کۆتای بەدژایەتی کردنی پارتی بێنن .....
September 16, 2018
وتار و بیروڕا
سەرجەم لایەنەکانی زۆنی ملەوەن بۆ روخان و ناشرین کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست بوون ....
خۆیان بێحورمەت بوون و لەناو چوون ، بەڵام پارتی هەر بە بەهێزی مایەوە و ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەسەندن دایە ......
دەبین لە زۆنی ملەوەن هەر ڕۆژە و قەوارە و بزوتنەوە و حزبێکی نوێ دێتە کایەوە و پەیڕە و پرۆگرامیان دژایەتی و ناشرین کردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە و کۆمەڵێ جاش قەڵەم و کاڵفام دەخەنە بازارەوە بۆ ژەهر ڕشتن و بەلاڕێدا بردنی هاوڵاتیان ....
بەڵام پارتی حزبێک نیە تابتوانرێت بەم بچوکانە لەناوببڕێت !
پارتی حزبێک نیە بۆ پلەو پایە و گیرڤان پرکردن دروست بوبێت ....
پارتی حزبێکە هەمیشە لەپێناو پاراستنی خاک و گەل و نیشتمانەکەی قوربانی بەخۆی داوە خزمەتی کردووە ....
پارتی حزبێکە لەپێش هیچ نەیارکی چۆکی دانەداوە و بەسەربەرزی بەرگری کردووە خۆی نەچەماندووە ....
پارتی حزبی گەلەو هەڵقوڵاوی ناخی گەلە نەک پەل و پۆ ....
پارتی بیرو باوەر و عەقیدە ....
دەروێشانی ڕێبازی بارزانی هەمیشە بەبێ بەرژەوەندی کەسی و خۆنەویستانە خزمەتی ڕێبازەکەیان دەکەن .....
بۆیە دەست هەڵگرتن لە دژایەتی کردنی پارتی خزمەتێکی گەورەیە حزبۆکەکانی زۆنی ملەوەن بۆخۆیانی بکەن ،،
دەنا وەک کابرای کردار شەرتە سوک و بێ حورمەت دەرەچن .