پارتی،بارزانیی هەموو كات لە پێناو ئایندەیەكی گەش و پر سەربڵندی گەلی كورد تێكۆشاوە ..

پارتی،بارزانیی هەموو كات لە پێناو ئایندەیەكی گەش و پر سەربڵندی گەلی كورد تێكۆشاوە ..
مێژوویی خەباتی پارتی، بارزانیی سەڵمێنەری ئەو راستیەن كە لە پێناو پاراستنی دۆز و مێژوویی كورد قوربانیی گەورەی بەخشیووە و دەبەخشێ‌ بۆ ئەوەی گەلی كورد هەموو كات سەربڵند و سەرفراز بێ‌ . هەروەها لە قۆناغی دوای شاخ و دوای هەڵبژاردن و ئینجا دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان و لە ماوەی بیست و شەش ساڵەی فەرمانرەوایی حكومەتی كوردستان بە سەرپەرشتی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە بوارەكانی سیاسی ،ئابووری ،دیپلوًماسی سەڵمێنەری ئەو واقیعەیە كە بە شێوەیەك سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی توانیی كوردستان دوای راپەرٍینە شَكۆدارەكەی 1991 بەرەو قۆناغی حوكمرٍانییەكی دامەزراوەیی ببات .هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو هێزی سەرەكی لە حكوومەتی هەرێم و باڵادەست لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك نموونەیەكی باش و سەركەوتووانەی لە دەسەڵاتدارێتی پێشكەشكردووە. لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی كوردستان لە گوندێكی وێرانەوە بووە وڵاتێكی ئاوەدان و پڕ لە خێر و خۆشی. پێشكەوتن لە هەموو بوارەكانی ژیاندا دروست بوو. خۆشگوزەرانی و رەفاهییەت بۆ تاك و كۆمەڵگای كوردستانی فەراهەم كرا. بۆ یەكەمجار لە مێژوودا نەوتی كوردستانی خۆماڵی كرا و گەیێنرایە بازاڕەكانی جیهان. دەسكەوت و پێشكەوتنەكان لە سایەی دەسەڵاتی پارتییدا بەڕادەیەك گەورە و فراوانبوون، كە لە دەرەوەی چاوەڕوانی دوست و دۆژمنانی كورد بوون. لە بواری ئەمنیدا سەرەڕای ئەوەی كوردستان لە هەموو لایەكەوە بە دوژمن دەورەدراوە، بەڵام دام و دەزگاكانی ئاسایشی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی توانیویانە سەروماڵی كوردستانییان بپارێزن و كوردستان وەكو ناوچەیەكی ئارام و بێ كێشە لە هەموو مەترسییەك بە دوور بگرن. لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا لە بواری خەباتی دیموكراسی و ئازادی بیروڕادا بەكردەوە هەموو ئازادییەكان بۆ تاك و كۆمەڵگە و هێزە سیاسییەكان مسۆگەر و دەستەبەركراون.تاكە هێزی‮ ‬سیاسیش متمانەم پێی‮ ‬هەبێت لیستی‮ ‬پارتەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانییە،‮ ‬پارتەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانیش ئەو نوێنەرانەی‮ ‬دایانناوە گومانی‮ ‬تێدا نییە بەوەفان بۆ نیشتمان و میللەتەكەمان،‮ ‬ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مێژووی‮ ‬میللەتەكامانی‮ ‬لەڕێگای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆمەوە بە دیكۆمێنت گەیاندە هەموو جیهان،‮ ‬پێشی‮ ‬ڕاگەیاندن كە كورد بوونی‮ ‬هەیەو نابەزێ و ناكەوێت،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬كێشەو قەیرانەكان و مووئامەرە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬پارتەكانیتریشمان بینی‮ ‬لەوكات و ساتەوەختە هەستیارەدا چۆن دژی‮ ‬ئەو دەستكەوتە مێژووییە جوڵانەوەو وەستانەوە،‮ ‬بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬سڵیان لە هیچ دەستكەوتێك نەكردەوە،‮ ‬چوونە پاڵ عێراقییەكانەوە،‮ ‬كە سەدان ساڵە دژی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسینی‮ ‬میللەتەكامان بوون،‮ ‬ئاشكراو واقیعە پارتەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬هێمنی‮ ‬و تەبایی‮ ‬بەدیهێناوە لەكوردستان بۆ كوردستانییان،‮ ‬كوردستانیشی‮ ‬كردۆتە خۆشگوزەرانترین شوێنی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئامادەشە باجی‮ ‬زیاتر لەپێناو مافی‮ ‬میللەتەكامان بدات،‮ ‬كاری‮ ‬جدیشی‮ ‬بۆ ئەوە كردوە،‮ ‬كە چیتر پێویست نەكات كێشە ناوخۆییەكان ببەینە بەغدا،‮ ‬دەست لە مافەكانی‮ ‬میللەتەكەمان هەڵناگرێت،‮ ‬هیچ پیلانێكی‮ ‬ناوخۆییش ناتوانێت بیچەمێنێتەوە‮.‬‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەم پارتەیە كە لە ماوەی‮ ‬72 ساڵەی‮ ‬خەباتی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬وەچەرخانی‮ ‬كوردی‮ ‬هەم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬هەم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬پێگەێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬هەیەو ئیڕادەی‮ ‬گەلێكی‮ ‬ستەمدیدەبووە،‮ ‬ پارتی‮ ‬لەگەڵ هەموو حیزبەكانیتر جیاوازی‮ ‬زۆرە،‮ ‬جیاوازی‮ ‬پارتی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو لە‮ ‬ ‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەسەر دەستی‮ ‬باوكی‮ ‬ڕۆحیی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد مستەفا بارزانی دەستی‮ ‬پێكرد دواتر شوڕشی‮ ‬گوڵان و داستانی‮ ‬خواكورك و چەندین شۆڕشیتر تا‮ ‬ڕاپەرینە شكۆدارەكەی‮ ‮ ‬1991،‮ ‬لەم چوار ساڵەی‮ ‬ڕابردووشدا تێكشاندنی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬نەگریسی‮ ‬داعش و خیانەتی‮ ‬61ی‮ ‬ئۆكتۆبەر كە بەداخەوە لەلایەن حیزبی‮ ‬كاڵفام و چەند هەرزەكارێك فرۆشتنی‮ ‬كەركوك كە دڵی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بە خۆشحاڵیەوە پێشمەرگە ئازاو قارەمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬خۆیان نەچەماند لە پردێ و مەحمودیە و سحێلا و مەخمور بەرامبەر خیانەت و داگیركاران وەستان و سنگی‮ ‬خۆیان كردە قەڵغان بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬دەرەكیش سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و بەتایبەت خودی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بە حەكیمانەو كارێزمایی‮ ‬بە نەهجێكی‮ ‬كارێزمایی‮ ‬چەندین كۆنسوخانەو نووسینگەی‮ ‬وڵاتان هەم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەم نوێنەرانی‮ ‬كورد لە وڵاتاندا،‮ ‬یاخود لە‮ ‬ڕابردوودا چەندین وڵات دژی‮ ‬كورد بوون خۆشبەختانە ئەمڕۆ سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬وایكردووە ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان لە هەموو وڵاتانی‮ ‬جیهان و ئەو وڵاتانەی‮ ‬نەیاری‮ ‬كوردیش بوون بشەكێتە،‮ ‬لەگەڵ ئەوشدا لە‮ ‬ڕابردوودا بەتایبەت دوای‮ ‬ڕاپەڕینە مەزنەكە دەرگای‮ ‬وڵاتەكان بە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەركردەكان داخرابوون كەچی‮ ‬ئەمڕۆ دیبلۆماسیەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەموو دەرگا داخراوەكانی‮ ‬كردۆتەوە نەك سەركردە تەنانەت كادیری‮ ‬حیزب بە چاوێكی‮ ‬گەورە لە وڵاتاندا سەیر دەكرێت،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬ناوەخۆییش دەبینین ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان لەوپەرێ بوژانەوەدایەو هەم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و هەم ئارامی‮ ‬و بەرگری‮ ‬خۆ بینیمان‮ ‬04كیلۆمتر تیرۆرستانی‮ ‬داعش لە پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووربوون،‮ ‬بەرگری‮ ‬پارتی‮ ‬وایكرد هەرێمی‮ ‬كوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت گەورەترین و جوانترین دیبلۆماسی‮ ‬شۆرشی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬پیرۆز بوو جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬داهێنەر و‮ ‬ڕینَشاندەری‮ ‬ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بۆیە من بە شانازیەوە هەموومان دەنگ بە لیستی‮ ‬381ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە سەرۆك بارزانی تاكە سەركردەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە هەم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬هەم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دیپلۆماسی‮. دەنگی كوردی گەیاندە هەموو جیهان.. پارتی دیموكراتی كوردستان خزمەتی پێشمەرگەی پارێزەری كوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی سەربەزر و ئەنفالكراوان بە شەرەفێكی مەزن و شانازییەكی بێوێنە دەزانێت، بۆیە لە بەرنامەی چوار ساڵی ئایندەدا هاتووە كار دەكات بۆ تەواوكردنی پرۆسەی یەكگرتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە لەشكرێكی نیشتمانیی بەهێز و پڕمەشق و پڕچەكدا بە لادانی ئاستەنگە دروستكراوەكانی بەردەمی، هەروەها كار دەكات بۆ وەرگرتنەوەی ماف و بەركەوت و شایستە زەوتكراوەكانی پێشمەرگە لە حكوومەتی فیدراڵی و بەرزركردنەوەی ئاستی ژیان و گوزەرانی خۆیان و خانەوادەكانیان بە جۆرێك كە لەگەڵ پیرۆزیی ئەركەكەیان بگونجێت.سیاسەتی پارتی ڕوون و ئاشکرایە لەبارەی کەرتی ئابووریی ھەرێمی کوردستان و ڕۆڵی پارتی دیارە لەوەی دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی نێودەوڵەتی بێنێتە ھەرێمی کوردستان بۆ وەبەرھێنان لە کەرتە جیاوازەکان، بێگومان تا چەند بەرژەوەندیی وڵاتان لە ڕووی ئابوورییەوە بکەوێتە ھەرێمی کوردستان، ئەوەندەش لە ڕووی سیاسی و نێودەوڵەتییەوە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێز دەبێت، ئێستا وڵاتانی زلھێز بە ھۆی ئەو ئابوورییەی ھەمانە پشتگیریمان دەکەن .لە ڕووی ئابوورییەوە پارتی یەکێکە لەو حزبانەی باوەڕی بە سیستەمێکی ئابووریی پتەو ھەیە بۆ ئەوەی سیاسەتێکی نەرمونیان پێشکەش بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بکات، چونکە ھەبوونی ئابوورییەکی بەھێز، واتە بنیاتنانی وڵاتێکی بەھێز و ئارام، ئێمە سیاسەتێکی ئابووریی بەھێز بنیات بنێین، لایەنی سیاسیی وڵاتەکەمان زیاتر بەرەوپێش دەچێت. نێچیرڤان بارزانی کە جێگری سەرۆکی پارتییە، یەکێکە لەو کاریزمایانەی ھەرێمی کوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیھانی، لەوانەیە لە سەرەتای قۆناغی بەرھەمھێنانی نەوتی کوردستان ڕەخنەیان لەو پڕۆسەیە ھەبووبێت، بەڵام دواتر دەرکەوت چ سوودێکی بە ھەرێمی کوردستان گەیاند لە کاتی بڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە."پارتی لە کارنامەی لیستی ١٨٣دا جەخت لەسەر پێداچوونەوە بە میتۆدی گشتیی ئابووریی کوردستاندا دەکات لەسەر بنەمای زیادکردنی جۆرەکانی سەرچاوەی داھات و بووژاندنەوەی ھەموو کەرتەکان و دەرکردنی پڕۆژەیاسای پێویست بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری. بۆیە پارتی لە پێناو پێشكەوتن و سەركەوتنی گەلی كورد هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەبات بووە بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی و ساتێك لە تێكۆشان ناوەستێ‌...
Top