(پەیوەندی تەلەفۆنی مایک پێنس و نێچیرڤان بارزانی)

(پەیوەندی تەلەفۆنی مایک پێنس و نێچیرڤان بارزانی)
٭‌‌ئەگەرچی بڕواو متمانەکردن بە ئەمریکا
جۆرێکە لە خۆشبینی بەڵام کورد پەندێکی هەیە دەڵێت(دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە) خۆشحاڵم بە پەیوەندی تەلەفۆنی(مایک پێنس) جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە سەۆک وەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) ئیدانکردنی ئەم کارە وەحشیگەریانەی ئێران هەنگاوێکی باشەو پشتگیریەکی زۆرباشەو هەقی ئەوەیەی هەیە نەیارانی بلۆکی ئێرانیزم پشتگیری هەڵووێستی هەرێمی کوردستان بکەن

٭لێرەوە قۆناغی شکاندنی بێدەنگی لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە دەست پێدەکات چونکە ئەم ئاگربارانە جگەلەهەرێمی کوردستان هەموو بنکەو پێگەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی دەکەونە بەر هەڕەشەی موشەکەکانی ئێران

٭کوردستان تائێستا باڵانسێکی دروستی ڕاگرتوە بەڵام پەلاماری هەشتی ئەیلوول دەبێت ووێستگەی بەخۆداچونەوەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدادبێت چونکە ئیتر ئێران بە ئاشکرا دوژمنایەتی خۆی کوردستان ڕاگەیاند

٭ئەم پەیوەندییە تەلەفونیە قۆناغێکی دیکەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکایە دەکرێت ئومێدی باشی لێ هەڵبچنرێت لێ ئەمریکاش لەسیاسەتدا هیچ مۆڕاڵی نیە

ڕێبین ڕەحیم.
Top