك لەو وڵاتانە توركیا بوو كه ناچاری كرد ئەو ئاڵایی پێشوا قازی لە مهاباد دایە دەستی باوكی روحی نەتەوەیمان بارزانی نەمر توركیا ناچار كرا لە پێشوازی سەرۆك بارزانی هەڵبكەن و لە پەنای وێنەی دوژمنێكی وەك ئەتاتورك دابندرێت بارزانی كۆتایی بەم شۆڕشە دێنێت لەبەر ئامانجی سەربەخۆیی و خەونی لەمێژینەی كورد . سەرۆك فەرمان دەكات بە نوسراوێكی دەستی دور لە نوسراوی فەرمی دەوڵەت لێرەوه شەرعیەتی شۆڕشگێری وەردەگرێتەوه داوا لە لایەنە سیاسیەكان دەكات رۆژێك دیاری بكرێت بۆ ڕیفراندۆم لە بەرواری25/ 9 2017 ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان بە كەركوكی دڵی كوردستانیشەوە كرا هەموو كورد دەنگی بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی لێرەوە شۆڕشی سەربەخۆیی دەست پێ دەكات، بەڵام بەهۆی خیانەتی 16 ئۆكتۆبەر كەمێك دواكەوت، بەڵام دەبینین و چاوەڕێ دەكەین دوای چەند ماوەیەكی كورت سەربەخۆی كوردستان لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی دروست دەبێت، ئیتر كاتی بڕیاردانە، كاتی دەنگدانە بە هێزی ڕاستەقینەی گەل كە پارتی و ڕێبازەكەیەتی.. تەنها لەم ڕێگەیەشەوە دەتوانرێ كەشتیەكەی خەبات و كاروانی دوورودرێژی سەدان ساڵەی نەتەوەی كورد لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی لە دوا مەنزڵ بە سەركەوتوویی لەنگەر بگرێت، دەبێ خەڵك تێگەیشتبێت لەوەی كە كێشەی ئێمە پاروویەك نان و لەتێ دراو نییە، بەڵكو كێشەی ئێمە كێشەی نەتەوەیەكی بندەستە كە خاكەكەی داگیركراوە و دەچەوسێندرێتەوە و شكۆی دەشكێندرێت.بۆیە دەبێت هەموومان دەنگ بەدەینە پارتەكەی سەرۆك بارزانی بۆ ئەوەی خەونی لەمێژینەی كورد بەدی بێت، چونكە هەر پارتی هەم پارێزەری و هەمیش بەدیهێنەری ئاوات و ئامانجی لەمێژینەی كوردستانە ..
Top