(ساڵیادی شانازی و شکۆتان پیرۆز)

(ساڵیادی شانازی و شکۆتان پیرۆز)
٭ ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی شکۆو شانازیی گەلەکەماندا کە تێیدا لە(۹۳٪) هاووڵاتیانی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ بۆسەربەخۆیی و ڕزگاربوون لەژێردەستەیی دا
٭ڕیفراندۆم سەرتۆپی شکۆشانازی و خەبات و خوێنی گەلێکە کە نزیک بەسەد ساڵە بۆ ئازادی ووچانی نەداوەو تێدەکۆشێت

٭ڕیفراندۆم ڕەفزکردنەوەی کۆیلایەتی و ژێردەستەییەو هەنگاوێکی مۆدێرنانەو سەردەمیانەیە و تیایدا گەل ڕەفزی ئەم نادادای و ژێردەستەیەی کردەوەو یاسابەرکارە نێوودەوڵەتیەکان ئەم مافەیان بەسەرم گەلە بێ دەووڵەتەکان داوە

٭خاڵی هەرە بەهێزو گرنگی ڕیفراندۆم ئەوەیە لەوناچانەش ئەنجامدرا کە لەچوارچێوەی ماددەی(۱٤۰)دەستوری عێراقدایەو دەنگێکی زۆری بەڵێ لەم سنورانە دراو بۆ دوونیا سەلمێنرا کە ئەم ناوچانە کوردستانین

٭بارزانی ڕابەرو سەرمەشقی ڕیفراندۆمەو هەموو ئەو هێزانەی کە پاڵپشتی ڕیفراندۆم بوون شانازی و شکۆیان بۆ خۆیان تۆمارکردو پێچەوانەکەشی ڕووڕەشی لاپەڕەکانی دیرۆک بوون

٭ئێستا ساڵێک بەسەر ئەو سەروەرییە گەورەدا بەڕێدەکەین کە ئەگەرچی خیانەتکارانی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)توشی نسکۆیەکی کردین بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت بەرهەمیڕیفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە بۆیە هەموو ئەو هێزانەی بەشداری سەرخستنی ڕیفراندۆم بوون هەقی شانازیکردنیان بەخۆیانەوە هەیە بۆیە ڕیفراندۆمی شانازی شکۆتان باش
ڕیفراندۆمچیەکان.

Top