پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە تێكۆشاوە و بەردەوامە تا گەلی كورد كورد بە مافەرەواكانی بگات و هەمیشە گەلەكەی سەرفراز بن و سەربڵند بێ .لە دیدی پارتیدا تاكی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز بۆیەش هیچ كات ئامادەنەبووە سازش لەسەر مافە رەواكانی بكات و بەلكو هەمیشە كاری كردووە بۆ پاراستنی شكۆی گەلی كوردستان و رێگری كردن بۆ لە ناوبردنی ئەزموونی سیاسی كوردستان كە داستانەكانی پردێ وسحێلا و محمودیە و تلسقۆف باشترین نموونەن كە چۆن رێگا نەدرا پیلانی ناحەزان بێتەدی كە لەگەل ئەمەشدا بەردەوام بوو لە كاركردن لە چوارچێوەی فەلەسە وستراتیژیەتی رێبازی بارزانی نەمر لە پێناو كوردستانێكی سەربەخۆ و خاوەن دەولەت وكیان بۆیەش هەمیشە پارتی كراوەتە ئامانج جۆرەها پیلانی دژی كراوە بەلام سوپاس بۆ خوا بە حیكمەت و وورد بینی سەرۆك مسعود بارزانی توانیویەتی بەسەر گشت پیلانەكاندا سەربكەوێت كە دڵنیاشین لەم قۆناغەدا سەنگ وپێگەی كورد لە بەغدا وابەستەی پارتی یە كە چەندەی پارتی بەهێز بێت ئەوا كوردیش بە هێزتر دەبێت...پارتی ئەو هێزەیە بەدرێژایی مێژوو سازشی لە سەر مافەرەواكانی نەركردووە و باجی گەورە وقوربانیی زۆری لە پێناو پاراستنی دۆز و مێژوویی خەباتی پر سەروەری كورد وكوردستان داوە .ئێمە لەپێناو كوردستانێكی بەهێز و ئارام و ئاوەدان، دەنگ بە پارتی دەدەین، داوایش لە خەڵكی كوردستان دەكەم دەنگ بەو لیستە بدەن، بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێز و سەقامگیرمان هەبێت. ئەو كوردستانەی كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكانە .بۆیە لە پێناو پاراستنی كورد و كوردستان و دەسكەوتەكان و بۆ ئەوەی پێگەی كوردستان زیاتر بەهێز بێت، بۆ ئەوەی بەرگری لە خەڵكی كوردستان بكەین و ئەزموونی كوردستان پارێزراو بێت، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە لیستە كە بەرگری لە مافە ڕەواكانی ئێمە بكات و ئەو دەستكەوتانەی بە دەست هاتوون، بیانپارێزێت و كوردستان زیاتر ئاوەدان بكاتەوە.بە دڵنییاییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو هێزە كاریگەرەیە كە بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد دەكات ، كە هیچ كاتێك سازشی بۆ دوژمن نەكردووە و هەموو كاتێك چۆكی بە دوژمن داداوە، باشترین نموونەش داستانەكانی هەندرێن، زۆزك، سحێلا و پردێ بوونە، تاكە لیستیش كە بتوانێت مافی گەلی كورد دابین بكات، لیستی ژمارە 183یە..پارتی سەدەیەكە لە پێناو ئامانجەكانی گەلی كورددا خەبات و تێكۆشان دەكات، دەریایەك خوێنی بەخشیوە تەنیا بۆ ئەوەی گەلی كورد بە ئازادانە بژیت و بە مافە ڕەواكانی خۆی شاد بێت، ڕیفراندۆممان ئەنجام دا و زۆری نەمابوو دەوڵەت ڕابگەیەنین، بەڵام لەولاوە خیانەت لە گەلی كورد كرا، بۆ دووبارەنەبوونەوەی خیانەت و سەركەوتنی كوردستان و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواكانی خۆمان، دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی دەدەین.چونكە پارتیی كاروانی كوردایەتیی و كۆڵنەندان و پێشمەرگە،شەهیدان و دڵسۆزانی كورد و كوردستانە ..پارتی هەمووی یەك دەست و یەك تیم و گروپە و جیاوازی ئێمە لەگەڵ حیزبەكانی تری كوردستان ئەوەیە، پارچە پارچەبوونمان تێدا نییە و هەموومان بەیەك نەفەس و لەسەر یەك رێباز كار دەكەین كە رێبازی بەرزی بارزانییە. ئەوەش چاوی لە كوتلە كارییە، هێشتا لە پارتی و رێبازەكەی نەگەشتووە.پارتی یەكەم حیزبی كوردستانییە كە لە رێگەی كۆنگرەوە سەركردەكانی هەڵدەبژێردرێت، ئەو كاتەی ئەو پۆستە وەردەگرن، ئەمانەتێكە لەسەر شانیان، ئەوان پێویستە پشتیوان و دڵسۆز و خەمخۆری ئێمە بن، نەوەك ئێمە بەناوی گروپی جیاوە خۆمان بەو شتانەی ئەوان بزانین. بە هەمان گۆڕو تینەوە و بەپشتیوانی خوا و گەلی خەباتكار و قوربانیدەری كوردستان، بە هەمان باوەڕی نەگۆڕەوە لە مەیدانین تا جارێكی دیكە بە متمانەی جەماوەر، درێژە بە خزمەتكاری بدەین تا گەلی كوردستانی شایستە و نەتەوەی كوردی دلێر بە یەكجاری بە ترۆپك و دوا ئامانج دەگەن. تا دەسكەوتووە بەدیهاتووەكان زیاتر و زیاتر دەبن و ئەزمونی دیموكراتی و نمونەی پێكەوە ژیان و حوكمی یاسا و سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەگەنە ئەو ئاستە بڵندەی كە گەلەگەمان شایستەیەت بارزانی نەمر سەركردە و بەرپرسی بە خزمەتكاری میللەت زانیوە، نەوەك میللەت خزمەتكاری ئەو بێت، ئێمەی گەنجان، حەقیقەتی رێبازی مستەفا بارزانی زیندوو دەكەینەوە و دژی هەر پەیجێكین كە لەپێناو شكۆداركردنی تاكە سەركردەیەك دروستبووبێت، دەمێكە وادەمان داوە:.ئەم رێبازە لەبیر ناكەین پەیمانە. پارتی زیاتر لەوەی وەك حزبێكی بەرتەسك هەڵسوڕێ، وەك بزاڤێكی جەماوەریی و مەكۆی كۆكەرەوەی تواناكانی خەڵكی كوردستان هاتە مەیدان، بۆیەش توانی ببێتە چەتری خەباتی تێكڕای كوردستانیان بە جیاوازیی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاییان. سەرۆك بارزانیی،سەرۆكی كوردستان و نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان هیوا و ئومێد لە رۆژانی سەخت دا ..هەرێمی كوردستان ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، به قۆناغێكی سەخت و دژواردا گوزەری كرد ، بە دڵنییاییەوە تێپەرٍاندنی ئەو رٍەوشە نەخوازراوە هەروەها سادە نەبوو ،بەڵكو ئەگەر سەركردایەتییەكی حەكیمانە نەبوایە ، مەحاڵ بوو لە نێو ئەو گێژاو و پیلانگێرییە ئیقلیمی و نێوخۆییانە رزگاری بێ .بۆیە سەرەرای گشت هەوراز و نشێوەكان دا توانرا كەشتیی و سەرنشینانی لە نێو زەریاییەكی پر تۆفان دا بەرەو كەناری سەقامگیری ئاراستە بكات . رێگە بگرێ لەو پیلانە شوومانەی كە ئامانجی سەرٍەكییان سرٍینەوەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و ئەو دەسكەوتانە بوون كە بەرهەمی خەباتی گشت شۆرش و قوربانیدانەكانی كورد بوون..بۆ زیاتر پاراستنی دەسكەوتەكان و بەهێزبوونمان لە بەرامبەر پیلان و تۆفانەكان متمانەبەخشینمان بە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو ئامانجەمان دێنێتەدی..توانی هەمووان لە دەوری یەك ئامانج كۆ بكاتەوە كە رزگاریی نیشتمانی و بەدەستهێنانەوەی مافی دیاریكردنی چارەنووسە كە مافێكی خوداییە بەرلەوەی مافی یاسایی هەر گەل و نەتەوەیەك بێت.پارتی ، توانی بە پشتیوانیی گەلی ئازادیخوازی كوردستان، پێشڕەوایەتیی بزاڤی رزگاریخوازیی و شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و كاروانی نەپساوەی تێكۆشانی سیاسی و پێشمەرگایەتی و دیپلۆماسی و رێكخراوەیی و جەماوەریی خەڵكی كوردستان بكات. لەو كاروانە دوورەڕێیەدا سەرباری دڕندەییی رژێمە دیكتاتۆرە شۆڤێنییەكان و پیلان و نسكۆ و شەڕی قەڵاچۆ، توانی قۆناغ بە قۆناغ مافەكانی گەلی كوردستان بە دەست بێنێتەوە و تا بە ئەمرۆیش دەگات ماندوونەناسانە لە خەبات بەردەوامە و سەرباری هەموو هەوراز و نشێوێك، وەك چیایەكی سەركەش لە مەیدانە و ئەمڕۆ لە هەر كات زیاتر بەرگریكاری سەرسەختی مافەكانی كورد و كوردستانە.