پارتی دیموكراتی كوردستان بەدرێژایی مێژوویی خەباتی پرشانازیی لە پێناو رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازیدا هەمیشە باج و قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە و دەبەخشێ ،بەڵام رێگەی نەداوە گەلی كورد شكۆ و شانازی بشكێ. مێژووی كورد بۆ خۆی گەواهیی ئەوە دەدات، كە ئەوەی بە لای هەمووانەوە شكستە، هێندە نابات و كورد لەسەر پاشماوەی ئەو شكستە قۆناغێكی نوێ لە ژیانی خۆیان، یان سەركەوتنێكی گەورە بەدەست دەهێنن. عەقڵی سیاسیی كوردیش كە خۆی لە بارزانیدا دەنوێنێ، ئەمڕۆ لەسەر ئەو پاشماوەیە بنیات دەنێت، زەمینەسازیی بۆ ئاییندەیەكی پرشنگدار دەكات. دروست وەك لۆژیكی دیالیكتیك یاسای نەرێی نەرێ، یان بە زمانی شاعیر بڵێین گەنمی گوڵەگەنمێك وشك بێت، شیوێك پڕ دەكات لە گوڵە گەنم. لە پیلانەكەی 1975 واتە لە رێككەوتننامەی جەزائیر دژ بە بارزانییەكان، پارتی بنكە و پێگەیەكی لە جاران گەورەتری دروست كردەوە، ئەمەش زۆر روون و ئاشكرا، هەم بۆ ئێمە و هەمیش بۆ غەیری ئێمەش دەردەكەوێت، كە رادەی هێزی بارزانییەكان و توانای گۆڕانكارییان چەندە. هەڵبەت هەڵبژاردنەكەی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراقیش پێگەی پارتی لەنێو هاوكێشەی عێراقدا ئاشكرا دەكات، كە لە ئاستی عێراقدا پارتی یەكەم بوو، دروست وەك چۆن كورد لە غەدری سەدام حوسێن دەرهەق بە خۆیان بناغەیەكی دیكەیان دامەزراند، بەوەی سەدام لە مافی ئۆتۆنۆمی هەڵگەڕایەوە، كورد فیدراڵییەكی نێو دەستووری بەدەست هێنا، سەرۆك ئەمڕۆ بەڕێوەیە بەرەو دەوڵەتی كوردستان بۆ هەموو هاووڵاتییانی بێ جیاوازی.راپرسی نامەیەكی یەكجار گرنگ بوو، نەك تەنیا بۆ عێراقییەكان، بەڵكوو بۆ شەقامی كورد وەك گەلانی، كە لە رووخانی ئیمپراتۆریەتی میدیاوە لەگەڵیاندا دەژین، نەچووەتە نێو خەوەوە، نامەكە دەڵێ دەرەنجامی مێژوو دەڵێ، ئەوەی لە هەناوی سیستەمێك كە هێشتا پشت بە دیكتاتۆریەت دەبەستێت، فیدراڵیی پچڕی، ئەوا پیلان هەرچەند بێت ئەوا كوردستان دەپچڕێت.بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەڵامدەرەوەی ئەو ئامانجە و ئەو پێویستییە ژیانییە بوو، بۆیە نزیكەی ٩٣%ی دەنگدەران بێ دوودڵی و بەشانازییەوە سەربەخۆیی و بوون بە دەوڵەتیان هەڵبژارد. گومانی تێدا نییە كە دەوروبەرێكی داگیركەر نایانەوێت تۆ خۆت لە كۆیلایەتیی بن دەستی ئەوان ئازاد بكەیت و كێشەت بۆ دروست دەكەن، ئەو كێشانەش ئازار و زیان دەبەخشن، بەڵام هیچ كاتێك ئەو ئازار و زیانە و ئەو هەوڵە دژبەرانەش ناتوانن لە هێزی ئەو وەڵامە یەكلاكەرەوەیەی میللەتێك، كە لە ریفراندۆمدا بە گوێی دنیا و دەوڵەتە داگیركەرەكانی دا، كەم بكەنەوە. پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا زۆری قوربانی دا له پێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و هەمیشەش باجی كوردبوونی داوە و گەورەترین دەستكەوتیش كە پارتی شانازی پێوە دەكات ڕیفراندۆمە، كە 92.7%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان پێ داوە و ئەم جارەش بۆ پەرلەمانی عێراق بە لیستی 183 لە ژێر دروشمی دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە."هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 زۆر گرنگە ودیارە لە ماوەی ڕابردوودا چ لیستێك هەڵوێستەكانی نەتەوەیی بوون و كێ بوو ڕیفراندۆمی ئەنجام دا و هەندێك لیستیش دژی ڕیفراندۆم دەنگیان داوە، بۆیە لیستێك دژی ڕیفراندۆم بێت و دژی ئەوە بێت خەڵك دەنگ بۆ چارەنووسی خۆی بدات، بێگومان نەتەوەیی نییە، بەڵام ئەوەی پشتگیری لێ كردووە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، هەربۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان هێندەی هەڵوێستەكانی نەتەوەیی بوون، به هیچ جۆرێك جێگەی داخە هەندێك لیست لە پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەكاندا زۆر بە ڕاشكاوانە دژایەتیی ڕیفراندۆم دەكەن، كە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەستكەوتێكی گەورەی دەزانێت، سەدەیەكە خەبات دەكەین و قوربانی دەدەین نەك بۆ بژێویی ژیان، بەڵكوو بۆ ئەوەی سەربەخۆ بین، بۆیە پێویستە كەسانێك بكەینە نوێنەری خۆمان كە كار بۆ پرسە نەتەوەییەكان بكەن، لە ماوەی رابردوویشدا ئەگەر سەیری مێژوو بكەین هەموو هەوڵ و قوربانیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكان بووە و چەندین دەستكەوتی خۆی لە پێناو كوردایەتیدا لە دەست داوە، كە ئەویش وەكوو هەندێك حیزب دەیتوانی چەندین دەستكەوتی حیزبی بە دەست بێنێت و واز لە دەستكەوتە نەتەوەییەكان بێنێت، بەڵام كە ئەوان ئەمەیان نەكردووە پێویستە خەڵكیش لە رۆژی دەنگداندا دەنگ بە لیستی 183ی پارتی بدەن، بۆ ئەوەی ببنە نوێنەری راستەقینەی ئەوان و پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكەن بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن هەڵوێستە لە بەرامبەر دۆزی كورد و بەرگری لە مافه نەتەوەییەكانی كورد دەكات، ئەمەش بۆ خەڵكی كوردستان ڕوونە. سەرۆك بارزانی، لە 25/9/2017 بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەركێكی قورسی بەڕێوە دەبرد، رۆژانە چەندین شاندی ناوخۆیی و دەرەوەی دەبینی و لە هەمان كاتیشدا سەرقافڵەی بانگەشەكارانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو، ئەو نەك ئەوكاتە، تەنانەت لە دوایین دیداریدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەری كە شەوی 23/9/2018 بڵاوكرایەوە گووتی: “هەر سوورم لەسەر ئەوەی گەلەكەم مافی بڕیاردان و دیاریكردنی چارەنووسی خۆی هەیە”ئێمە دەنگ بە لیستیی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین كە خزمەت بە گەلی كوردستان بكات و كار بۆ پرسە نەتەوەییەكان بكات و هەڵوێستەكانی نەتەوەیی بن، نەك وەكوو هەندێك لیست كە بینیمان لەجیاتی پارێزگاریكردن و كاركردنیان بۆ مافەكانی گەلی كوردستان، دژایەتیی خەڵكی كوردستانیان دەكرد.هەندێك لەوانەی دژی ڕیفراندۆم بوون، تاكە پاساویان بۆ ئەو دژایەتییە ئەوە بوو، كە لە ئەگەری سەرگرتنی ڕیفراندۆمدا، قازانج و شكۆی ئەو سەركەوتنە بۆ پارتی دەبێت، بەتایبەتی سەرۆك بارزانی، كە وەك پێشەنگی دەنگی سەربەخۆییخوازان ناسرابوو.
ئەمانە دواجار لە سۆنگەیەكی تەسكی حزبییەوە بیریان لە شتەكان دەكردەوە، ئەوان لەو باوەڕەدا بوون ئەگەر سەرۆك بارزانی ئەم ئامانجە مێژووییە بپێكێت، ئیدی دەبێتە سیمبولی مێژوویی هەموو گەلی كورد و ئەوانی تر لە مێژوو دەردەكرێن. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە بیركردنەوەیە هێندە بچووكە، مرۆڤ ناتوانێت لە ئاستیدا هیچ بنووسێت، لێرەدا هیچ فەلسەفەیەك لەئارادا نییە، تەنیا گرێیەكی دەروونی نەبێت، كە ئامادەیە هەموو دەوروبەری بسووتێنێت، بۆ ئەوەی خۆی هەست بە ئاسوودەیی بكات، وەك چۆن نیرۆن ڕۆمای سووتاند و بەدیاریەوە پێدەكەنی، لە كاتێكدا خۆی خاوەنی ڕۆما بوو.بۆیە خەڵكی كوردستان دەنگ بە بەرگریكاری خاكی كوردستان و سەربەخۆیخوازان دەدات. بۆیە سەركەوتنی پارتی واتا بەرگریكردن لە دەسكەوتەكان و بەتایبەت ریفراندۆم و هەنگاونانە بۆ بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستان ..