سەرۆک بارزانی چی گوت و چی دەویست؟

سەرۆک بارزانی چی گوت و چی دەویست؟
سەرۆک بارزانی لە یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و بانگەشەی هەڵبژاردن چی گوت و چی دەویست؟
سەرۆک دەم بکاتەوە ریفراندۆمچی و سەربەخۆخوازەکان دەزانن چی دەڵێ و چی دەوێ، ئەوەی من وەک ریفراندۆمچی و سەربەخۆخوازێک لە وتارەکەی سەرۆک بارزانی گەیشتم لە مێژووەوە بۆ داهاتووی دەڕوانی، هەر حزب و سەکردەیەکیش لە مێژووەوە بۆ داهاتوو نەڕوانێ، یان پێویستی بە دەستکێش دەبێ یان دەبێتە دەستکێشی دوژمنان، بۆیە دەیفەرموو: باسی کەموکرتیەکان بکەن و باسی سەرکەتن و دەستکەوتەکانیش بکەن، مەبەستی لە باس کردنی کەموکورتیەکان ئەوەبوو بە خۆماندا بچینەوە و ئەو کەموکورتیانە نەهێڵێن کە هەمانن، بەوەش خەرمانی سەرکەوتن و دەستکەوتەکان گەورەتر دەکەین و هەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆییش خێراتر و بە گوڕتر دەکەین، لە باس کردنی سەرکەوتن و دەستکەوتەکانیش مەبەستی ئەوەبوو رێز لە سەرکەوتنەکان بگرین و دەستکەوتەکانیش بپارێزین، چونکە رێزگرتن لە سەرکەوتنەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان، رێز گرتنە لە خوێنی شەهیدان و وەفایە بۆ رەنجی شۆڕشگێڕان و گەورەترین پاداشتیشە بۆیان.
کاتێکیش فەرمووی: تەشهیر بە کەس مەکەن و وەڵامی تەشهیریش مەدەنەوە، نامەیەک بوو بۆ هەموو لایەنەکان و پێیگوتن: ئێمە پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستییە، ئەوە تەشهیرە ناوماڵی کورد تێکدەدا و تێکدانی ناوماڵی کوردیش، کورد لە بەرامبەر دوژمنان لاواز و بێ هەیبەت دەکات.
سەرۆک بارزانی لە وتاری دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان پرسیاری ئەوەی کرد، لەگەڵ دەستپێکی راپەڕین کێ بوو داوای هەڵبژاردن و گەڕانەوەی کرد بۆ دەنگ و بڕیاری خەڵک؟ کێ بوو داوای کرد قۆناغێکی نوێ هاتۆتە پێشێ و دەبێ لەو قۆناغەدا شەرعیەتی دەنگ و بڕیاری خەڵک شوێنی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بگرێتەوە؟
هەموومان لە بیرمانە و ئەوە سەرۆک بارزانی بوو لە شاری کۆیە و لەبەردەم ئاپۆرای خەڵکی راپەڕیوی ئەو شارە فەمووی: شەرعیەتی شۆڕشگێڕی لە ئێستاوە کۆتایی هاتووە و شەرعیەتی دەنگ و بڕیاری خەڵک لە سەرووی هەموو شەرعیەتەکانەوەیە، هەر بۆیەش لە چارەسەری هەموو پرسە چارەنووسسازەکاندا دەنگ و بڕیاری خەڵک بە دوا دەنگ و دوا بڕیار دەزانێ.
سەرۆک بارزانی جارێکی تریش فەرمووی: خۆتان نەچەمێنن، هەموومان لە بیرمانە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر تاکە هێز پارتی بوو خۆی نەچەماند، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و وڵاتانی هەرێمی و چەماوەکانی ناوخۆش زرۆیان هەوڵدا پارتی بچەمێنن، بەڵام پارتی تا ئەوکاتەی بۆنی رێبازی بارزانی نەمری لێبێ و سەرۆک بارزانیش رابەری بێ، حزبی نەچەماوەکانە و چەماوەکان وەخۆناگرێ.
Top