پارتی،بارزانیی بەكردەوە مۆڕك،مێژوویی كوردایەتیی وشكۆیی كوردستانی پاراستووە ..

پارتی،بارزانیی بەكردەوە مۆڕك،مێژوویی كوردایەتیی وشكۆیی كوردستانی پاراستووە ..
مێژوو وسەروەرییەكانی پارتی بێ شومارن ، ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانە بە كردەوە لە پێناویی پاراستی مۆركی كورد وخاكی پیرۆزی كوردستان بووە تا بە ئێستا. پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕووی مێژووییەوە پڕە لە سەروەری و بە هەزاران شەهیدی بۆ رزگاری خاك و نیشتیمان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی داوە و خاوەنی دنیایەك داستانە لە پێناو كوردستانێكی سەربەخۆدا، پارتی خاوەن مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و دەستكەوتە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیشییەوە توانی پارتێكی سەرتاسەری بێت هەر لە زاخۆوە تا خانەقین، ئەمەش وەرچارخانێكی گەورە بوو لە مێژووی كوردستاندا و پارتی لە چوارچێوەی خێلەكەی و ناوچەگەری دەرچوواند و توانی ببێتە حزبێكی نەتەوەیی كوردستانی بۆ هەموو چین و توێژ و ئایین و ئایینزاكان، گەورەترین دەستكەوتی پارتییش ئەوە بووە لە ساڵی ١٩٥٨دا لە دوای كۆدەتای سەربازیی عەبدولكەریم قاسم، كورد توانی ببێتە هاوبەشی عێراق و لە دەستووری عێراقیشدا مافیان چەسپاند و ددانیان پێدا نا.سەركەوتن و دەستكەوتێكی دیكەی پارتی لە ڕێككەوتننامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠دا بوو، كە بە پێی بەڵگەنامەكانی ئەو ڕێككەوتننامەیە، عێراق ددانی بە خاكی كوردستاندا نا بەوەی كە كوردستان خاكی كوردانە و دەبێ سنوورێكی جوگرافییان بۆ دەستنیشان بكرێت.یەكێك لە سەروەرییەكانی تری پارتی ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٩١دا قەوارەیەكی نیمچەسەربەخۆی هێنایە دامەزراندن، لەو دەستكەوتەشدا پشكی شێر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی یەكەم حكوومەت و یەكەم كابینەی پەرلەمانی پێك بێن.هەروەها توانی لە ماوەی 27 ساڵ حوكمرانی سەركەوتووانە و سەڕەرای كۆسپ و پیلانەكان روویەكی گەشی دیموكراسیخوازی، ئاشتیخوازانە و پێشكەوتن و ئازادیخوازی و پێشكەوە ژیان پیشانی هەموو وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات.پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەستكردنی بەرپرسیاریەتی مێژوویی لە بەرامبەر گەلی كورد و گۆرانكاری و هاوكێشە ناوچەیی و ئیقلیمییەكان پێگەی سیاسی ،دیپلۆماسی وئابووری كوردستان بەهێزتردەكات لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز، بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ٣٠ی ئەیلوولی2018 دەكات ، لە كارنامەی پارتیدا چەندین خاڵ و بڕگەی جیاجیا هەن بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و بەهێزكردنی پێگەی سیاسی و ئابووریی كورد لە ناوچەكەدا.پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لە ڕێگای یاساوە پەنای بردووەتە بەر چارەكردنی كێشەكان و ویستوویەتی یاسا سەروەری هەموو شتێك بێت، هەروەها لە ڕووی دەستووریشەوە مامەڵەی لەگەڵ كێشەكاندا كردووە، كەچی ئەوانەی دیكە، بە حوكمی زۆرینە، پێشێلكاریی بەندە دەستوورییەكانیان كردووە. پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بە گوێرەی یاسا و دەستوور مامەڵەی لەگەڵ عێراقدا كردووە، كەچی عێراق بە پێچەوانەوە مامەڵەی كردووە و هەموو بەندە یاساییەكانی دەستووری تێك داون.هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە كوردستانییەكان و بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان و... تا دوایی، هەمووی ئەمانە و چەندین بڕگەی تریش، پێشلكاریی دەستوورین. دەشیانگوت دەبێ ڕیفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە، كەچی سەركرایەتیی سیاسیی كورد بە سەرۆكایەتیی پارتی، حكوومەتی عێراقی ناچار كرد بێتە سەر هێڵ و گفتوگۆ بكەن و فڕگەكانی هەرێم بكەنەوە، ئەمەیش مانای ئەوەیە كورد هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە كە هەموو بەندەكانی دەستوور جێبەجێ بكرێن، نەك تەنیا چەند خاڵێك.ئاشكرایە هەرێمی كوردستان لە ڕووی ژئۆسیاسییەوە لە شوێنێكی هەستیاری ناوچەكەدایە، پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویەتی هەرێم بە بەهێزی بهێڵێتەوە وەك كیانێكی ئیقلیمی، هەروەها هەرێمی كوردستانیش لە ڕووی ژئۆپۆلیتیكییەوە هاوسەنگییەك لە ناوچەكەدا دروست بكات.پارتی توانیویەتی هەرێمی كوردستان بكاتە شوێنێكی ستراتیژی، هەم بۆ وڵاتان و هەم توانی گوشارەكان جارێكی تر ئاسایی بكاتەوە بە تایبەت هیی وڵاتە بەهێزەكانی دەوربەرمان، بۆ نموونەش، توركیا و ئێران، كە دوای ڕیفراندۆم ئەوان نەیانتوانی درێژە بە گوشارەكانیان بدەن و ستراتیژیی پارتی وابوو ئەوان پێویستیان بە پێگەی كورد بێت.بە هۆی سیاسەتی ژیرانەی سیاسەتمەدارانی پارتییەوە هەمیشە كورد لە ڕووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانەوە توانیویەتی بەرەو پێشەوە بچێت. دوای ئابڵووقەی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان، هەندێك پێیان وابوو سەنگی پارتی بەرەو دابەزین ڕۆییشتووە، كەچی بە پێچەوانەوە دەركەوت كە سەنگی پارتی لە جاران بەهێزتریشە و دوایین هەڵبژاردنیش بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە.بەهێزكردنـی دەنـگ و سـەنگ و قورسـاییی كـورد لـە بەغـدا و لە هاوكێشـە ئیقلیمـی و نێودەوڵەتییەكانـدا و خەباتـی بـەردەوام بـۆ تێگەیاندنـی هەموو لایەك لـە مافـی ڕەوای چارەنووسـی گەلی كوردسـتان.پارتی دیموكراتی كوردستان وایكرد كوردستان لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكاندا ببێتە یارێزانێك، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەرٍاستدا .پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە كار بۆ بووژاندنەوە و سەرخستنی كەرتی ئابووری دەكات، كەچی لە كاتی هاتنی داعش و كەمبوونەوەی بەهای پترۆڵ و هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان، چەندین لایەنی كوردستانی لە بەرپرسیارەتی ڕایان كرد و پارتی ئەو بەرپرسیارەتییەی لە ئەستۆ گرت و هەمیشە پارتی لە بەرەی گەل بووە. لە كارنامەی پارتیدا خاڵی زۆر زۆر گرینگ هەن، لەوانەش ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، كە پێویستە گەلی كوردستان دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی بدەن بۆ ئەوەی پارتی بتوانێت پڕۆژەیاسای چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەرەو پێشتر ببات.پارتی توانی ئەو ئابڵۆقە ئابوورییەی سەر هەرێم بشكێنێت و داعشیش لە ناو ببات و ئاوارەكان بە سەرفەرازی و لە ژێر ئەمنییەتێكی زۆردا لە باوەشی خۆی بگرێت، ئێستایش ئابووریی كوردستان بەرەو بووژانەوە چووە. لە كارنامەی پارتیدا ئەوەیش هاتووە كە چیی تر نابێ داهاتی كوردستان یەك سەرچاوەی داهاتی هەبێت، ئەمەش شتێكی زۆر گرینگە.هەر پارتی دیموكراتی كوردستانیش بوو توانی وەبەرهێنەرانی بیانی بهێنێتە هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری لە كوردستان و ناوچەكەدا بەهێز بكات.ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا چەندین كۆمپانیای جیهانی هەن بۆ دەرهێنان و گەڕان بە دوای نەوتدا، سیاسەتی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی پارتی، توانیویەتی چەندین ڕێككەوتنی جیهانی لە بواری نەوتدا واژۆ بكات، لەم ڕووشەوە كاوە عەبدلعەزیز گوتی: "یەكێك لەو كارە گرینگانەی كە پارتی لە پرۆسەی سەربەخۆییی ئابووریدا كردی، واژۆكردنی ئەو ڕێككەوتنانە بوو كە لەسەر پترۆڵ كردی و، ئێستاش بوونەتە هۆكاری ئەوەی كە پێگەی هەرێم پارێزراو بێت، چونكە كاتێك وڵاتێكی گەورە ڕێككەوتنێكی درێژخایەن دەكات، ڕێگە نادات بەرژەوەندییەكانی لەو ناوچەیەدا لە ژێر ‌هەڕەشەدا بن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێگەی كوردستانیش بەهێز بێت.
Top