پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی، پارێزەری كاروانی خەبات بۆ سەربەخۆیی و ئاڵایی كوردستان
September 10, 2018
وتار و بیروڕا
بۆیە با ناحەزان و خائینان هەر بەم حەسرەتەوە سەر بنێنەوە ئەو هاشوو هوشەی دەیكەن زیاتر گرووتین دەدات بە پارتی و جەماوەری پارتی لەبەرگری كردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان. هەمیشە و هەمیشە پارتی داوای لەلایەنەكوردستانییەكی كردووە كە بەو پەری هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی هاوكار و بەشداربن لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات و پاراستنی كوردستان لەهەر هەڕەشەیەكی سەربازی و سیاسی. بەڵام بەداخەوە هەندێ لایەن نەك هەر هاوكار نەبوون، بەڵكوو بونەتە بارێكی قورس بەسەر پارتی و كارگێری حكوومەتی كوردستان و هیچ كات نەیانتوانیوە سەركەوتووبن لە كاری ئیداری و بەرێوە بردنی جومگەكانی حكوومەتدا و كێشەیان لە ئۆرگانەكانی دەسەڵات دروست كردوە و بونە بە مایەیی پەك خستنی كاری هاوڵاتیان و دەسەڵات . بارزانی وەک رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان و کەسایەتییەکی کاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش هەمیشە وەک رێبەرێکی حیساب بۆکراو و خودان هەڵوێست و کردار سەیرکراوە، بۆیە لە زۆر لاوە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە حیسابی وردی بۆکراوە و هەوڵدراوە کەوا لە کەسایەتی جەنابیان بدرێت، هەموو لایەک باش دەزانن خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانیدا بوونی نییە، مەسعود بارزانی نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کوردستانی کردووە و، تا ئێستاش ئەو نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کوردستان دەکات، بۆیە دوژمنان هەوڵیانداوە لە ڕێی هێرشکردنە سەر کەسایەتی مەسعود بارزانی ئیرادەی گەلی کوردستان بشکێنن، بەڵام خۆشبەختانە مەسعود بارزانی وەک چیایەکی سەرکەش و خۆڕاگر بەرامبەر هێرش و پەلاماری ناحەزان و دوژمنان وەستاوەتەوە و بە هێمنی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەکیمانەی خۆی هەوڵ و هێرش و پیلانی ناحەز و دوژمنانی پوچەڵکردۆتەوە و، بەردەوام هیوایەکی نوێی بە گەلی کوردستان بەخشیوە.
بۆیە خەڵكی كوردستان تەنیا پارتی بەنوێنەری راستەقینە و بەدیهێنەری مافەكانیان خۆیان دەزانێ بۆیە گشت جارێ پارتی لەئاستی متمانەی هاوڵاتیان بوە و خەڵكی كوردستان متمانەیان بە پارتی بەخشیوەتەوە،پێویستە لایەنە سیاسیەكان كەمێك واز لەو كێشە و دەمەقاڵییە نێوانیان بێنن بێن و لەگەڵ پارتی دەست لەناو دەست هەوڵی یەك خستنی ریزی گوتاری سیاسی و جەماوەری كوردستان بدەن لەپێناو شاد بوون بە مافە دەستوری و یاسایەكانی و شادبوون بە سەربەخۆیی و سەرفرازی ئەمەیە ستراتیژی و ئامانجەگەورە كەی پارتی و بارزانیی..لەرابردوو و ئێستاشدا گشت هەوڵ و تواناكانی سەرۆك بارزانیی لە پێناو پاراستنی دەسكەوتەكان و دروستكردنی یەكریزی نەتەوەیی بووە لەو پێناوەشدا رووبەرووی پیلانگێری گەورە بۆتەوە و وەستاوەتەوە .گەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورد بكەین، هەوارز و نشێویی زۆری بە خۆوە بینیووە، بەڵام بە هیچ نزمییەك و دابەزینێك دەستەوەستان نەوەستاوە و هەمیشە لە خاڵی سفرەوە دەستی پێ كردووەتەوە بۆ گەییشتن بە سەركەوتن، هەرچەند بۆ دووبارە هەستانەوەی هەموو كەوتنێك، كەسی بەهێز و متمانەبەخۆبوو و كاریزما پێویستە بۆ ئەوەی لە هەموو بەسەر پەیژەكەوتنەكاندا بێ ترس سەركەوێت.گەر سەیری شۆڕشە یەك بەدوا یەكەكانی نەتەوەی كورد بكەین لە باشووری كوردستان، بە تایبەت ئەو شۆڕشانەی هەر لە سەردەمی بارزانی نەمر و سەرۆك مەسعوود بارزانیـیەوە هەڵگیرساون، لەسەر بنەمای تیژبینی و دووربینی و بە باوەڕبەخۆبوونی تەواوە دروست بوون و ئەو خەباتكارانەی لەو رێڕەوەیش پێ بە پێی ئەوان هەنگاویان نا، رۆژێك لە رۆژان نەكەوتنە شك و هەرگیز ماندوو نەبوون لە خەبات و گیانفیداكردن، چونكە ئەوان دەیانزانی ئەو ماندووبوونەی ئەوان بۆ ئازادای و سەربەخۆیی كوردستانە، نەوەی نوێیش گەر خۆی لە خوا نەكات، هەست بەو بەرهەمەی ئەوان دەكات. كاریزما و كەسایەتیی كاریگەری بارزانی وەك سەرۆك و پێشمەرگەیەك، هەروەك جاران، بە شەوقێَكی زۆرترەوە، هەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەمیش لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی خۆی دەرخستەوە، جگە لەوە، ورەی پێشمەرگە بە بوونی سەرۆك لە بەرەكانی جەنگ هێندە بەرز دەبووەوە، كە بەری بە ترسناكترین و دڕندەترین رێكخڕاوی تیرۆریستی و پیلانگێری گرت و بە گیانفیدایی، بوونە قەڵغان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان. ئەمە جگە لەوەی كە هاووڵاتیان دڵیان ئۆقرەی دەگرت، چونكە دەیانزانی مادام سەرۆك لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگە، هەرگیز ژیانی هاووڵاتیی كورد ناكەوێتە مەترسییەوە، چونكە مێژوو ئەوەمان پێ دەڵێت كە بارزانی كاریزمایە و ئامانجێكی پیرۆزی هەیە و بۆ ئەو ئامانجەیشی كە پاراستنی كوردستان و گەیاندنی كوردستانە بە كەناری ئارامی و دەوڵەتبوون، هەموو هەوڵێكی داوە و دەدات. بۆیە بە راستی پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەم دۆخە قورسەدا خەمخۆرانەتر بڕواننە ئەو دۆخە سیاسییەی كوردستان و بەرپرسانە و دڵسۆزانە و نیشتمانپەروەرانەتر و بە یەكڕیزی هەنگاو بنێن بۆ بەدەوڵەتكردنی كوردستان و چارەكردنی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانی كوردستان و، چارەنووسیان بدەنە دەست سەرۆك بارزانی، چونكە بە دڵنیاییەوە، جەنابیان دەمانگەیهنێتە ئەو ئامانجە لەمێژینەمان ..