هه‌ڵبژاردنی پارتی بۆچی؟!.
September 16, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی كه هه‌ڵگری خه‌باتێكی مه‌زنه له دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یی كورد هاوكات له‌گه‌ڵ كۆی بنه‌ماكانی خۆی ڕاستگۆ بووه بۆ خزمه‌تكردنی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یمان بۆ ئه‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو گه‌واهی هه‌موو ئه‌و داستان و نه‌بردیانه ئه‌ده‌ن كه پارتی تۆماری كردوون له سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌خاك ونیشتیمان له‌و پێناوه‌شدا ده‌ریایه‌ك خوێنی به‌خشیووه.
له‌لایه‌نی خزمه‌ت گوزاری و ئاوه‌دانی كوردستاندا پارتی و كادیره‌كانی پارتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێی په‌نجه‌یان دیاره و ماهیه‌تی ئه‌و حیزبه ده‌ره‌كه‌وێت له خه‌مخۆری بۆ خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان، بۆیه سه‌یربكه‌ن له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی پارتی خزمه‌ت گوزاریی كردووه و شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشراوه له به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی پارتی ڕێگری لێكراوه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاسمان و ڕێسمانی جیاوازه.
له بابه‌ت پرسی ئابوری و دارایی فه‌لسه‌فه‌ی پارتی ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن پڕۆژه و پێشنیازی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار داوه دیسان ئه‌مه نیشانه‌ی ڕاستگۆیی و نیازپاكی ئه‌و حزبه‌یه كه‌له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌وڵ دابووه بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاتی خه‌ڵك و به‌سه‌ربردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ كوردستانیان.
له‌ڕوانگه‌ی ئازادیی تاك و سه‌ربه‌خۆیی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و مماره‌سه‌كردنی فه‌رهه‌نگی دیموكراتی ئه‌وا پارتی نه‌ك هه‌ر حزبی پله یه‌كه، به‌ڵكو به داهێنه‌ر و درووستكه‌ری ئه‌و مافانه‌دا داده‌ندرێت، چونكه شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌رێگای دیموكراسی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاریهێناوه، بۆیه ده‌بینین كاری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌چ ئاستێكی ئازادانه دایه له‌كوردستان كه جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری پێشكه‌وتوو.
هه‌روه‌ها له مماره‌سه‌كردنی دیموكراسی هه‌م دیسان ئه‌وه شه‌ره‌فی پارتیه كه ده‌بێت شانازی پێوه بكات، چونكه ئاشكرایه ناوه‌رۆكی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه،(پارتی دیموكراتی كوردستان) وه‌ك یه‌كه‌م هێزی سیاسی سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له‌و مافه‌كرد كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له (30ی ئه‌یلولی2018) له‌كاتی خۆی دابكرێت ئه‌مه له‌كاتێكدا زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر ئاماده نه‌بوون هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان روح و دڵی جه‌ماوه‌ری له‌هه‌موو شتێك لاگرینگتر بوو، بۆیه سور بوو له‌سه‌رئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له‌ئان و ساتی خۆیدا، كاتی ئه‌وه هاتووه هاونیشتیمانیان پارتی هه‌ڵبژێرن كه ئامانجی بونیادنانی كوردستانێكی به‌هێزه دوای ئه‌و تێروانینه‌ی سه‌ره‌وه ئێستا وه‌ڵامی (هه‌ڵبژاردنی پارتی بۆچی؟!) بۆ هه‌موومان ڕوون ده‌بێته‌وه.