هاتووین تا خۆڕاگری لە ئێوە فێربین
September 24, 2018
وتار و بیروڕا
سلێمانی، سڵانێکە هێزگەلی چەواشەکاریی لەهەوڵی دروستکردنی درزو و کەلێن بوون لە نێوان پارتی و سلێمانی، بەڵام جگەلەمایە پوچی چیترییان چنیەوە؟!، هێزیی چەواشەکار زۆرییان گوت زۆرییان هەوڵدا تا پارتی لە سلێمانی داببڕن و داڕنن، پێیان نەکرا. ئیرهابی فیکریی لە ڕێگەی ماشێنگەلی زەبەلاحی چەواشەکارییەوە هیچ ڕێگایەکی پۆخڵنەما نەیگرنەربەر، سەرئەنجام نەگەیشتنبەوەی خۆیان بۆ شەتەکدابوو.
وێنە ساختەکە، فیکر و ئەجیندای هێزەکانی ئیرهابی فیکریی لەوەدا چڕببوەوە کە پارتی بدێوێنن، پێمان بڵێن پارتی دوژمنی دیموکراسی و ئازادییە، بەخەلکی سلێمانی بڵێن پارتی دژی ئاوەدانی و ئارامی سلێمانیە، با ئێمەش لەئەوان بپرسین چکارەن لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی؟! ، لە سایەی هێز و هەژمونی ئەواندا سلێمانی ئارام و ئاوەدانە؟! خەڵکی سلێمانی خۆشبژێو و ئاسودەیە؟!. دروستکردنی حیزب و حیزبۆکە و لەشکری میدیا و میدیاکاریی چەواشەکار جگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و قوتی خەڵکی سلێمانی چیترییان بەرهەم هێنا؟!. لێرەوەیە ڕای گشتی بەرچاو ڕۆشنە، بەرامبەر پاشخان و ئەزمونی حیزبەکان، ئەوەی بۆ دەنگدەر گرنگە تەنها کارنامە و بەڵێن نیە بۆ داهاتوو، بەڵکو بەر لەکارنامە و بەڵێنی ئەرخەوانی و دروشمی بریسکەدار، کردار و بەجێهێنانی بەڵێنەکانی ڕابردوە، ئەو هێزانەی دەستیان خاڵیە لە کردار و پێشکەشکردنی خزمەت بەخەڵک، ٣٠ی ئەیلول لەبەردەم مەحەکی خەڵکدان.
هاتووین تا خۆڕاگری لە ئێوە فێربین.
سسەرۆک بارزانی ٢٣-٩-٢٠١٨ لەبەردەم جەماوەری سەربەرزی سلێمانیدا بەدەنگێکی زوڵاڵ لە گۆڕەپانی کوردایەتیدا فەرمووی(هاتووین تا خۆڕاگری لە ئێوە فێربین)، لە درێژەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بە فیداکاری و گیانی نیشتمانپارێزی خەڵکی سلێمانیدا، بەڵێنی دەستپێکی قۆناغێکی نوێیدا بە خەڵکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی. ئاماژەکان بۆئەوەن ٣٠ی ئەیلول ٢٠١٨دەستپێکی قوناغێکی گرنگە لە حکومڕانی کوردی، لە پێکهێنانی حکومەتێک لە هێزە بەهەڵوێست و بەرپرسیارەکان.