ئەرێ کامیان راست دەکات؟

ئەرێ کامیان راست دەکات؟
ئەرێ کامیان راست دەکات؟ KNN یان خەڵکی لێقەوماو و بێ ئاوی بەسرە؟
خەڵکی بەسرە داوای ئاوی خواردنەوە و کارەبا دەکەن، KNN دەڵێ: ژیان و گوزانی خەڵکی بەسرە لە رووی ئاوی خواردنەوە و بوونی کارەباشەوە لە خەڵکی هەرێم باشترە و وەک ئەوەی هەموو خڵکی بەسرە مووچەخۆر بێ دەڵێ: مانگانەش مووچەی خۆیان وەردەگرن.
خەڵکی بەسرە دەڵێ: تەنها ئاوی خواردنەوە و کارەبامان دەوێ، KNN لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دەیگوت: کوردستان تونس و مسیرە و ئازادیمان دەوێ و (ارحل)، ئێستا دەڵێ: سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردیمان ناوێ و تەنها مووچەمان دەوێ.
خەڵکی بەسرە بەدەم خۆپیشاندانەکانەوە ئاڵای عێراق دەخەنە سەرسەریان، KNN لە خۆپیشاندانەکاندا وای لە رەمز و بەها و پیرۆزیە نەتەوەییەکان کردبوو، خۆپیشاندەران ئاڵای کوردستانیان دەخستە ژێر پێیان.
فراکسیۆنەکەی KNN لە بەغدا جاسووسی بەسەر حکومەتی هەرێمەوە دەکرد و هەوڵی دەدا سلێمانی بگێڕێتەوە سەر بەغدا و بە بەغدای داگیرکاری دەگوت: وەرەوە، خەڵکی بەسرە داوا دەکات پارێزگاکەیان بکرێتە هەرێمێکی سەربەخۆ و دوور لە دەسەڵاتی سیستەمی (بەغا)ی نەوشیروان مستەفا هەناسەیەکی ئازادی هەڵمژن و دەڵێن: ئێرانی داگیرکەر بۆ دەرەوە.
لە هەموو ئەوانەش سەیرتر KNN بە شانازییەوە وێنەی عەبادی بەدەست خۆپیشاندەرانی سلێمانی و بەدەم هاواری عەبادی عەبادی دێنایە سەر شاشەکەی، وەک ئەوەی لە کوردستان پیاوی تێدا نەمابن بە هەڵسووڕا و هەڵسووڕێنراو و هەڵسووڕێنەرەکەی خۆشیەوە، دەیویست بە خەڵکی کوردستان بڵێ: فریاد رەسی کورد (عەبادی)یە و دەرمانی دەردی کورد لە سەری وەکازە سیحریەکەی ئەو دایە، خەڵکی بەسرەش وێنەی سەرۆک بارزانی بەرز دەکەنەوە و بەدەم هاواری بارزانی بارزانی بە سەرکردەکانی خۆیان دەڵێن: بەسرەی پایتەختی ئابووریمان بۆ وەک هەولێر لێبکەن، ئەرێ بەڕاست کامیان راست دەکات؟
Top