پارتی،بارزانیی پێشەنگ وئاڵاهەڵگری كوردایەتی وڕەتكردنەوەی ژێر دەستی ..

پارتی،بارزانیی پێشەنگ وئاڵاهەڵگری كوردایەتی وڕەتكردنەوەی ژێر دەستی ..
مێژویی خەباتی بێوچان و قوربانیدانی سەڵمێنەرە كە تەنها پارتی و بارزانیی لەگەڵ خەڵک و بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستانن.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی دەیان دەسكەوت و شانازیی پڕ لە سەروەری و شانازیە دەستکەوتەکانیش هیچیان بۆ خودی بارزانی نەبووە. دەستکەوتەکان بۆ میللەت بووە، ئەمەش مایەی شانازیە بۆ ئێمە مانان زۆرجار گوێبیستی کادیرە باڵاکانی پارتی دەبین دەڵێن پارتی شۆڕشی کردووه بێ خەبەر لەوەی پارتی چوار شۆڕشی کردووه کە دواین شۆڕشیان لە تەواوی مێژووی کورد گەورەتر و پیرۆزترە. پارتی ، میراتگری گشت شۆرش و تێكۆشانەكانی رابردووییە و لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد لە سەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراو ئامانجی هەرەگەورەی گەلی کوردستان ئیرادەیەکی ئازادو کیانێکی سەربەخۆو جێگیرکردنی دیموکراسییە لە وڵاتەکەمان، بۆ ئەوەش تەنها پارتی دەتوانێ پێشەنگی بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستمی نوێی جیهانی یەک هەڵبکات و یەک بگرێت، تەنها پارتی و ڕێبازەکەیەتی لەگەڵ خەڵک و بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە یەک بەرەدا ببینێتەوە، چون پارتی پڕۆژە و پلان و بەرنامەی تاییبەت و کاری سیاسی درووست و کرداری شاهێدن، پارتی وەک هێز کاریگەرە و پێگەو ڕۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانیش وەک کایەکەری سیاسیی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی زۆر لەوە لە ژۆرترە کە دووژمنانی میللەتەکەمان خەو چاوەکانیان تورووس ناکات ...پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی بگەورەترین هێزی سیاسیی کوردستانە، رۆڵی کاریگەر و پێشەنگی هەیە و جێگای ئومێد و باوەڕی زۆرینەی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستانە، کە خودی ئەم پێگەیە و رۆڵە سەرەکییە، وەک دیاردەیەکی سیاسی نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە ناوچە و جیهانیشدا جێگای سەرنج و بایەخی تایبەتە. نهێنی ئەم بەردەوامبوونە و مانەوە لە لوتکەی کاروانی خەباتدا، بابەتێکە، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی هەیە، چونکە ئەو بنەمایانەی پارتی لەسەریان دامەزراوه‌و شێوازی رێکخستن و داڕشتنی پەیام و کارکردنی، پاش حەفتا ساڵیش و، ئەم هەموو گۆڕانکارییە بنەرەتیانە، لە بوارە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای کوردستان، هاندەر و رێگاپیشاندەرن بوون بۆ هەموو ئەو پارت و ریکخراوە سیاسیانەی پاش دامەزراندنی پارتی پەیدا بوون. سەرەڕای ئەمەش، خاڵی بەهێزی پارتی و نهێنی بەردەوامبوون و سەرکەوتنەکانی، دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتیی دامەزراندنی پارتی لەسەر دەستی بارزانیی نەمر، وەک ئامرازی سیاسیی پەیامی مێژوویی رێبازی بارزانیی نەمر، كه‌ ئەویش پەیامی ئازادی و سەربەخۆییی کوردستانه‌. ئێستا لێم دەپرسن جگە لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان کوان شۆڕشەکانی تر ئێمە دەزانین شۆڕشی ئەیلول لەدوای نسکۆ و پەیمانامەی جەزائیری 1975 کۆتایی هات و ڕاستەوخۆ شۆڕشی گوڵانی پیشکەوتووخوازی نیشتمانی بەدواوه دێت کە ئەویشمان بە سەرکەوتووی تەواو کرد شۆڕشی ڕاپەرین لە بەهاری ۱۹۹۱ دەست پێ دەکات بە سەرکردایەتی و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕاپەڕین بە سەرکردایەتی پارتی و بارزانی دواتریش بینمان کە چۆن هێڵی دژە فڕین و ناوچەیەکی ئارام بە هاوکاری فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایش دروست دەبێت و کوردستانیکی نیمچە ئازاد لە عێڕاقێکی پوچەڵ ئەوەشیان پڕ دەسکەوتێکی یەکجار گەورە بوو بۆ نەتەوەیی کورد. دواتریش شۆڕشی چوارەم دەست پێ دەکات کە من ناوم ناوە شۆڕشی دیبلۆماسیەت و ناساندنی قەوارەی سیاسی کوردستان بە دونیای دەرەوه لە ڕاستی دا گەورەترین و سەخترین شۆڕشە کە ماڵباتی بارزانی و خودی جەنابی سەرۆک پێشەوایەتی دەکرد هەموومان دەزانین لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دوای ڕوخانی رژێمی بەعس رێزدار سەرۆک بارزانی مەلەفی کوردایەتی لە دەست بووە چەندان ئاستەنگی هاتۆتە سەر رێگە، بەڵام کۆڵی نەداوە و هەمووکات سەرکەوتوو بووە بەسەر کۆسپەکان، چونکە ئەوەیان سەخترین شۆڕشە لەم ماوەیەدا بینیمان چەندین سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیر و دیبلۆماتکار دەهاتن بۆ کوردستان و فەڕشی سور و پڕۆتۆکۆڵی سەرۆکایەتی و ماڕشی ئەی ڕەقیب لە پێش سەرۆکەکان لە پایتەخت لە پێشوازی میوانان ئامادە دەبوون.هەروەها سەرۆک بارزانی لە چەندین سەردان و دیداری كە بۆ وڵاتانی جیهان ئەنجام دا بەچاوی خۆمان بینیمان کە چووە وڵاتان پێشوازیان لێدەکرد وەک سەرۆک وڵاتێک لەگەڵ ئەوشدا بەهۆی سیاسەتی حەکیمانەی خۆی هەندێ وڵاتی ناچارکرد مامەڵەی سەرۆکی وڵاتێکی لەگەڵ بکەن یەکیک لەو وڵاتانە تورکیا بوو که ناچاری کرد ئەو ئاڵایی پێشوا قازی لە مهاباد دایە دەستی باوکی روحی نەتەوەیمان بارزانی نەمر تورکیا ناچار کرا لە پێشوازی سەرۆک بارزانی هەڵبکەن و لە پەنای وێنەی دوژمنێکی وەک ئەتاتورک دابندرێت بارزانی کۆتایی بەم شۆڕشە دێنێت لەبەر ئامانجی سەربەخۆیی و خەونی لەمێژینەی کورد . سەرۆک فەرمان دەکات بە نوسراوێکی دەستی دور لە نوسراوی فەرمی دەوڵەت لێرەوه شەرعیەتی شۆڕشگێری وەردەگرێتەوه داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات رۆژێک دیاری بکرێت بۆ ڕیفراندۆم لە بەرواری25/ 9 2017 ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە کەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە کرا هەموو کورد دەنگی بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی لێرەوە شۆڕشی سەربەخۆیی دەست پێ دەکات، بەڵام بەهۆی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر کەمێک دواکەوت، بەڵام دەبینین و چاوەڕێ دەکەین دوای چەند ماوەیەکی کورت سەربەخۆی کوردستان لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی دروست دەبێت، ئیتر کاتی بڕیاردانە، کاتی دەنگدانە بە هێزی ڕاستەقینەی گەل کە پارتی و ڕێبازەکەیەتی.. تەنها لەم ڕێگەیەشەوە دەتوانرێ کەشتیەکەی خەبات و کاروانی دوورودرێژی سەدان ساڵەی نەتەوەی کورد لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی لە دوا مەنزڵ بە سەرکەوتوویی لەنگەر بگرێت، دەبێ خەڵک تێگەیشتبێت لەوەی کە کێشەی ئێمە پاروویەک نان و لەتێ دراو نییە، بەڵکو کێشەی ئێمە کێشەی نەتەوەیەکی بندەستە کە خاکەکەی داگیرکراوە و دەچەوسێندرێتەوە و شکۆی دەشکێندرێت.بۆیە دەبێت هەموومان دەنگ بەدەینە پارتەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی خەونی لەمێژینەی کورد بەدی بێت، چونكە هەر پارتی هەم پارێزەری و هەمیش بەدیهێنەری ئاوات و ئامانجی لەمێژینەی كوردستانە ..
Top