بارزانیی رێبەر وسیمبولی نەتەوەیی و ئاشیتخوازی كورد..

بارزانیی رێبەر وسیمبولی نەتەوەیی و ئاشیتخوازی كورد..
كە تەماشای مێژووی پڕ لە خەبات و تێكۆشانی مستەبارزانیی تا دەگاتە سەرۆك مسعود بارزانیی بكەین دەبینن كە هەم وەكو سایكۆلۆژیەتی كەسایەتی خۆیی و هەمیش وەكو رێبەرێك و سەركردەی نەتەوەیەك هەرگیز لە پێناوی هیواو ئارەزووە كەسایەتییەكانی نەجەنگاوە، بەڵكو هەمیشە شەڕی لە پێناوی پرسی نەتەوەیەك بووە، هەر كاتێكیش لایەنی بەرامبەر دەستی یارمەتی و هاوكاری و ئاشتەوایی بۆ درێژكردبێت. رۆژگارە تاڵ و سەختەكانی خەبات و تێكۆشان ئەوەیان فێری بارزانی كردبوو ئەگەر كەسێك بیەوێت ببێتە پاڵەوان و رەمزی میللەتەكەی خۆی، پێش هەموو شتێك پێویستە بەشێكی دانەبڕاو بێت لە میللەتەكەی، بۆیە بارزانی غاندی ئاسا شانبەشانی تێكۆشەران و پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی كوردستان دۆڵ بە دۆڵ و ئەشكەوت بە ئەشكەوتی كوردستان لە پێشمەرگە دانەبڕاوە، خۆیشی چەندین جار سەركردایەتی ئەو شەڕانەی كردووە كە دوژمنانی كورد بە هێزی پێشمەگەی كوردستانی فرۆشتووە، هەر ئەمەش وای كرد بارزانی هەم سەركردەو هەم رابەرو، دواجاریش ببێتە ئەفسانەیەكی مێژوویی نەوە لەدوای نەوە نەك هەر لەنێو كورددا، بەڵكو لە لایەن نەتەوە دراوسێكان و مێژوونووسانی جیهانیشەوە بگێڕدرێتەوە.سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەر و راستە و خۆی هەیە لەسەر یەك خست و تەبایی نێو ماڵی كوردستان، و هەردەم پێكەوە ژیان و برایەتی نێوان كوردستانیان ئاواتی بووە هەر لەو روانگەش زیاتر لە نیو سەدە وەك پێشمەرگەیەكی دڵسۆز خەباتی لەو پێناوە دا كردووە بۆ وەدەست هێنانی سەرجەم مافەكانی كوردستانیان و لە چوارچێوەی پیگەوە ژیان، هەردەم لە هەوڵی نزیك كردنەوەی بۆ چوونەكان بووە بەمەبەستی ژیانێكی ئاسوەدەیەی و ئارامی بۆ كوردستانیان.
سەرۆك بارزانی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی هەردەم ئەو راستی یە دەسەڵمێنن كەخەمخۆری سەربەخۆی كوردستان و میللەتی كوردە، لە سەرجەم بۆنەكان ئەو راستی یەی خستۆتە روو كە كورد دەبێت بەو ئامانجە بكات، لە سەردانەكانی بۆ دەروەی كوردستانیش ئەو بابەتەی بە هەند و گرنگ باس كردووە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان.لەسەر ئاستی جیهان سەرۆك بارزانی پێگە و كەسایەتێكی گرنگی هەیە، و لەسەر ئاستی بەرز و سەركردەی وڵاتان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە گەرمی پێشوازی لیكراوە و، بە كەسایەتی گرنگی تەبایی و پێگەو ژیان و ئاشتی پێشوازی لێدەكرێت.
ئەمڕۆش لە بزاڤی رزگاری خوازی كورد سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەر و گرنگی هەیە بۆ گەیشتنی كورد بە ئامانجەكانی كە لەسەروی هەمووشیانە دەوڵەی سەربەخۆی كوردستانە، لەم پیناوەشدا سەرۆك بارزانی هەموو هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ گەێشتن بە ئاواتی كورد، و هەمان رۆڵی بەرچاوی هەیە هەروەك لە دابین كردنی دەسكەوتەكانی ئیستای كورد، بۆیەش رۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی گرنگە ئەمرۆ لە بونیاد نانی دەوڵەتی كورد هەروەك رۆڵی گرنگ و كاریگەری لە بزاڤی رزگاری كورد هەبووە لە سەرجەم بوار و ساتەكاندا. ئەم پێگە و ئەم سەنگە دەگمەنە بە ئاسانی و بێ بنەمایەكی پتەو بەدەستناهێنرێت، چونكە سەرۆك بارزانی یەكێكە لەو سەركردە و ڕابەرانەی كە بە درێژایی سەدەیەك، جارێك یان دووجار لە مێژووی نەتەوەیەك دروست و پەیدا دەبن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ كارێزمایی و زیرەكی و حیكمەت و تواناكانی ئەو كەسانە.سەرۆك بارزانی هەڵگری ئاڵایی كۆماری كوردستان و ئامانجێكی گەورە و پیرۆزە و كە گشت شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكان لە پێناویدا تێكۆشاون و قوربانیان بۆ بەخشیووە ، بۆ یە قۆناغی ئێستامان چارەنووسساز و یەكڵاكەرەوەیە و دەبێت یەكریز و یەكدەنگ بین بۆ گەیشتن بە مافەرەواكان و لە نێویاندا دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان .بۆ ئەوەی‮ ‬كورد بتوانێ بگاتە مافەكانی‮ ‬و ئەو شەڕەی‮ ‬ئەمجارە خەباتێكە ئایندەمان دیاری‮ ‬دەكات و‮ ‬ڕزگارمان دەبێت لە كۆت وزنجیری‮ ‬عێراق،بۆیە لەوكاتەدا پێویستە لەگەڵ سەرۆك بارزانی‮ ‬دابین وپرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكەینە فاكتەرێك بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش سەردەمەكە وا دەخوازێ وەك لەپێش چاوە،هەرچی‮ ‬زووە بۆ دروستكردن و بەدیهێنانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬تیایدا،وەك ئامانجێكی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەوتۆ كە هەموو شتێكی‮ ‬تر لەئاستی‮ ‬دا لاوەكی‮ ‬بێ،دەبێ پشت بەخۆمان و وڵاتی‮ ‬خۆمان و گەلی‮ ‬خۆمان ببەستین،نەك پشت بەستن و باوەڕكردن بە نەیاران و ناحەزانی‮ ‬كورد،دەبێ خۆمان ئامادە بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ هەر دۆخێكی‮ ‬چاوەڕوانكراودا خۆمان بگونجێنین،چونكە هەر ئاڵوگۆڕێك لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮، هەردەم‮ ‬ڕێگا بۆ ئاڵوگۆڕێكی‮ ‬تر خۆش دەكا،كە دەرگایەكی‮ ‬گەورە دەبێ بۆ پرسی‮ ‬كورد و سەرۆك بارزانی‮ ‬باوەڕ‮ ‬و متمانەی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە سەركەوتن هەیە‮.‬ بۆیە پێوست تا دەكرێت رێگە نەدەین نەیاران و داگیركەران درز و ناكۆكیی لە نێوانمان دروست بكەن و تا ئەو كاتەی ئاواتی شەهیدان و نەتەوەیی بەدی دێنین ..
Top