لەسەر وڵاتفرۆشی سوورتر بوون و مەکینەی ئیرهابە فکریەکەشیان کاراتر کردووە,

لەسەر وڵاتفرۆشی سوورتر بوون و مەکینەی ئیرهابە فکریەکەشیان کاراتر کردووە,
کورد لە قۆناغی ئێستای خەباتی رزگاری نیشتیمانیدا پێویستی بە کۆدەنگی و یەکگوتاری و هەکهەڵوێستی هەیە، بە پێچەوانەوە نەیارەکانی پارتی رۆژێک خۆیان کەرت دەکەن و رۆژێک رێکدەکەونەوە و رۆژی دواتر یەکدەگرنەوە، لە هەموو کەرتبوون و رێککەوتنەوە و یەکگرتنەوەشیان پارتی بە ئامانج دەگرن، ئەوەندەی شەڕی پارتیان کردووە، ئەگەر شەڕی داگیرکارانی کوردستانیان کردبا، یان لانی کەم کێشە و بەربەستیان بۆ پارتی درووست نەکردبا، ئێستا کورد لە قۆناغێکی تردا دەبوو، هەرکاتێکیش کورد دەستکەوتێکی بەدەست هێنابێ، ئەوان یان لە پشتەوە خەنجەریان لە پارتی داوە، یان لەگەڵ دوژمنانی کورد دەستیان تێکەڵ کردووە و هەوڵیانداوە ئەو دەستکەوتە لەبار بەرن، فەموون ئێوە و دوو بەڵگەی زیندوو:ــ
یەکەم:ــ فراکسیۆنەکانی نەیاری پارتی لە بەغدا ئەوەندەی شەڕی پارتیان کردووە و هەوڵیانداوە پارتی چێوماڵ بکەن، ئەگەر ئەوەندە شەڕی بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانیان کردبا، زۆر دەستکەوتی گەورەیان بۆ کورد بەدیدێنا، تەنانەت ئەوەندە دژە کورد و دژە پارتی بوون حەشدی شەعبیان بە یاسایی کرد و پێشمەرگەشیان بە میلیشیا و ئەنفالچی ناوبرد.
دووەم:ــ بە فرۆشتنی کەرکوک و هێنانی حەشدی شەعبی وەڵامی دەنگی بەڵێی لە ٩٣% سەربۆخۆخوازرانیان دایەوە، خوێنی شەهیدان و رەنج و خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی شۆڕشگێڕانیان هەرزانفرۆش کرد، ئاخر بۆچی و لەپێناو چیدا؟!
لەبەر ئەوەی سەرۆک بارزانی رابەرایەتی پرسی ریفراندۆم و دەنگ و بڕیاری خەڵکی کوردستانی کردووە، کە لە راستیدا سەرۆک بارزانی رابەرایەتی پرسی ریفراندۆم و بڕیاردان لە چارەنووسی بۆ خەڵکی کوردستان گێڕایەوە، واتا خەڵکی کوردستانی کرد بە رابەری بڕیاردان لە داهاتووی خۆی.
ئەوەی جێگای پرسیار و سەرنجیشە نەیارەکانی پارتی لەگەڵ هەر خیانەت و وڵاتفرۆشییەک، مەکینەی ئیرهابی فکری دەخەنەگەڕ و پێشمەرگە و بەرەی وڵاتپارێز و سەربەخۆخوازان دەخەنە سەنگەری داگیرکارانی کوردستان و بەرگی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزیش بەبەر خیانەت و وڵاتفرۆشی خۆیان هەڵدەکێشن.
لێرەوە بەو نەیارە سەر لێشێواوانەی پارتی دەڵێم: پارتی هەڵگری پەیامی نەتەوەیی و خواستی سەربەخۆیی کوردستانە و بە خیانەت و وڵاتفرۆشی ناتوانن ململانێی لەگەڵ بکەن، بە شکاندنی شکۆی کوردایەتی ناتوانن ململانێ لەگەڵ شکۆدارانی کوردایەتی بکەن، بۆیە لە سۆنگەی پەرۆشیم بۆ ئێوە و دڵسۆزیم بۆ خاک و نەتەوەکەم پێتان دەڵێم: ئەگەر دەتانەوێ ببنە رکابەری پارتی و بتوانن ململانێی لەگەڵ بکەن، وەک ئەو پەیامی نەتەوەیی هەڵیگرن و ئەوەی لە رابردوودا کردووتانە دووبارەی مەکەنەوە.
Top