كوردستان لە هاوكێشەی ئاڵۆزی ناوچەدا

كوردستان لە هاوكێشەی ئاڵۆزی ناوچەدا
ئەگەر ئاورەك لە سیاسەتی ئەمریكا بە رانبەر بەجیهان بە گشتی و ناوچەكە بە تایبەتی بدەینەوە دەبینین كە ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی، ناوەراستدا سیاسەتێكی جیاواز، بە جیاوازی بیرو بۆچوونی بەرپرسەباڵاكانی ئەو ووڵاتەی هەیە.
گەورەترین كێشەی ئەمریكا ئەوەیە كە چۆن سەركردەكانی كورد بە تایبەتی بارزانی رازی بكات بۆ ئەوەی وەكوو بەشێك لە عێراق بمیننەوە، لەلایەكی ترەوە بیر لەوە دەكەنەوە ئاخۆ سیاسەتەكەیان بە چ جۆرەك دەبیت ئەگەر هاتوو دەرفەتەك رەخسا بۆ ئەوەی كورد بتوانیت بریاری سەربەخۆیی بدات و لە عێراق جیا ببیتەوە بە تایبەتی ئەو كاتەی كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدرا؟
هەموو ئەوانە كۆمەڵەك پرسیارن كە لە كۆی سیاسەتی گشتی ئەمریكا لە هەنبەر كوردستان كەڵەكە بوون بە تایبەتی كاتەك كە سەرۆك بارزانی بریاری راپرسی بۆ سەربەخۆییدا زیاتر لە هەموو كاتەك سیاسەتەكانی ئەمریكا سەبارەت بە كوردستان و عێراق رووبەرووی هەڵوەشانە بوونەوە .
ئەگەر ئاورەكی جدی لە دید و بۆچوونی هندەك لە سیاسەتمەدارانی ئەمریكا بدەینەوە بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستادا پۆستەكی فەرمییان نییە ئەو بابەتە زیاتر بۆ روون دەبیتەوە،"دیپلۆماتكاری گەورە وەك دینیس رۆس دەلێت:چیتر ناتوانرێت لە چوارچێوەی نەخشەی سایكس بیكۆدا، كار بكرێت و دەبیت بگەرێینەوە بۆ سەر نەخشەی لۆرەنسی عەرەب، لەونەخشەیەدا دەوڵەتەك بە ناوی كوردستان هەیە، هەر لە بارەی ئەم بابەتەوە كینس پۆڵاك كە سەرۆكی سەنتەری سابانە لە ئامۆژگاری برۆكینگز و چەندین ساڵ شرۆڤەوانی بۆ دەزگای هەواڵگەری ئەمریكا كردووە بە راشكاوانە دەڵێت:من چەندین جار سەرۆكی هەرێمی كوردستانم بینیوە، ئامانجی مسعود بارزانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە، لە هەمان كاتدا جۆزێف بایدەن خاوەنی بیرۆكەی دابەشكردنی عێراق بۆ سێ‌ پارچەیە،بەڵام هەر ئەو بایدەنەیە كە پشتگیری ئەو بیرۆكەیە ناكات.
ئەوەوی كە ئێستا ئەمریكا و سیاسەتوانانی تیادا ناتوانن بریاری تێدا بدەن ئەوەیە ئاخۆ چی بكەین بۆ ئەوەی كوردستان لە گەڵ عێراق بمینیتەوە؟
لە راستیدا هەموو رووداوەكانی چەند ساڵی رابردوو ،جێبەجێ‌ نەكردنی بڕگەو بابەتەكانی دەستور لە بارەی پێدانی بودجەو موچەی گەڵی كوردستان و دەستوەردان لە كاروباری كوردستان و پێنەدانی شایستەداراییەكانی پێشمەرگە،پێشەڵكردنی زیاتر لە 54 بڕگەی دەستوری ئەوەی بۆ كورد مسۆگەر كردووە كە عێراق پابەندی دەستور نابیت بە تایبەتی مادەی 140 بە پێی دەستوری هەمیشەیی عێراق زیاتر لە سەر 10ساڵ بەسەر وادەكەی تێپەردەكات و هەموو ئەو پەیمانانەی كە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان درابوون نەگەیشتنە ئامانج ،ئێستاش كە عێراق دوابەدوای دروستبوونی حەشدی شەعبی تووشی مڵملانیێ حیزبی و تایفی بووە و دوژمنانی دیموكراسیییەت بە نیازن جارەكی تر كوردستان بەرە و دۆخی شۆڤێنی جارانەوە ببەن.
Top