پارتی هیوا
September 14, 2018
وتار و بیروڕا
(سه‌رۆك بارزانی: به ئومێدی به‌رز بۆ پێشه‌وه برۆن و خۆ نه‌چه‌مينن.)
لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆرشی مەزنی ئەیلولدا پارتی بەهیوای ١١ ئەیلولێکی ترە، لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا پارتی دیموکراتی کوردستان لە بۆنەیەکی جەماوەریی و مەدەنیدا لە هەولێری پایتەخت، وەک ناوەندی بڕیاریی سیاسیی کوردستان، بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد، سەرۆک بارزانی لە پەیڤێکدا بۆ ئەندامان و لایەنگرایی پارتی و خەڵکی کوررستان دووپاتی ستراتیژ‌و پرەنسیپە چەسپیوەکانی پارتیکردەوە و داواییکرد پارتیەکان هەڵمەتی بانگەشەیەکی هێمن بەڕێوەبەرن، باس لە جوانیەکانی پارتی بکەن و بگەڕێنەەوە بۆ مێژووی پارتی و ڕووناکی بخەنە سەردەسکەوتە نیشتمانییە بەدەستهاتوەکانی خەڵکی کوردستان کە پارتی ڕۆڵی پێشەوایەتی بینیوە لە بەدەستهێنانیدا، لە درێژەیی پەیڤەکەیدا سەرۆک گوتی: (داوای برایانه‌تان لێده‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنێكی ئارام ئه‌نجام بده‌ن، ته‌شهیر به كه‌س نه‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ڵامی كه‌س نه‌ده‌نه‌وه و به‌ڵێنێك نه‌ده‌ن كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، باسی سه‌روه‌رییه‌كان و داستانه‌كان و سه‌روه‌رییه‌كان بكه‌ن، باسی كه‌موكوڕییه‌كانی خۆمان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكه‌ن و باسی خه‌ڵكی تر مه‌كه‌ن، باسی ئه‌و ئارامی و ئاسایشه بكه‌ن كه له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، باسی ئه‌وه بكه‌ن كێ داعشی تێك‌شكاند).
سەرباری هەوڵی نەزۆکی دوژمنانی دیموکراسی، لەدروستکردنی ئاستەنگ و گیروگرفت بۆ هەڵبژاردن، تەیاری دژەدیموکراسی لە کوردستان و خۆنەبواردنیان لە ڕێگا پۆخڵەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵک، خستنەگەڕیی ماشێنگەلی زەبەلاحی پڕوپاگەندە و چەواشەکاریی، دروستکردن و نانەوەی دوودڵی و دڕدۆنگی لای بەشێک لە هاووڵاتیان، دروستکردنی تەموومژیی دروستکراو و ساختە، بەلاڕێدابردنی ڕاستیەکان...هتد، سەرئەنجام ئیرادەیی خێر سەرکەوت، شەمندەفەریی دیموکراسی بەرەو وێستگەیەکی نوێ بەڕێکەوت، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوڕێکارانەیی دامەزراوە یاساییەکانی هەرێم گرتوویانەتەبەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهیوایی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیانە و شەفاف و ئازادن.
سلێمانی، ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە دوو هەڵبژاردنە خەڵکی سلێمانی ئامێز بۆ ئەو هێزانە ناکاتەوە کە درووشمەکانیان سەر لەهەور دەسوێت، لێ کاربەدرووشمەکانیان ناکەن، ئەو هێزانەی خۆیان واوێنادەکەن کە شەڕ بۆ سلێمانی دەکەن، ئێستا وێنە و ناسنامەی ئەوهێزانە ئاشکرایەو خەڵکی سلێمانی باش لەوڕاستیەدەگەن ئەو هێزانە شەڕبەسلێمانی دەکەن، هەربۆیەش بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی بە ساردی و هێمنی بەڕێوەدەچێت، شەقامەگشتییەکان و بنکە و بازنە و مەکۆکان خاڵێن لە هاووڵاتی.
٣٠ ی ئەیلول سەرەتای وێستگەیەکی گرنگ بۆ خەڵکی کوردستان و پارتیەکان، بەخوێندنەوەی ڕەوشی هەنوکە و هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی ساڵ، کە پارتی حیزبی یەکەمی کوردستان و عێراق بوو، ٣٠ی ئەیلول پارتی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنێت، سەرکەوتنەکانی پارتی لەساڵی ٢٠١٨ دا پێماندەڵێت پارتی لەسەر ڕێگایەکی ڕاستە بەرەو هەواریی سەربەخۆیی و کوردستانێکی ئارام و ئاوەدان، پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی هیوا و ئایندە گەشی کوردستانە.