دەنگ بەو لیستە بدەن کە پارێزەری سەقامگیریی و ئاوادانییە

دەنگ بەو لیستە بدەن کە پارێزەری سەقامگیریی و ئاوادانییە

ھەروەک روون و ئاشکرایە ھەڵبژاردن یان دەنگدان واتە متمانە کردن بەو لیستە یان ئەو کاندیدەی کەوا دیاری دەکەین، ئەمەش خۆی لەخۆیدا لە ناخی ئەو کەسەدایە کەوا لیستەکە یاخود کاندیدەکە دیاری دەکات، دەبێت چەند پێوەرێکی ھەبێت بۆ دیاری کردن، لێرە من ئەوەی مەبەستمە باسی بکەم دیاری کردنی لیستە نەک کاندید، چونکە دیاری کردنی لیست کارە سەرەکییەکەیە لەکاتی دەنگدان، بەڕای من وەک ( د. محەمەد مستەفا زراری ) وەک مامۆستایەکی زانکۆ ئەو پێوەر و بنەمایانە کەوا دەنگدەر دەبێت لەکاتی دەنگداندا رەچاوی بکات، ئەو خاڵانەی خوارەوەن بۆ دیاری کردنی ئەو لایەنەی متمانەی خۆی پێدەبەخشێت.
١- پێویستە خاوەن ھەڵوێستی نەتەوەیی و مێژوویی بێت.
٢- لە رابردوودا سەلماندبیەتی کەوا داکۆکی کاری مافە نەتەویی و دەستورییەکانبێت.
٣- لەروی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی وڵات خاوەن ئەزمون بیت.
٤- دەستێکی باڵای ھەبووبێت لە ئاوەدان کردنەوەی وڵات.
٥- لەرووی ئارامی و ئاسایش و وڵات پارێزی پێشەنگ بێت.
لێرەوە ئەگەر سەیری ئەو خاڵانەی سەرەوە بکەین و شرۆڤەیان بکەین و بیانکەینە پێوەر بۆ ئەوەی متمانەی خۆمانی لەسەر ھەلبەستین، تاوەکو ویژدانمان ئاسودە بکەین و نوێنەری راستەقینەی خۆمان دیاری بکەین بێگومان دەبێت دەنگمان بۆ لیستی ١٨٣ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت، چونکە ھەروەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد ئەو پێنج خاڵانەی کە کردمانە پێوەر بۆ دەنگدان ئەکەر بێت و بەراوردیان بکەین لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان رێک ھەمان خاڵ بەدی دەکەین و دەتوانین بێ دوودڵی متمانەی پێ بکەین، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە درێژایی مێژوو بە ھەڵوێسترین حزب بووە، لە شۆڕشە نەتەوەییەکان پێشەنگ بووە و خاوەنی ھەزاران شەھیدە کە لەرێگەی رزگاری خاک و نیشتمان گیانیان بەختکردووە، ھاوکات لەرووی کارگێڕیەوە ھەر لەسەردەمی کابینەی سئ تا ئێستا دەستی باڵای لە ئاوەدانی و بەرەوە پێش چوون ھەبووە، شان بەشانی ئەوەش لەرووی ئارامی و سەقامگیریش بووە بە مەنزڵگەیەکی ئارام نەک تەنھا خەڵکی رەسەنی ھەرێمی کوردستان بەڵکو بوو بە جێگەی حەوانەوەی ھەزاران ئاوارە کەوا ناتوانن لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان بە ئارامی بژین. بۆیە من بە زەروری دەزانم بەتایبەت لە ئیستادا دەنگمان بۆ ئەو لیستە بێت، ئەوەی تا ئێستا دەنگی بۆ ئەو لیستە نەبووە ئەمجارە ویژدانی خۆی ئاسوودە بکات و دەنگ بەو لیستە بدات، پاشان بڕیار بدات ئەو دەنگەی داویەتی بەڕاستی جێگەی خۆی گرتووە، ئایا وەک تاکێک توانیویەتی بە دەنگەکەی لە بەرەو پێشچوونی وڵات و ئاوەدانکردنەوەی بەشدار بووە.
Top