بۆچی پارتی، بارزانیی لە پێناو كوردستانێكی بەهێز پارتی بە هەموو توانایەكەوە تێدەكۆشێ‌ ؟!...

بۆچی  پارتی، بارزانیی لە پێناو كوردستانێكی بەهێز پارتی بە هەموو توانایەكەوە تێدەكۆشێ‌ ؟!...
هەندێ‌ هێزولایەن لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، لەگەڵ ئەوەی بەهەموو شێوەیەك بەشداری حكومەتی كوردستان بوون ،بەڵام لەكاتە سەختەكاندا خۆیان لە بەرپرسیاریەتی و خزمەتكردن هەتا بە ئەندام و هەوادارەكانی خۆشیان دزییەوە لە پێناو ناشیرین وێناكردنی حكومرانی هەرێمی كوردستان و لە پێناو بەرژوەندی شەخسی و حزبی خۆیان تا گەیشتە ئەو قۆناغەی كار بۆ تێكدان و رووخاندن و لەناوبردنی دەسكەوتەكان بدەین .. دەبی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە كۆتایی بە كاری تێكدەرانە و رووخێنرانەی ئەو كەس و لایەنانە ببێتەوە كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ، ئەزموون و دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستانیان كردبووە ئامانج و بە هەموو شێوەیەك لە ژێر ئەو كەشوهەوا ئازاد و دیموكراسییانە كاری تێكدەرانەیان ئەنجامدا .ھەڵبژاردنی ئەمجارە پەرلەمانی كوردستان چارەنووسساز و گرنگیەکی تایبەتی خۆی ھەیە، کە جیاوازە لە تەواوی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، بە جۆرێک گرنگییەکەی ھیچی وای کەمتر نییە لە ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ و ئەگەر بۆ لایەنەکان جارێک گرنگ بێت، بۆ ئێمەی پارتی دوو جار گرنگ و چارەنووس سازە، بە پشت بەستن بە ڕێکخستنە بەھێزەکانی پارتیمان لەم ھەڵبژاردنەدا براوەی یەکەم دەبین، یەکەمێکی بێ ڕکابەر دەبین و دەتوانین زیاتر لە دوو ھێندەی دەنگەکانی حزبی دووەم بھێنین. بەرگری ئازایانەی پێشمەرگەی کوردستان و دیپلۆماسیەتی حكومەتی كوردستان جارێکی تر ئەزموونەکەی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی پارێزراوبوون و کوردستان دووبارە گەڕایەوە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی ، دەرەنجامی هەوڵ و تەقەلای جەنابیان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق نەک هەر پارتی لەناونەچوو بەڵکو بەهێزتر بوو دووبارە بووەوە هێزی یەکەمی عێراق ، ئێستاش بەهەوڵی ڕاستەوخۆی پارتی و خودی جەنابی سەرۆک سەردەمی تاریکی عەبادی لەکۆتایی نزیک دەبێتەوە ، هەروەها بەڕێزیان فەرمووی کە پارتی پشتی بە جەماوەری ڕەشوڕووتی کوردستان بەستووە ، بۆیە هەرگیز لە هەڵبژاردن ناترسێ ، دڵنیایی دایە هەمووان کە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە و ئەگەر پارتی نەبوایا ئێستا شتێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستان ، بۆیە پێویستە لەسەرمان ڕۆژی هەڵبژاردن بەوپەڕی دڵ گەرمیەوە بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگمان بۆ لیستی ۱٨۳ ی پارتی بێت ، بۆئەوەی کوردستان پارێزراوتربێت و دووبارە ئاشتی و ئاوەدانی و پێشکەوتن بۆ کوردستان بگەڕێتەوەپێویستە ھاوڵاتیان و دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان لە جیاتی جارێک دە جار بیربکەنەوە کە دەنگ بە کێ دەدەن، چونکە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان زۆر بابەتی پەیوەست بە سیستمی حکومڕانی و بەڕێوەبردن پەیوەست بە ژیانی ھاوڵاتیان یەکلایی دەکرێنەوە و دەستووری ھەرێم دەنووسرێتەوە، ڕوونیشە کە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان نایەنەوێت خەڵکی کوردستان بەشداربێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم و دەیانەوێت ئەو مافەیان لێ زەوت بکەن بیدەن بە پەرلەمانتاران و ھەرێمی کوردستانیش وەک عێراق سیستمێکی پەرلەمانی بێت، کە تیایدا بواری گەندەڵی زۆر دەڕەخسێت بۆ بەرپرسان. پەرلەمان دەبێتە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی پۆستەکانی ھەرێم ھەروەک بینیمان پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سی ملیۆن دۆلار کڕدرا .پێویستە بیر لە ڕۆژە سەختەکانی ساڵی ڕابردوو بکەینەوە کە چۆن ھەموو لایەنەکان تەسلیمی ئەمری واقعێک بوون کە خیانەت و خۆفرۆشی باڵێکی یەکێتی درووستی کرد بەڵام پارتیمان بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و خۆڕاگری پێشمەرگە سەربەرز و ھەڵۆ ئاساکانی پارتی ئەو پێشمەرگە گیان لەسەردەستانەی لەژێر ئاگر و ئاسن دا گۆرانییان دەوت و ھاواریان دەکرد خۆنەچەمینن، ئەو ئەمری واقعەی تەفروتوناکرد و کردیشی بە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی ئەنجامدەرانی و کردنی بە ڕەمزی خیانەت و خاکفرۆشی لە پێناوی "ھیچ" .ئەو قەوارەیەی کە ئەمڕۆ لایەنەکانی تر بە ئارامی پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی تێدا دەکەن و بانگەشەی گۆڕینی بۆ باشتر دەکەن ئەوە ئێمە بووین لە ساڵی ١٩٩١ داوای ھەڵبژاردنمان کرد لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕییەوە بردمان بەرەو ھەرێمێکی یاسایی و دەنگی گەلمان کردە سەرچاوەی ھەموو یاساکان و بنیاتمان نا، بەخوێنی ڕۆڵەکانمان پاراستمان و لە داھاتووشدا دەیپارێزین . بۆیە سەركەوتنی پارتی واتا شكستی كودەتاچی ،بایكۆتچیی و تابووری پێنجەمەكانە .. نۆ ساڵی رابردوو ، بە هۆی پاشاگەردانی هەندێ‌ هێز ولایەن لە دەگەری سلێمانی ، وایانكردبوو كە پێگەی و كەسایەتی هەرێمی كوردستان بە لاوازی پیشانی عێراق و ناوچەكە بدرێت ، هەر چەند نییەت ئەو هێز ولایەنە بە ناو كوردستانییانە زۆر تێكدەرانە و روخێنەرانە بوو بە ئامانجی بە دەستهێنانی هەندێك پۆست و دەسكەوتی كاتی لە بەغدا و تاران بەڵام بە خۆراگری و لە خۆبوردەیی خەڵكی كوردستان و حیكمەتی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان توانرا رووبەرووی ئەو پیلانانە ببنەوە ..بۆیە دوای تێپەراندنی چەندساڵ نائارامی و ناكۆكیی هەندێ‌ هێزو لایەن و شەرٍو ئابڵوقەی ئابووری و سیاسی ، دەسەڵاتی بەغداش گەیشتە ئەو بروایەی كە هەرێمی كوردستان وگەلەكەی تەسلیمی خواستەكانیان نابێ‌ و دەیهەوێت سەربەرست بریاری خۆی و حكومرانی خۆی بدات ، بۆیە جموجوڵەی دییپلۆماسی و سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی 12/5/2018 ئاماژەیەكی روونە كە ئیتر بەغدا دەبێ‌ مامەڵە لەگەڵ حكومەتێكی كوردستانێكی بەهێز بكات ، نەك حزب و لایەنێك كە جگە لەزیان گەیاندن بە دۆز و ناوبانگی كورد و دڵخۆشی نەیارانی كورد نەیانتوانی هیچ خزمەتێك بە گەلی كورد بگەرێنن .. هەروەها پێوستە گشت هێزولایەنە نیشتیمانپەروەەركان ئیتر دوای هەڵبژاردنەكان پابەندی ئەنجامەكانی رای گەلی كوردستان بن و پشتیوانیی حكومەتی كوردستان و دەسكەوتەكانی بن لە پێناو بەدی هێنانی ئامانجەگەورەكەمان و مافەرەواكانی كە چەندین ساڵە دەسە|ڵاتدرانی بەغدا پاشگوێ‌ دەخەن و پاساو دێنەوە . بۆیە ئیتر دەبێ‌ كوردستان خاوەن هێزو ئیرادە و دەنگی گەلی كورد بێ‌ تا بتوانێ‌ بەتەواویی كار بۆ گەراندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی و چەسپاندنی بكات بەتایبەت كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان ..
Top