هاتووین تا خۆڕاگری لە ئێوە فێربین

هاتووین تا خۆڕاگری لە ئێوە فێربین
دوا ڕۆژەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تێدەپەڕێنین، دۆخی گشتی رۆشنە، ئێستا هاووڵاتیان بەباشی دەزانن کێ لەگەڵ بەڵێنەکانی ڕاستگۆبوو، کام هێز و قەوارەی سیاسی لەباریداهەیە کارنامە ئاڵتونیەکەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا بەرجەستە بکات.
سلێمانی، سڵانێکە هێزگەلی چەواشەکاریی لەهەوڵی دروستکردنی درزو و کەلێن بوون لە نێوان پارتی و سلێمانی، بەڵام جگەلەمایە پوچی چیترییان چنیەوە؟!، هێزیی چەواشەکار زۆرییان گوت زۆرییان هەوڵدا تا پارتی لە سلێمانی داببڕن و داڕنن، پێیان نەکرا. ئیرهابی فیکریی لە ڕێگەی ماشێنگەلی زەبەلاحی چەواشەکارییەوە هیچ ڕێگایەکی پۆخڵنەما نەیگرنەربەر، سەرئەنجام نەگەیشتنبەوەی خۆیان بۆ شەتەکدابوو.
وێنە ساختەکە، فیکر و ئەجیندای هێزەکانی ئیرهابی فیکریی لەوەدا چڕببوەوە کە پارتی بدێوێنن، پێمان بڵێن پارتی دوژمنی دیموکراسی و ئازادییە، بەخەلکی سلێمانی بڵێن پارتی دژی ئاوەدانی و ئارامی سلێمانیە، با ئێمەش لەئەوان بپرسین چکارەن لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی؟! ، لە سایەی هێز و هەژمونی ئەواندا سلێمانی ئارام و ئاوەدانە؟! خەڵکی سلێمانی خۆشبژێو و ئاسودەیە؟!. دروستکردنی حیزب و حیزبۆکە و لەشکری میدیا و میدیاکاریی چەواشەکار جگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و قوتی خەڵکی سلێمانی چیترییان بەرهەم هێنا؟!. لێرەوەیە ڕای گشتی بەرچاو ڕۆشنە، بەرامبەر پاشخان و ئەزمونی حیزبەکان، ئەوەی بۆ دەنگدەر گرنگە تەنها کارنامە و بەڵێن نیە بۆ داهاتوو، بەڵکو بەر لەکارنامە و بەڵێنی ئەرخەوانی و دروشمی بریسکەدار، کردار و بەجێهێنانی بەڵێنەکانی ڕابردوە، ئەو هێزانەی دەستیان خاڵیە لە کردار و پێشکەشکردنی خزمەت بەخەڵک، ٣٠ی ئەیلول لەبەردەم مەحەکی خەڵکدان.
هاتووین تا خۆڕاگری لە ئێوە فێربین.
سسەرۆک بارزانی ٢٣-٩-٢٠١٨ لەبەردەم جەماوەری سەربەرزی سلێمانیدا بەدەنگێکی زوڵاڵ لە گۆڕەپانی کوردایەتیدا فەرمووی(هاتووین تا خۆڕاگری لە ئێوە فێربین)، لە درێژەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بە فیداکاری و گیانی نیشتمانپارێزی خەڵکی سلێمانیدا، بەڵێنی دەستپێکی قۆناغێکی نوێیدا بە خەڵکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی. ئاماژەکان بۆئەوەن ٣٠ی ئەیلول ٢٠١٨دەستپێکی قوناغێکی گرنگە لە حکومڕانی کوردی، لە پێکهێنانی حکومەتێک لە هێزە بەهەڵوێست و بەرپرسیارەکان.


Top