دروشمە بێ کردارەکانی لایەنە سیاسیەکانی زۆنی ملەوەن .....

دروشمە بێ کردارەکانی لایەنە سیاسیەکانی زۆنی ملەوەن .....

دروشمی سەرەکی یەکێتی و گۆران و ئیسلامیەکان و حزبۆکەکانی زۆنی ملەوە زۆر جێی سەرسورمانە !
گەر ڕابردویان نەزانراو بووایە دەگوترا لە ئاسمانەوە هاتون و دەستیان لە لەهیچ نەماتیەکی ئەم وڵاتە نەبووە کەهێناویانە بەسەر ئەم گەلە ستەم دیدە !
دوای ٢٧ ساڵ ئەزموونی شکست خواردوو ئاژاوەگێری و خیانەت و خۆفرۆشی ....هتد دەیانەوێت بەماوەی ۱٥ ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن هاوڵاتیان لەخشتەبەرن !

پەتی چەواشەی ئەم بەناو حزبانە زۆر کورت بووە ،،
هەمووان تێگەشتوون هەرئەمانە بوونە هۆکاری برینی بوجە و مووچە و قوتی ئەم گەلە ڕەش و روتە کەتا ئێستا پێوە دەناڵێنین ....
هەرئەمانەبوون لەسەردەمی زێرینی هەرێمی کوردستان کەهاوڵاتی لەوپەری خۆشگوزەرانیدابوو، بۆتێکدانی ئارمی و ڕێگری لە زیاتر بەرەو پێشچونی هەرێمی کوردستان ،، خۆپیشاندان و ارحل ارحل یان دەستپێکرد و منداڵی فەقیر و هەژریان بەکوشتدا بەفیتی نەیاران ....
هەر سەرکردەکانی ئەمانەبوو هەرەشەی تەقەکردن لە قونسوڵ گەریەکان و تیرۆر کردنی کارمەندانی بیانیان دەکرد لە پێناو تێکچوونی دۆخی هەرێمی کوردستان !
هەرئەمانەبوون خیانەتیان لەگەلەکەیان کردوو نیوەی خاکی هەرێمی کوردستانیان تەسلیم بەنەیاران کرد ، کەبەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتە بەدەستمان هێنابوەوە و هەزاران خانەوادەی کوردی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیان دەربەدەر و ئاوارە و ماڵ وێران کرد !
هەرئەمانەن لەجێی خزمەت کردن و دروست کردنی ڕێگابان و قوتابخانە ونەخۆشخانە و پرۆژەی خزمەت گوزاری و دروست کردنی هەلی کار ،،
هەرۆژە و حزب و قەوارە و بزوتنەوەکەک دادەمەزرێنن هێندەی کە نائارامی لە زۆنی ملەوەن دروست دەکەن !
دانیشتوانی ئەم زۆنە باش تێگەشتوون لەچەواشە و بەڵێنە بریق وباقە بێبنەماکانیان و جارێکی کە شوێن گاڵتەجاڕیەکانیان ناکەون ....

ئەزموونی ئەم حزبانە لە ڕابردوو ئێستا دەری دەخات لەپێناو مانەوەی خۆیان و دەست کەوتی کەسی ،، دارو بەردی ئەم وڵاتە هەڕاج دەکەن و کاریان تەنها گیرفان پرکردن و داگیر کردنی گردوو بیرەنەوت و دامەزراندنی کۆمپانیا و بەدەست هێنانی پوست و پلەو پایەیە بۆ خۆیان ،، نەک خزمەت کردنی هاوڵاتیان ....

بۆیە خەڵکی شەرەف مەند و ستەم لێ کراوی زۆنی ملەوەن ،، دەبێ زۆر باش خۆتان بۆ سزادان و شکست پێهێنانی ئەم هەموو بەناو بزوتنەوە و قەوارە و حزبە بەرژەوەندی خوازانەی ئەم زۆنە ئامادە بکەن و جیدی ئەم گاڵتە جاڕیە قبوڵ نەکەن ،، لە هەڵبژاردنی ۹/۳۰ی پەرلەمانی کوردستان باجی کردەوە نارەواکانیان لەرابردوو ئێستا وەرگرن .
Top