25ی ئەیلول رۆژی نەتەوەیی کوردە
September 25, 2018
وتار و بیروڕا
بە هەموو پێوەرە سیاسی و مێژووییەکان ٢٥ی ئەیلول وەک رۆژی ریفراندۆم و بڕیای خەڵک بۆ سەربەخۆیی کوردستان رۆژی نەتەوەییە، جا ئەگەر ٢٥ی ئەیلول رۆژی نەتەوەیی بێ، هیچ گومانێک لەوەدا نامێنێ کە سەرۆک بارزانیش وەک سەرکێشی پرسی ریفراندۆم و پێشەنگی ریفراندۆمچیەکان دەبێتە سەرۆکی نەتەوەیی.
رۆژی ٢٥ی ئەیلول وەک هەموو رۆژەکانی تری ساڵ رۆژێکی ئاساییە، بەڵام ئەوە ریفراندۆم بوو کردی بە رۆژی نەتەوەیی، سەرۆک بارزانیش ئەگەرچی بەر لە رۆژی ٢٥ی ئەیلول و ئەنجامدانی ریفراندۆمیش، هەڵوێست و بڕیارەکانی نەتەوەیی بوون و هەڵگری هەموو خەسڵەت و تایبەتمەدنیەکانی سەرۆکی نەتەوەیی بوو، بەڵام لە دوای ئەو رۆژە هیچ گومانێک لە سەرۆک بوونیدا نامێنێ و مێژوو مەدالیای سەرۆکی نەتەوەیی بە گەردنیدا هەڵدەواسێ.
ئەگەر بە هیچ نەزانم کە رۆژی ٢٥ی ئەیلول رۆژی نەتەوەییە، بە هەڵوێست و تەنگاو بوونی دوژمان و داگیرکاران کوردستان دەزانم کە رۆژی ٢٥ی ئەیلول رۆژی نەتەوەییە، چونکە ئەوان بە نەتەوەیی بوونی ئێمە لە هەموو یاسا و رێساکانی مرۆڤ بوون دەردەچن و چاویان دەچێتە پشتی سەریان، بەڵگەش بۆ بوونی ئەو راستییە و بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو رۆژە هەر سێ داگیرکاری تورک و فارس و عەرەب لەسەر مێزی پیلانگێڕی کۆبوونەوە، هەر ئەوانیش سەرۆک (بازانی)یان بەو سەرکردە شۆڕشگێڕەی کورد دەزانی کە هێڵی سووری ئەوانی کردۆتە پێخوستی هەنگاوە نەتەوەییەکانی، جا ئەگەر ئەو سێ داگیرکارە دوژمن بە کوردە ئاوا سەرۆک بارزانی ببینن، جا ئەگەر منی کورد کە بە سەرۆکی نەتەوەیی نەزانم، ئایا خیانەت نییە بە نەتەوەکەم و چوونە پاڵ ئەو سێ داگیرکارەی کوردستان نییە؟!
لەگەڵ هەر یادێکی رۆژی ٢٥ی ئەیلول، دەبێ یادی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریش بکەینەوە، جا ئەگەر ٢٥ی ئەیلول ئاسۆی دەم کەلی سەربەخۆیی و چرۆی بە خوێن ئاودراوی ناو باخی خەبات و قوربانیدانی کوردایەتی بێ، ئەوا خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریش تەمومژی بەردەم ئەو ئاسۆیە و خەزانی وەرینی چرۆی بە خوێن ئاودراوی ناو باخی خەبات و قوربانیدانی کوردایەتییە،