ئەگەر تێكۆشانی پارتی،بارزانیی نەبوایە بابەتێك بە ناوی دۆزی كورد بوونی نەما بوو ..

ئەگەر تێكۆشانی پارتی،بارزانیی نەبوایە بابەتێك بە ناوی دۆزی كورد بوونی نەما بوو ..
مێژو و خەباتی و تێكۆسانی بێ‌ وچانی پارتی رێبازی راستەقینەی كوردایەیی سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كاتێ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بووە جۆرێك لە سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و خۆشگوزەرانی ڕووی لە هەرێم كردووە و, پێگەی كورد لە سەرجەم هاوكێشە عێراقی و جیهانییەكاندا بەهێزتر بووە. یان لە كاتی بەهێزبوونی پارتیدا هەوڵ دراوە كێشەی كورد لە پارچەكانی تریش چارە بكرێت .لە چەند قۆناخێكی ڕابردوودا ئاسایشی ناسنامەییی گەلی كورد كەوتووەتە مەترسییەوە, بەڵام پارتی توانیویەتی پارێزگاری لێ بكات و, هەرێم بكات بە ناوەندێكی گرنگی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەریشدا كیانی كورد و ئەم دەسەڵاتەی هەرێم كەوتە مەترسییەوە, بەڵام دووبارە پارتی توانی پارێزگاری لێ بكاتەوە و نەهێڵی ئەو پیڵانە ئیقلیمییە سەر بگرێت كە بۆ سڕینەوەی دەسەڵاتی سیاسیی كورد بوو لە عێراق. دواتر توانی وا بكات هەرێم دووبارە هەستێتەوە و بۆخۆیشی بەهێزتر بێت, وەك ئەوەی بینیمان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا توانی دەنگی زیاد بكات و ببێتە حزبی یەكەم لەسەر ئاستی هەموو عێراق و, هەرێم بەهێز بكاتەوە لە هاوکێشەکاندا. پارتی دەیهەوێت فاكتەرەكانی ئابووری و جیۆپۆلیتیكی و پرسی جەنگی دژی تیرۆر و پرسی كورد لەم ناوچە ئاڵۆزە و ئارامیی هەرێم بەكار بێنێت بۆ سەركەوتن. هەر لەكاتی بەرەی كوردستانییەوە تا دەگاتە دامەزراندنی هەرێمی كوردستان و لەوێدا پارتی قوربانی بە دەنگەكانی دەدات، بۆ دروستنەبوونی لێكترازان تا دەگاتە ئازادیی عێراق و لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و تا دەگاتە جەنگی داعش پارتی هەوڵی داوە كۆدەنگیی كورد دروست بكات و بەكاری بێنێت بۆ بەهێزبوونی تەواوی كورد. بۆ نموونە، بینیمان حكوومەتی بنكەفراوانی دروست كرد بۆ ئەوەی دەنگی حزبەكان یەك بخات، هەرچەندە بە زیانی ئەویش بوو. هەركاتێكیش وڵاتانی دراوسێ و جیهان هەوڵیان داوە، یان پیلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لیكترازان دروست بكەن ئەوا زیانی گەورە بەر كورد كەوتووە. پارتی بۆ دەستەبەركردن و مسۆگەركردن و پاراستنی دستكەوتەكان و بەهێزبوونی كورد دەڕوانێتە كۆدەنگیی كورد. لە رابردوودا و ئێستاش دا پارتی دیموكراتی كوردستان دەریخست کە زامنی یەکدەنگی گەلی کوردستانە کە خەبات و تێکۆشانی پارتیش لەم پێناوەدا بووە ھەر ئەمەشە وایکردووە یەکرێزی و یەکدەنگی و یەک گوتاری ببێتە نەھجێکی نەگۆری پارتی کە بەداخەوە زۆر جاران لایەنەکان لەبەر ململانێەکانیان لەسەر بەرژەوەندیە تەسکەکانیان کردووەو راچاوی یەکرێزی و یەک ھەلوێستی گەلی کوردستانیان نەکردووە بەلام ھەمیشە پارتی بە کردەوە ئامادەبووە لەم پێناوەدا دەستبەرداری مافەکانی بێت و بەرژەوەندی بالای کوردستان راچاو بکات، کە شەرەفی دامەزراندنی بەرەی کوردستانیش ھەر بۆ پارتی و رەحمەتی کاک ئیدریس بارزانی دەگەرێتەوە کە لە خەباتی شاخ و چەکداریشدا خەمی یەکرێزیان ھەبووە کە تا بە ئەمرۆش دەگات رەحمەتی ئیدریس بارزانی بە ئەندازیاری ئاشتبوونەوەی گشتی و دامەزرێنەری بەرەی کوردستانی ناسراوە کە بە دلنیاییەوە راپەرینی بەھاری سالی ١٩٩١ بەرھەمی ئەم بەرەیە بوو کە پارتی و سەرکردەکانی رابەرایەتیان کردووە تەنھا بۆ یەک ھەلوێستی تێکۆشاوە لە یادمانە یەکەمین پرۆسەی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەگەل ئەوەی پارتی توانی متمانەی زۆرینەی خەلکی کوردستان بەدەست بھێنیت بە رێژەی ٥١٪‏ ـی دەنگەکان بەلام لە پێناو رەوشی ھەستیاری ئەو کاتی کوردستان و پاراستنی یەکرێزی نێوان لایەنەکان ئامادەبوو دسستبەرداری مافی سروشتی خۆی بێت و بەھاوبەشی کوردستان بەرێوە ببات کە لەو ھەلبژاردنەیەدا یەکێتی رێژەی ٤٩٪‏ ـی دەنگی بەدەست ھێنابوو کە ھەلوێستێکی لەم جۆرەیەش تەنھا لە حزبێکی وەک پارتی چاوەروان دەکرا، کە ئامادەیە لە پێناو یەکریزی کوردستانیان واز لە مافی خۆێ بھێنێ وەنەبێت ئەم ھەولێستەیەش لە ژیانی سیاسی پارتیدا دواین ھەلوێست بووبێت بەلکو لە ماوەی چوار سالی رابردووشدا ئامادەبووە لە پێناو برایەتی و یەکدەنگی لایەنەکان جارێکی تر قوربانی بدات و دەستبەرداری مافی خۆی بێت، بۆیە ، هەر لە رابردوو و ئێستا و ئایندەدا هەموو ستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی لە پێناو بەهێزكردنی كوردستانە ئەوەش لە رێگە بەهێزكردنی هێزەنیشتیمانپەروەرەكانە ، بۆیە بەهێزی پارتی،گەلی كورد واتا بەدەستهێنانی ئەو مافانەی كە دەیان ساڵە داگیركەرانی نكۆڵی لێدەكەنپارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵ دەدات تاكی كورد حاڵی بكات لەوەی كە ئەو لایەنانەی كە پابەند نەبوون بە ڕێكکەوتنی سیاسی و عورفی سیاسی, یان ئەگەر لایەنێكیش هەوڵ بدات بە دەستوەردانی دەرەكی كیانی هەرێم و بەرژەوەندیی خەڵك بخاتە مەترسییەوە, ئەگەر دەنگی ئەو بە من بدرێت ئەوا من تەواو ڕووبەڕووی دەبمەوە و ڕێ نادەم هەرێم پەكی بكەوێت و یاری بە ئاسایشی نەتەوەیی بكرێت.هەر كاتێ پارتی بەهێز بوو بێ‌ پێگەی كورد لە سەرجەم هاوكێشە عێراقی و جیهانییەكاندا بەهێزتر بووە. یان لەكاتی بەهێزبوونی پارتیدا هەوڵ دراوە كێشەی كورد لە پارچەكانی تریش چارە بكرێت, بۆ نموونە، پرۆسەی ئاشتی لە باكوور, یان ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانی. كەوایە ئەگەر پارتی بەهێز بێت، كورد بەهێز دەبێت."بوونی پارتی ،بارزانیی واتا داكۆكیكردن لە مێژوو و خەباتی دەیان ساڵەی كورد و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و هەنگاو نان بەرەو ئایندەیەكی گەش و ئامانجە گەورەكەمان ..پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان جگە لە مێژوو و خەبات و شۆڕشەكانی‮ ‬شاخ،‮ ‬لەدوای‮ ‬راپەڕینەوە وەك هێزی‮ ‬یەكەم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان تا ئێستایش پێشڕەوی‮ ‬پێشكەوتن و ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزرانییە و لە هەموو هەڵبژاردنەكانیشدا وەك براوەی‮ ‬یەكەم بە دەنگی‮ ‬هاووڵاتیان توانیویەتی‮ ‬جڵەوی‮ ‬دەسەڵات بگرێتە دەست،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو دەسەڵاتەش كە پارتی‮ ‬هەیەتی‮ ‬توانراوە زۆرترین پرۆژەی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بەدی‮ ‬بهێنێت و لەوەشدا هاووڵاتیان سوودەمەندی‮ ‬یەكەم بوونە،‮ ‬بۆیەش بەردەوام براوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردنەكانە‮.‬ لە هەر شوێنێك كە پارتی دەسەڵاتدار بێت ئاسایش، ئاوەدانی و پێشكەوتن هەیە، خەباتی پارتی تێكۆشانە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، پارتی بەردی بناغەی دەوڵەتی كوردستانی داناوە، هەڵبژاردن بۆ بەغدایە هەندێك لایەن هێرش دەكەنە سەر حكوومەتی كوردستان، وا دەزانن هەڵبژارن بۆ كوردستانە، پارتی بوو لە بەغدا بەرسینگی حكوومەت و لایەنەكانی دیكەی گرت و شەڕی بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی كوردستان دەكرد و داوای مافی گەلی كوردستانمان دەكرد، بۆیە دەنگی پارتی زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر دۆزی ڕەوای گەلی كورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان بەهێز بێت، دەبێ پارتی بەهێز بێت..لە هەرێمی كوردستان هەندێ‌ كەسی كاڵفام و ناكوردپەروەر هەیە دەیەوێ بە عێراقچییەتی كێشە نەتەوەیی كوردستان چارەسەر بكەن، بەڵام ئەوە 100 ساڵە كورد بەرەنگای هێرش و داگیركاری دەبێتەوە بۆ ڕزگاری نەك عێراقچییەتی، ئەوانەی لەسەر ئەو ڕەوتەن ناگەن بە هیچ ئامانجێك، بەڵام پارتی بەردەوام قوربانی بۆ ئامانجە پیرۆزەكانی كوردستانە، چونكە پارتی هەڵگری پرسی سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە پارتی بەردەوام ئامانجی سەرەكی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانە، چونكە هەموو دوژمنان دەزانن پارتی هەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆییە.پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كات ناپاكی لەگەل نەتەوەكەی خۆمان و بەردەوامیش ئامادەو پێشەنگ بوو باج لە پێناوی مافی ڕەوای سەربەخۆیی گەلی كوردستان. بۆیە هەموو ئەو هەوڵ و ئامانج و تێكۆشان و قوربانیدانە بەردەوامانە پێمان دەڵێن كە گەر پارتی وبارزانیی نەبوایە بابەتێك بەناوی دۆزی كورد بوونی نەمابوو ..
Top