گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی

گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی

+ توت توت توت
ــ بەڵێ فەرموو
+ قوباد تاڵەبانیت لەگەڵە
ــ فەموو کاک قوباد
+ چۆنی برا ئەحواڵت، باشی، ئەی هاوسەر و منداڵەکان چۆنن؟
ــ ببوورە کاک قوباد ژیانی هاوسەریم پێک نەهێناوە
+ دەی بە هەر حاڵئەوە کێشە نییە، خۆت دەزانی دەنگدانە و دواکارم دەنگ بە ئارامی و هەلی کار و خزمەت بدەی
ــ گرەنتی چییە بۆ بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەرنامەیە؟
+ رابردوومان شاهیدە و دڵنیابە کە وەک خۆی جێبەجێی دەکەین، بۆ ئارامیەکە.. ئارامی کەرکوک شاهیدە و برایانی حەشدی شەعبی وەک گوڵ کەرکوکی قودس دەپارێزن، بۆ هەلی کاریش (٢٠٠٠) کارگە درووست دەکەم و (٥٠٠٠٠) هەلی کار دەڕەخسێنم، بۆ خزمەتیش خۆت دەکەمە دادوەر و سەیری سلێمانی بکە و لەگەڵ هەولێر بەراوردی بکە و هەر خۆشت بڕیار بدە.
ــ لە ئارامی و هەلی کار و خزمەت گەڕێ، هەر کاتێ توانیت لە کەرکوک یان لە کاتی بانگەشەدا ١٦ ئاڵای کوردستان هەڵبکەی، بەڵێن بێ دەنگت پێدەدەم.
+ هەڵکردنی پەڕۆیەک ئەوەندە گرنک نییە، بەڵام بەپێی تۆ ئەوەندە شەیدای هەڵکردنی ئەو پەڕۆیەی دڵنیام پارتیت، بۆیە دەنگی ئەو پەڕۆخوازانەم ناوێ.
ــ کاک قوباد هەژار گوتەنی:
شێری ئاڵام و بە با دێم و دەڕۆم
هەرکاتێ بای هەڵنەکا پارچێک پەڕۆم
کاک قوباد پێم خۆشە بزانی کە پارتی ئەو بایەیە و هەرکاتێ هەڵیکرد. هەموومان دەبینە شێری ئەو ئاڵایەی کە لای تۆ پارچەیەک پەڕۆیە و لای ئێمەی پارتیش شکۆی نەتەوەیەکە.
Top