پارتی ،قوتابخانەی قوربانیدان وخۆنەچەماندن لە پێناو پاراستنی دۆزی رەوای نەتەوەیی

پارتی ،قوتابخانەی قوربانیدان وخۆنەچەماندن  لە پێناو پاراستنی دۆزی رەوای نەتەوەیی
هەنگاوەكانی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوو ژیرانە و قۆناخ بە قۆناغ بووە ،بۆیە ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری لە حزبەكانی دیكە جیاكردۆتەوە واقع بینی بووە لە هەموو بارودۆخێكدا، بۆ نمونە كاتێ‌ لە 11ی ئازاری 1970شەڕی بۆ ئۆتۆنۆمی دەكرد و دەیزانی بارودۆخ ئەوە هەڵدەگرێ، ساڵی 1991شەڕی بۆ فیدڕاڵی دەكرد و دەیزانی لەوكاتەدا هەر فیدڕاڵی گونجاوە، هەندێ حزب و كەسایەتیش ئەوكاتە درووشمی سەربەخۆیی كوردستان یان بەرزكردبۆیەوە و گلەییان لە فیدڕاڵیەكەی پارتی دەكرد، لەكاتێكدا بارودۆخ هیچ لە بار نەبووو، كەچی كە ئێستا هەموو شتێك ساز و تەیارە ئەوان بە بیانوی جۆراو جۆر دژی سەربەخۆین!ئێستاش كە قۆناغێكی نوێ هاتۆتە پێش پارتی زۆر بوێرانە ئاڵا سەربەخۆێی بەرزكردۆتەوە، هەموو توانا و كادر و ڕاگەیاندنی خستۆتە خزمەتی سەربەخۆیی و ئامادەشە باجەكەی بدات،مروڤ كاتێك بارانی پێكەوت بیری برسیەتی نامێنێ، بەدوای خانویەكدا، ژێر كەپرێكدا دەگەڕێ، كورد سەد ساڵە بارانی پێ ئەكەوێ و پارتی هەڵگری درووشمی درووستكردنی ئەو ئارامگەیە بووە، دەی خەڵكی كوردستانیش لەبەر بۆردوومانی فڕۆكە و تۆپی دووژمن وڵاتێكیان دەویست كە ئیتر مووشەكی دووژمنیان پێ نەكەوێ، لەپەنای سەماوەردا بە ئارامی دوو چا بخۆن!ئەمە واقعبینی پارتی بوو لە درووستكردنی دەوڵەتدا، ئەی قوربانی دان؟بەدەر لەو دەیان هەزار شەهیدەی پارتی لە پێناو ئازادی كوردستان هەر لە شۆڕشەكانی بارزانەوە تا دەگاتە شەڕی داعش، پارتی هەموو سەردەمێك لە مافەكانی خۆی كشاوەتەوە بۆ خزمەتی بەرژەوەندی كورد، لە خیانەتكاران خۆش بووە لە پێناو یەك ڕیزی، تا ئەوەی ئامادە بووە پلە و پۆستەكانی خۆی بدات بە نەیارەكانی هەم لە بەغدا و لە كوردستانیش،تەنها و تەنها بۆ ئەوەی كورد یەكڕیز بێت، هەمیشە خۆی بە خاوەنی كوردستان زانیوە، هەموو هەنگاوەكانی بەرەو بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكەمان كە ئەویش بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستان دەبینێتەوە ..
ئەوەی لە ستراتیژی و بەرنامەی كاری پارتی دیموكراتی كوردستان بەدی كراوە و دەكرێ بریتی نییە لە حزبایەتیی بەرتەسەك و خوڵانەوە لە نێو چوارچێوەیەكی جزبێكی سیاسی تەنیا بەڵكو ئامانجی راستەقینە خزمەتكردنە بە ئامانجەرەواكانی كورد وكوردستان و هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوام بۆ بەدەسهێنانی ئەو مافەزەوتكراوانەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا قوربانیی بۆ دەبەخشرێ ..ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر دامەزراندنی پارتی و ئامانجەكانی بكەین بە باشی بۆمان روون دەبێتەوە كە پارتی حزبێكی جەماوەری بنكە فراوانە و شوێنی هەموو كەس و ئایدیایەكی تێدا دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەی كۆمەڵێك دەستكەوتی گرنگی نەتەوەیی بۆ گەلی كورد بە دەست هێناوە، هەر ئەوەش وای كردووە كە ببێتە جێگەی متمانەی گەلی كورد نەك تەنیا لە بەشێكی كوردستان بە ڵكو كورد بە شێوەیەكی گشتی و بەتایبەت هاووڵاتیانی هەرێمی كورستان، ئەمەش نەك تەنیا لە چوار چێوەی دروشم بێ بەڵكو بەكردەوە جێبەجێكراوە و سەڵمێنراوە . پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەلیستی 183 بەشداری هەڵبژاردنی خولێكی تری پەرلەمانی كردووە لە نێو كارنامەی كار بۆ "بەدیهێنانی كۆدەنگییەكی كوردستانی لە پێناو ماف و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی ناكۆكییە نێوخۆییەكان تێپەڕێنێ و لەسەر نەگۆڕە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كۆك و یەكڕیز بێت تا ببێتە زامنی پاراستنی مافە دەستورییەكان و شایستە داراییەكانی هەرێم و بەشی ڕەوای خەڵكی كوردستان لە سەروەت و سامانی هەموو عێراق، هەروەها لە رووی ئیدارە و ئابووری و ریفۆڕمی گشتی لیستی پارتی رایگەیاندووە و پێداچونەوەیەكی میتۆدیانەی گشتی بە ئابووری كوردستاندا دەكات لەسەر بنەمای زیادكردنی جۆرەكانی سەرچاوەی داهات و پشت نەبەستن بە كەرتی نەوت بەتەنیاو بوژاندنەوەی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەگەڕی و گەشتیاری تا ببنە هاریكاری كەرتی نەوت. هاندانی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان لەو بوارانەدا و دەرچواندنی هەر یاسا و رێسایەك كە بۆ ئاسانكاریی لەو بوارانەدا پێویست بن. بۆیە ئەگەر تەماشای ئەو شوێنانە بكەین كە پارتی لێی دەسەڵاتدارە رۆژ بۆ رۆژ ئەو ناوچانە پێش دەكەون و ئاوەدانی بەخۆیەوە دەبینێت و خەڵك لەو ناوچانە هەست بە ئارامی دەكات، بۆیە پارتی توانیویەتی باوەڕی بۆ خەڵكی كوردستان دروست بكات، هەر بۆیە لە رۆژی هەڵبژاردن ئەو حزبەی ئەوەندە خۆ بە خەڵكی كوردستان ماندوو دەكات و خزمەتی دەكات، خەڵكی كوردستانیش رێز لە ماندووبوونی ئەو حزبە دەگرێت و دەستخۆشی لێ دەكات و دەنگی پێ دەدەن.ئەمەیە نهێنی متمانەبەخشینی گەلی كورد بە پارتی دیموكراتی كوردستان..
پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنی، كە بۆ ئارمانجێكی پیرۆز دامەزراوە، لەو پێناوەشدا هەزاران كەس گیانی فیدای كوردوكوردستان كردووە تا گەلەكەی سەرفراز و سەربڵند بژێت و هەروەها ئامانجی هەرە سەرەٍكیشی ئەوە بووە كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە، گەلی كوردستان بە باوەڕیەوە تەماشای پارتی دەكات، هیوا و ئۆمێدی تاكی كورد پارتییە، چونكە ڕابەرایەتی گەلی كوردستان دەكات، لە خۆشی و ناخۆشی خۆی لە خەڵكی كوردستان كردووەتە خاوەن، ئەوەش وای كردووە كە پارتی ببێتە حزبێكی جەماوەری، لەسەرەتای شۆڕش كە ساڵی 1961 دەستی پێ كرد گەلی كوردستان هەموو لەگەڵ پارتی بوون، ئەو باوەڕیەی خەڵكی كوردستان وای كرد كە پارتی هەموو كاتێك بەهێز بێت و گەشە بكات، ئەوەش وای كرد كە پارتی بەهێز بێت و هەر بە هێزی یەكەمی كوردستان بمێنێتەوە، پاش ساڵی 1991 هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی كە كراون، پارتی خاوەن بەرنامەیەكی نەتەوەیی و ئابووری بووە، وای كرد كە خەڵك متمانە بە پارتی بكەن و پارتی هەر بەهێزی یەكەم بهێڵنەوە، لەو هەڵبژاردنەشدا پارتی هەر بە هێزی یەكەم لە كوردستان دەمێنێتەوە.
پارتی بوو رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا، ئەوەش بۆ ئەوە بوو كوردستان سەربەخۆ بێت و گەلی كورد بە ئازادانە بژیت، پارتی بە پێویستی زانی كە گەلی كوردستان سەربەخۆ بێت و گەلی كوردستانیش هەمان داوای پارتی هەبوو، هەر بۆیە بەهێزی پارتی لە جەماوەرەكەیدایە، چونكە پارتی بەردەوام خۆ لە خەڵكی خۆی كردووەتە خاوەن، هەتا لە رووی ئابوورییەوە، پارتی تاكە حزبە كە توانیویەتی باوەڕی بۆ خەڵكی كوردستان دروست بكات، كە ژیانی ئەوان خۆش دەكات، پارتی توانیویەتی كوردستان رۆژ بۆ رۆژ ئاوەدان بكات و ئابووری كوردستان بەهێز بكات و پەیوەندی نێوان هەرێم و وڵاتان باشتر بكات و رووی كۆمپانیاكانی جیهان بداتە كوردستان، ئەگەر تەماشای ئەو شوێنانە بكەین كە پارتی لێی دەسەڵاتدارە رۆژ بۆ رۆژ ئەو ناوچانە پێش دەكەون و ئاوەدانی بەخۆیەوە دەبینێت و خەڵك لەو ناوچانە هەست بە ئارامی دەكات، بۆیە پارتی توانیویەتی باوەڕی بۆ خەڵكی كوردستان دروست بكات، هەر بۆیە لە رۆژی هەڵبژاردن ئەو حزبەی ئەوەندە خۆ بە خەڵكی كوردستان ماندوو دەكات و خزمەتی دەكات، خەڵكی كوردستانیش رێز لە ماندووبوونی ئەو حزبە دەگرێت و دەستخۆشی لێ دەكات و دەنگی پێ دەدەن.یەكەم هەڵبژاردن كە لە ساڵی 1992 لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تاوەكو ئێستا پارتی توانیویەتی متمانەی زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە دەست بهێنێت.پارتی حزبێكی جەماوەری بنكە فراوانە و شوێنی هەموو كەس و ئایدیایەكی تێدا دەبێتەوە، پارتی جگە لەو ئارامی و ئاسایشەی كە دروستی كردووە، جووڵەیەكی زۆری بە ئاوەدانكردنەوە و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری داوە، كوردستان رۆژ بۆ رۆژ پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، ئێستا و لە داهاتووشدا هاووڵاتیانی كوردستان دەنگ بە پارتی دەدەن، هەر بۆیە پارتی هەر بە هێزی یەكەم لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە، چونكە خەڵك دەزانێت ئەگەر دەنگ بە پارتی بدەن و پارتی سەركەوتوو بێت، كوردستان بەهێز تر دەبێت، پارتی كوردستان دەپارێزێت و كوردستان ئاوەدان دەكاتەوە، لە داهاتووشدا پارتی كوردستان دەپارێزێت و زیاتر لەوەی كە هەیە ئاوەدان دەكاتەوە و گەلی كورد بەو ئاواتە دەگەیەنێت كە دەریایەك خوێنی بۆ داوە. هەڵبەت هەموو متمانە وپێشكەوتننانە لە خۆیانەوە نەهاتوونەتەدی بەڵكو لە ئەنجامی شەونخوونی ،قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگە ، گشت هێزە ئەمنییەكانەوە بووە كە بوونەتە جێی متمانەی نێودەوڵەتیی و هاتنی دەیان كۆمپانیایی ناوداری جیهانی و كۆنسۆلی وڵاتانی دونیا و بۆ زیاتر پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی،ئابووری و دیپلۆماسییەوە ..
Top