ناكرێ‌ چاوەرێی عێراقێكی ستەمكار بین كە ئاو بۆ هاوڵاتیانی دابین ناكات ،چۆن مافەكانی ئێمە مسۆگەر دەكات

ناكرێ‌ چاوەرێی عێراقێكی ستەمكار بین كە ئاو بۆ هاوڵاتیانی دابین ناكات ،چۆن مافەكانی ئێمە مسۆگەر دەكات
گەلی كورد، نەتەوەیەكی رٍەسەنی رۆژهەڵاتی ناوینە و سەد ساڵە لەگەڵ دەسەڵاتە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا كات بەفیرۆ دەدا و مافەكانی پێشێڵ و پاشگۆی دەخرێ‌ ،هەر ئەوەش بوو وایكرد رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا و تێیدا گەلی كورد بە دەنگی بەڵی وەڵامێكی گونجاویی بەغدایان دایەوە . بۆیە بەشداریكردنی ئەمجارەی گەلی كورد لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆست و پایە نییە و چونكە هیچ بایەخێكێكی نییە .گەلی کورد چەندین داواکاریی لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو هەیە، ئەویش کێشەی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی تر و چەندین داوکاریی تریش و، کورد ڕازیش نابێت کاتێکی درێژ بۆ جێبەجێکردنیان هەبێت، ئێمە گرەنتی کاتیشمان دەوێت، چونکە ئێمە لەسەر ئەساسی تەوافق و تەوازن و شەراکەت پشکداری دەکەین. لە ئێستادا بەغدا نقوومی گەندەلی و كێشەی سیاسیە و هەروەها ناوماڵی شیعه‌ په‌رته‌ و ئێستا بوونه‌ته‌ دوو فراكسیۆن، هیچ كامیشیان تواناییی ئه‌وه‌ی نییه‌ حكوومه‌ت دروست بكات. كورد خۆی بداته‌ پاڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌و فراكسیۆنانه،‌ ئه‌وه‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌ ده‌توانێت سه‌رۆكوه‌زیران بۆ خۆی به‌رێت.زه‌مانی ئه‌مانی عێراق هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌ركاتێك عێراق كه‌وتووه‌ته‌ گێژاوه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، بینیشمان چۆن دژی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان بوون له‌ عێراق كه‌ بۆ ناوخۆی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش ڕوونه‌، عێراق بەبێ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه‌".لە ئێستاشدا تەنیا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان پێویستیان به‌ كورد هه‌یه‌ تاوه‌كو گڕێكوێره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیان بۆ بكاته‌وه‌، ده‌شبینین كورد زۆر ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا پارتی و یه‌كێتی له‌ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان وه‌ره‌قه‌یه‌كی كوردیان پێیه‌ كه‌ هه‌ر لایه‌نێكی عێراقی بتوانێت داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكات ئه‌وه‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌ ده‌بێته‌ زۆرینه‌ و داواكانی كوردیش له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدان،‌ كه‌ هیچ لایه‌نێك ناتوانێت دژی بێت. بۆیە دەبینین شاندی نێوده‌وڵه‌تی و عێراقی دێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و داوا له‌ سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حكوومه‌تی نوێی عێراق دروست بكەن. بەدڵنییاییەوە دەبێ‌ گشت لایەنەسیاسییەكانی ئەو هەڵە زێرینە لە دەست نەدەن گەر بەغدا مافەرەواكان و دەستورییەكانی جێبەجێی نەكات دەبێ‌ بە بێ‌ ئەوەی چیتر كات لەگەڵ بەغدا بە فیرۆ بدەین ئەوا بەیەكدەنگ و یەكهەڵوێست هاوشێوەی ریفراندۆم ،دەنگ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بدەین .. خۆراگری ، بەرخۆدان ، قوربانیدان سیفەتی ئەو میللەتانەیە كە كۆیلەبوون و داگیركاری رٍەتدەكەنەوە و سەربەخۆیخوازی بەدەست دێنن . مێژوویی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كورد بەچەندین قۆناغی هەستیار و مەترسیداردا تێپەڕی تا ئەم دەسكەوتانەی ئێستای بەدەست هێنا ، سەركردەی بوێر و ئەفسانەی بەرخودان و هێمای مقاوەمەت و خۆبەدەستەوەنەدان مستەفا بارزانی بەچەندین هەوراز و نشێودا ڕێ‌ی خەباتی بڕی بۆئەوەی بە دوژمنی بسەلمێنێ‌ كورد وەك هەموو نەتەوەكانی تری جیهان مافی ئەوەی هەیە كەسەربەرزانە بژی و هەموو ژێردەستەییەك ڕەت دەكاتەوە ، كۆی فەلسەفەی ڕێبازەكەشی خۆی لەدوو ووشەدا دەبینیەوە ئەوانیش بەرخودان ، خۆبەدەستەوەنەدان كە ئەمە دووخەسڵەتی بونیاتنەرن بۆ كەسێكی شۆڕشگێر ، تەسلیم نەبوون بە ئیرادەی شكست خواردووی ڕژێمی شاهەنشایی لە ئێران دوای ڕوخانی كۆماری مەهاباد و بڕینی سنورە سەختەكانی دووژمنە هاوبەرژەوەندیەكانی ناوچەكە گەورەترین وانەی خۆبەدەستەوەنەدانی كوردە لەمێژوودا ، دواتریش ڕازینەبوون بە مەرجەكانی حكومەتی ئەوكاتی عێراق و هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لە سەردەمی جەنگی سارددا دژی ڕژێمێك كە یەكیەتی سۆڤیەت پشتیوانی بوو ، وانەی بەرخودانی كوردە بۆ نەوەكانی داهاتوو ، ئەم سیفاتانە دوای وەفاتی بارزانی نەمر لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی كرانە وانەی قۆناغی داهاتووی خەبات بۆ گەیشتن بەئامانجە گەورەكە ئەویش ڕزگاركردنی كورد بوو لەژێردەستەیی دواتریش دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی ، سەرۆك بارزانی فەلسەفەی ڕێبازی بارزانی كردە سەمەشقی كارەكانی تا كوردی گەیاندە ئەم ڕۆژە كە دوژمنەكانی دوێنێ‌ ئێستا دۆستیانە و بە ئازایی و بوێریان سەرسامن ، بەرخودانی گەلی كورد بەڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی و خۆبەدەستەوەنەدانیان بە ئیرادەی عەرەبی شۆڤێنی كۆن و نوێ‌ ی عێراق لە سەددام و جەعفەری و مالكی و عەبادی و ئێستاش داعش سەروەریەكن كە بەهایی مرۆڤایەتیان بۆ تاكی كورد گێڕایەوە ، لەسایەی ڕابەرایەتی كردن و بەكرداری كردنی فەلسەفەكانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئێستا كورد خۆی خاوەنی خۆیەتی و خۆی بڕیار دەدات ، هیچ حزبێك بۆی نییە ئەم مافە لەكورد وەگرێتەوە كەخۆی بە خوێنی ڕۆڵەكانی بەدەستی هێناوەئێمەی كورد دەیان ساڵە تێدەكۆشین نەك لە پێناو حزبایەتی و بەرژوەندی شەخسی و بەدەسهێنانی كورسی و پۆست بەڵكو بۆ ئەوە بووە تا میللەتەكەمان لە داگیركاری و ژێر دەستی رزگاری بێ‌ .پێوستە هه‌موو ئه‌وانه‌ی خەباتیان كردووە و قوربانییان بەخشییووە لە پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بینن ده‌زانم، كه‌ له‌ سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا بكه‌وینه‌ خۆ و له‌ چه‌ندین كایه‌ی جۆراوجۆردا هه‌وڵ و توانا و وزه‌مان یه‌ك بخه‌ین و رووه‌ و هێنانه‌دیی ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی شه‌و و رۆژمان بخه‌ینه‌ سه‌ر یه‌ك، هه‌موومان له‌و راستییه‌ تێ بگه‌ین، كه‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ و به‌رده‌وام دووباره‌بوونه‌وه‌ی كۆست و تراژیدیاكانمان هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆ به‌ بچووك زانی و خۆ گرمۆله‌كردنمان بووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراق، هه‌ڵبه‌ت من له‌و راستییه‌ش تێ ده‌گه‌م، له‌دوای گۆڕانكارییە سلبییه‌كانی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه ربه خۆیی له 25/9/ 2017 بۆی هه‌یه ئێستا وروژاندن و گه‌رمكردنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م بێت، به‌تایبه‌تیش ئێستا كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ناوه‌ندی سیاسی و میدیایی گۆڕانكاری و ئاسه‌واره‌ نه‌رێنییه‌كانی دوای ریفراندۆمیان قۆسته‌وه‌، كه‌وا گاڵته‌وگه‌پ به‌ چه‌مكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین و بگره‌ توندتر و دڵڕه‌قتر له‌ سه‌رانی سیاسیی مه‌زهه‌بیی عێراق، سه‌ربه‌خۆخوازانیان خستووەته‌ چوارچێوه‌ی قه‌فه‌زی تاوان و عێراقی حەبیبیان لێ كردووین به‌ به‌هه‌شتی فیرده‌وس، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ هه‌رگیز وامان لێ بكات، له‌ خه‌باتكردن و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سارد ببینه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ماف و ئامانجه‌ مه‌زنه‌ بین، هه‌ڵبه‌ت من له‌ چه‌ندین نووسین و دیمانه‌ی رۆژنامه‌وانییشدا ئه‌وه‌م گوتووه‌، كه‌وا ده‌وڵه‌تی كوردستان راناگه‌یەندرێت، به‌ڵكوو له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا دروست ده‌كرێت، خه‌باتیش بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ مه‌زنه‌ ده‌بێ له‌ چه‌ندین بوار و كایه‌ی جیاجیادا بێت،ئێستاكە ناوچەكە لەوپەری جۆش و خرۆش و گۆرانكارییەدایە دەبێ‌ گشت بەرژوەندییە حزبی و شەخسییەكان بەلاوە بنرێت و بە هەموو توانایەكەوە هەوڵ بۆ دروستكردنی دەوڵەتبوونی كوردستان بدەین ..
Top