پارتی،بارزانی،هێز وئیرادەی پۆڵایینە بۆ بەدەستهێنانی مافەرەواكان ...

پارتی،بارزانی،هێز وئیرادەی پۆڵایینە بۆ بەدەستهێنانی مافەرەواكان ...
پارتی هەمیشە و لە كاتە سەخت و دژوارەكاندا پێشەنگ بووە لە بەرگریكردن لە شوناس و مافەرەواكانی كورد ،ئەو مافانەی كە بەدرێژایی شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی گەلی كورد پاشگۆی خراون .پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزبەرنامەی هەڵبژاردنی داڕشتووە.سەركەوتنەكانی پارتی و ئەو بەرگریەی پارتی لە خەڵكی كوردستانی دەكات، كە پارتی ڕووبارێك خوێنی داوە، هەر كاتێك كوردستان لە مەترسیدا بێت، پارتی بەرگریی لە كوردستان كردووە و خەڵكی كوردستانی پاراستووە، لەگەڵ ئەوەی پارتی بوو توانی ڕێگە لە دوژمن بگرێت و پاشەكشەی پێ بكات، ئەگەر پارتی نەبووایە ئێستا كوردستان دەكەوتە دەست دوژمنان و دەبووە بەشێكی خرابووی عێراق، بەڵام لە سایەی پارتی و بارزانی ڕۆژ بۆ ڕۆژ ئاوەدان دەبێت و دەبێتە ناوچەیەكی پێشكەوتوو لەسەر ئاستی ناوچە، هەربۆیە خەڵك بۆ چاكەدانەوەی پارتی ڕۆژی 30/9 ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكات و دەنگ بە لیستی ژمارە 183ی پارتی دەدات.مێژوو سەلماندوویەتی ھەركاتێك پارتی بەھێز بووبێت دۆزی كورد بەرەو پێش چووە و ژیانی ھاووڵاتییان پارێزراو بووە. چونكە پارتی لە بەرگریكردن لە خاكی كوردستان لە ڕێزی پێشەوە بووە و نەبەردییەكانی پارتی لە ڕابردوودا لەبیر ناكرێت، مێژوو گەواھی بۆ خەباتی پارتی دەدات و ئەمەی ئەمڕۆ بەدی ھاتووە بەرھەمی خەباتی پارتییە.چیاكان، شوێنی بەرخودانی سیاسی و داڕشتنی نەخشەی داهاتووی ئەمڕۆی كوردستان بوون، كورد لە رابردوودا شایی چیاكان بوون، لە ئێستایشدا بڕیاردەری عێراقن، چونكە بە بێ كورد، مەحاڵە حكوومەتێكی فیدڕاڵی لە عێراق، پێك بهێنرێت.مێژووی كورد، لە چیاكان نووسراوەتەوە، چونكە لانەی رێبەرە مەزنەكانی كورد بووە، رێبەری گەورەی نەتەوەی كورد مستەفا بارزانیی بە درێژایی بەرخودانی سیاسی، بەیاننامەی 11ـی ئازاری 1970ـی لە چیاكانەوە بە رژێمی پێشوو واژۆ كرد. لە راپەڕینە مەزنەكەی 1991، لە ژێر سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی، پێشمەرگە كاتێ لە چیاكانەوە بەرەو شار گەڕایەوە، رژێمی پێشووی عێراقی شۆك كرد و تێكی شكاند، پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەدایك بوون. ئەمەریكا، لە مەملەكەتی چیاكان، هەرێمی كوردستان بەرنامەی ئازادكردنی عێراقی شانبەشانی پێشمەرگە، داڕشت. هەر لەو مەملەكەتە، دەوڵەتی عێراق دروست كرایەوە، دەستوور نووسرایەوە و بانگەوازی فیدڕاڵی بۆ عێراق كرا.ئەمڕۆیش هەرێمی كوردستان، سەركەوتنی بە سەر گەورەترین رێكخراویی تیرۆریستی جیهان بەدەسهێنا و دواتر لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی سەركەوتنی بەدەسهێنا و دواتریش رێگە نەدا كوردستان و قەوارە دەستوورییەكەی بسرێتەوە و ئێستاش هەنگاوەكان بەرە پێشكەوتن و ئامانجەگەورەكەیە. “سەرۆك مسعود بارزانی”، لە قۆناغە سەختەكانی سەدەی 21 رێگەی نەدا جارێكی تر سایكس پێكۆیەكی تر دووبارە بێتەوە و لە سەنگەرەكانی بەرگری و سنوور و خاكی كوردستانی پاراست و توانی ئەمەریكا و وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان بهێنێتە سەر هێڵی پشتیوانیكردن لە هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كوردستان، دڵسۆزی و خەمخۆریی ئەو، گەییشتە سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان و لە هەر قۆناخێكدا پشتیوانی گشت كوردەكان بووە،سەرۆک ڕێ بگرە ئەو ڕێگەیەی تەمەن و لاوی و ژیانت بۆی کردۆتە قوربانی ،، ئەو ڕێگایەی تۆ گرتوتە ڕێی شۆڕشە مەزنەکانی شێخ عبدالسلام بارزانی و شۆڕشی پاشای کۆرە و شۆڕشی شێخ محمود و شۆڕشە مەزنەکەی مەلا مستەفای باوکە ،، ئەوان کۆتایی ڕێگەیان بۆ تۆ جێ هێشت دڵنیا بوون تۆ تەواو کەری ڕێگەی تۆ دەگەی بە لوتکەو گشت هەورازو کۆسپەکان دەبڕیت ،،، سەرۆک بۆ پێشەوە نزای دایکە شەهیدەکانت لەگەڵە ،، هاواری لوتکەو چیاکانی کوردستانت لەگەڵە ،، ئیرادەو هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەت لەگەڵە ئەی سەرکردەو پێشمەرگە ،، سەرۆک بۆ پێشەوە ئەم ڕێگە بەرمەدە کەمێکی ماوە کۆتایی ڕێگەکە ،،، سەرۆک گەل لەگەڵ تۆیە گەل چاوی لە تۆیە دڵنیان تۆ سەرقافلەی هەڵاتنی خۆری کوردستانی ،، بۆ پێشەوە بەڵێ بۆ سەربەخۆبوون و ڕزگاری بوون. مسعود بارزانی وەك رێبەری بزاڤی رزگاریخوازیی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتییەكی كاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، هەمیشە وەك رێبەرێكی حیساب بۆكراو و خودان هەڵوێست و كردار سەیركراوە، بۆیە لە زۆر لاوە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە حیسابی وردی بۆ كراوەو هەوڵدراوە كەوا لە كەسایەتیی جەنابیان بدرێت، هەموو لایەك باش دەزانن خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانی-دا بوونی نییە، مسعود بارزانی نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی كوردستانی كردووەو، تا ئێستاش ئەو نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی كوردستان دەكات، بۆیە دوژمنان هەوڵیانداوە لە رێی هێرشكردنە سەر كەسایەتیی مسعود بارزانی، ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن، بەڵام خۆشبەختانە مسعود بارزانی وەك چیایەكی سەركەش و خۆڕاگر بەرامبەر هێرش و پەلاماری ناحەزان و دوژمنان وەستاوەتەوەو بە هێمنی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەكیمانەی خۆی هەوڵ و هێرش و پیلانی ناحەزو دوژمنانی پووچەڵ كردۆتەوەو، بەردەوام هیوایەكی نوێی بە گەلی كوردستان بەخشیوە.لە ماوەی رابردوودا زوڵمێكی گەورە لە سەرۆك بارزانی كرا، جگە لە پیلان و هێرشی ناحەزان و دوژمنانی كوردستان، هەندێ لایەنی ناوخۆییش لە چوارچێوەی پیلانی داگیركەرانی كوردستان كەوتنە دژایەتیی سەرۆك مسعود بارزانی، كە دەبووا ئەو لایەنانە هاوكار و پشتیوانی سەرۆك بارزانی بووان، نەك هاوكاری دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان، هەموو ئەو ناهەقییانەی بەرامبەر مسعود بارزانی كران و دەكرێن، لەلایەن خودی بارزانی-یەوە چاوپۆشییان لێكراوەو وەڵام نەدراونەتەوە، ئەوەش گەورەیی بارزانی دەخاتەڕوو، كەوا جەنابیان لەپێناو نەتەوەو نیشتمان ئامادەیە چاوپۆشی لە مافی كەسێتی خۆی بكات، ئەمەش یەكێكە لە تایبەتمەندییە دەگمەن و گرنگەكانی رێبەری هەر نەتەوەیەك، بێگومان ئەم تایبەتمەندییە تەنیا لە مستەفا بارزانیدا هەبووە، ئێستاش لە سەرۆك مسعود بارزانیدا هەیە.سەرۆك بارزانی لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بووە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە،بەدڵنییاییەوە چۆن بە یەكدەنگیمان سەركەوتنین بەهەمان شێوەش بۆ بە دەسهێنانی دەوڵەتبوونی كوردستان سەركەوتن بەدی دێنین. هەر پارتی بوو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام داو دواتر خاكی كوردستان لە داگیركاری پاراست ،هەر پارتیش دەتوانێت كورد بە ئاواتەكانی خۆی بگەیەنێت و كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی بگەیەنێت و دەوڵەتی كوردستان بۆ گەلی كورد دروست بكات، هەر پارتیشە گەلی كورد بەرەو دەوڵەتبوون دەبات، مادام حزبێك لە پێناو خەڵكەكەی خۆی بژیت و تێبكوشێت، هەمیشە جێگەی متمانەی كوردستانە.ئەوانەی ئێستا هاتوونەتە مەیدان تا ئێستا لە كام شوێنی كوردستان بوون، ئەگەر پارتی و بارزانی نەمر نەبووایە كەس ناوی كوردی نەدەزانی، ئێستا هەموو وڵاتانی جیهان ناوی كورد دەزانن، چونكە هەر پارتی لە پێناو میللەتی كورد تێدەكۆشێت و بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد دەكات، پارتی بە كردەوە سەلماندوویەتی لەگەڵ خەڵكی كوردستانە، هەمیشە پارتی خەمخۆر و نوێنەری چین و توێژەكانی كوردستان بووە.ئەو سەقامگیرییەی ئێستا لە كوردستان هەیە، هەمووی بۆ پارتی دەگەڕێتەوە، ئەگەر بیانەوێت كوردستان ڕۆژ بۆ ڕۆژ پێش بكەوێت .چونكە هەر ئەو پارتی دیموكراتی كوردستانە دەتوانێت داكۆكیكار بێت لە مافە ڕەواكانی میللەتی كورد".
Top