گەلی كورد متمانە بەو پارتە دەبەخشێ‌ كە شكۆ ومێژوو خاكی كوردستانی لە داگیركەران پاراست ..

گەلی كورد متمانە بەو پارتە دەبەخشێ‌ كە شكۆ ومێژوو خاكی كوردستانی لە داگیركەران پاراست ..
پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە دژی داگیركەران ، چەوسانەوە و ژیردەستەیی و ھەمیشە لە دژی دوژمنانی کورد خەباتی کردووە و قوربانی داوە، ئەگەر پارتی نەبێت، کوردستانیش بوونی نابێت، ئەگەر ھیممەتی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی پارتی نەبوایە، ئەمڕۆ ھەولێر ھی کورد نەبوو، وەک کەرکووک دەفرۆشرا و داگیر دەکرا.بەدڵنییاییەوە بۆ بەردەوامیدان بەو رێبازە كوردپەروەر و نیشتیمانپەرەورانەیە پێویستە ھەموو کوردستانییەک لە رۆژی ٣٠ی ئەیلوول بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٨٣ بدات، چونکە تەنیا ئەو رێبازە بە رێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی کوردستان دەگەیێنێتە سەربەخۆیی و سەروەریی. نابێت ئەوە لە یاد بکەین کە مستەفا بارزانیی لە ھەموو ساتەوەختەکانی شۆڕشدا زۆر متمانەی بە مسعود بارزانی ھەبوو. ئێستاش دەبێت ھەموومان پشتیوانی ئەو سەرۆکە دڵسۆزە بین کە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ھەمیشە پێشمەرگە و گیانفیدا بووە. چونكە پارتی حزبی قوربانیدانە بۆ ئەوەی میللەتەکەمان لە ئارامی بژین. من دەنگ بەو لیستە دەدەم کە ھەزاران کەسوکارم خوێنیان بۆی رشتووە. ئەو لیستەی زامنی ئارامی و ئاشتی و تەباییە و بەدیھاتنی خەونی شەھیدان ئامانجی گەورەیەتی،بۆ ئەوەی کوردستان ئاوەدان و بەھێز و ئارام و سەربەخۆ بێت، دەنگ بە پارتی دەدەین. پارتی سەرۆکێکی ھەیە کە سەرۆکی وا لە جیھاندا کەم وێنەیە، دڵسۆزی گەل و پشتیوان و داکۆکیکاری مافەکانی گەلەکەیەتی و ھەرگیز سازشی لەسەر ناکات. پارتی لە ژێی سێبەری ئەو سەرۆکە دڵسۆزە یەکەم حزبی سەر ئاستی عێراق بووە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بە پشتیوانی خوای گەورە و کوردستانییان ھەر یەکەم دەبێت و بەھێز و توانات زیاترەوە خزمەتی گەلەکەی دەکات.ئەو رۆژە مەزنەی خواست و ئامانجی هەموو شۆڕش و ڕاپەرین و قوربانیەکانمان کە سەربەخۆیییە بە گوێی دۆست و دوژمنان لە سەرتاپای جیهاندادا.پارتی خاوەن مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و دەستكەوتە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیشییەوە توانی پارتێکی سەرتاسەری بێت هەر لە زاخۆوە تا خانەقین، ئەمەش وەرچارخانێكی گەورە بوو لە مێژووی كوردستاندا و پارتی لە قاڵبی عەشایری و ناوچەگەری دەرچوو و توانی ببێتە حزبێكی كوردستانی بۆ هەموو چین و توێژ و ئایین و ئایینزاكان، گەورەترین دەستكەوتی پارتییش ئەوە بووە لە ساڵی ١٩٥٨دا لە دوای كۆدەتای سەربازیی عەبدولكەریم قاسم، كورد توانی ببێتە هاوبەشی عێراق و لە دەستووری عێراقیشدا مافیان چەسپاند و ددانیان پێدا نا.سەركەوتن و دەستكەوتێكی دیكەی پارتی لە ڕێككەوتننامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠دا بوو، كە بە پێی بەڵگەنامەكانی ئەو ڕێككەوتننامەیە، عێراق ددانی بە خاكی كوردستاندا نا بەوەی كە كوردستان خاكی كوردانە و دەبێ سنوورێكی جوگرافییان بۆ دەستنیشان بكرێتنھێنیی مانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەک ھێزی یەکەمی کوردستان لە ماوەی حەفتا ودوو ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەگەڕێتەوە، چونکە ڕێبازی بارزانی ئایدیۆلۆژییەک نییە لە دەرەوە ھاوردەی کوردستان کرابێت، نە گرووپێکی تایبەت بە توێژێکی کۆمەڵایەتیشە، بەڵکو پارتی حزبی میللەتە و ھەموو کەسێک لە نێو پارتیدا خۆی دەبینێتەوە.ڕەسەنایەتی و دەستکەوتەکانی ڕابردوو لەسەر دەستی پارتی بەدەست ھاتوون، ئەوەش ھۆکارێکە و خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستییانە دەبینێت. ھۆکارێکی دیکە بۆ ڕاستگۆیی و ھەڵوێستی نەگۆڕی پارتی دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، ھەمیشە پارتی ھەڵوێستێکی ھەبووە کە جیاواز بووە لە ھەموو ھێزێکی دیکەی سیاسی. نایشارمەوە ھەبوونی سەرکردایەتییەکی ژیرانە، بەتایبەت مەرجەعێکی وەک سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتیی حزبێک بکات وای کردووە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بە ھەموو چین و توێژەکانەوە لە دەوری پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ ببنەوە.لە ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراقدا سەرەڕای ئەو ھەموو پیلانەی دژی ھەرێمی کوردستان و پارتی کرا، کەچی پارتی ھێزی یەکەمی عێراق دەرچوو، وەک سەرۆک بارزانیش دەڵێت: "ھەندێک ھێز و لایەن چاوەڕێی ئەوە بوون کۆتاییی پارتی ببینن، بەڵام دەرکەوت جەماوەری کوردستان لەگەل پارتییە. میللەت لەگەڵ پارتییە، بۆ ھەموو لایەکیش ڕوون بووەتەوە دوای ئەو ھەموو ساڵە و بڕینی چەندین قۆناغی سەخت و دژوار لە ھەموو ھەڵبژاردنێکدا پارتی حزبی یەکەمی کوردستانە، ئەوە بەشێکە لەو نھێنیەی کە پارتی ھەمیشە لە لووتکەدا بمێنێتەوە و لە داھاتووشدا ئاسۆ ڕوونە لە بەردەم میللەتی ئێمە، چونکە پارتی بە شێوەیەک سیاسەت دەکات باشترینی بۆ میللەتەکەی بەدەست بێنێت. پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو حزبەیە كە بە پشتیوانی خوا و پێشمەرگە و دڵسۆزانی نیشتیمان توانیی رووبەرووی قێزەونترین پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی بۆوە ،توانی دۆزی كورد و ئەزموونی كوردستان لە مەترسی راستەقینەی سرٍینەوە و لە ناوچوون بپارێزێت ،بۆیە هەستانەوەی دوای كارەساتی 16ی ئۆكتۆبەر چەندین وانەی بەسوودی فێركردین، یەك لەو وانانەی فێری كردین ئەوە بوو كە دەبێت بە هەر نرخێك بێت، كۆتایی بە پاشاگەردانی و فەوزای سیاسی بهێنرێت و پرۆسەی سیاسی لە كوردستاندا بە شێوەیەك رێكبخرێتەوە كە نەتوانرێت جارێكی دی كارەساتێكی دیكەی هاوشێوەی 16ی ئۆكتۆبەر ئەنجام بدرێتەوە.پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەستانەوەی دوای شكستی 16ی ئۆكتۆبەری خستە سەرشانی خۆی و لە بەرپرسیاریەتی هەڵنەهات، ئامانجیەتی راستكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و بونیادنانەوەی كوردستانێكی بەهێز و حوكمڕانیی باش لەمیانەی پرۆسەی هەڵبژاردن و لە رێگەی سندوقی هەڵبژاردنەوە لەئەستۆ بگرێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە لەم هەڵبژاردنەی كە بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت، خەڵكی كوردستان متمانەیەكی ئەوتۆ بە پارتی بدەن كە بتوانێت ئەم ئامانجانە بێنتەدی، ئەم ئامانجەی پارتییش كە بۆتە ئامانجی بەشی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان، لە رۆژی 30ی ئەیلوولدا بە پێدانەوەی متمانەیەكی گەورە بە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرجەستە دەبێت و دەردەكەوێت كە ئەو پارتەی رێبەرایەتیی ریفراندۆمی كرد، شایستەی ئەوەیە كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان متمانەی پێ بدات.
Top