(هەوڵی ڕگارکردنی عێراق مەدەن)

(هەوڵی ڕگارکردنی عێراق مەدەن)
٭کۆتا هەڵبژاردنی عێراق لەبری ئەوەی ببێته دەروازەیەک بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە کێشەو گرفتەکانی هێندەی دیکە بووە بە مۆتەکەو خەریکە عێراق دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی دژوارترو ئاڵۆزترو پڕکێشەو گرفتتر

٭حوکمی پازدە ساڵی شیعە حوکمێکە لێوان لێوە لەتۆڵەو گەورەترکردنی کێشە مەزهەبی ونەتەوەییەکان و تەحەکومی عێراق لە بەغداوە گواسترایەوە بۆ تاران بەجۆرێک ئەمریکا عێراقی لە صدام ڕزگارکردو دایبەدەست ئێرانەوەو گەورترین هەڵەی کوشندەی سیاسی کردو ئێران و بزووتنەوەی تەشەیوع خەریکە ئاگر لەتەواوی ناوچەکە بەردەدات

٭ئەم عێراقە بەناو نوێیە کورد ڕۆڵێکی گەورەی لەهەستانەوەو بوونیادنانەوەیدا هەبوو وە زۆر سێکتەری گەورەی عێراق هەیە کە کورد لەسفرەوە بونیادی نایەوە وەک (سوپا، پەیوەندیەکانی دەرەوەیی، هەوڵدان بۆچارەسەرکردنی کێشەی نێوان پێکهاتەکانی ئەم عێراقە)

٭لەدواوی دەنگدان لەسەر دەستوری عێراق و وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار کورد میحوەری چارەسەری ناکۆکیەکانی عێراق بوەو زۆر جاران لەلێوری کەوتن ڕزگاری کردوە پێکهێنانی کابینەی ساڵی (۲۰۱۰)باشترین بەڵگەیە بەئومێدی باش بوونی عێراق بەڵام بەداخەوە بەهێزبوون و بوژاندنەوەی عێراق ئەنفال و جنۆسایدی (کەرکوک و خورماتوو)ی لێکەوتەوە

٭ئێستا کە لەهەمووکات زیاتر دۆخی عێراق شلۆقەو ناکۆکیەکان لەنێوان (شیعەو سوننە، سونەو سونە، شیعەو شیعە)زۆر بەزەقی هەیەو کوردیش لەگەڵ هەردوکیان هەر ناکۆک و ناتەبایە و دۆخی خراپی ژیان و گوزەران و ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان دۆخێکی پڕ لەکێشەیان دروستکردوە باشترن کاتوو دەرفەتەو کورد نەک نابێت ئەم عێراقە بوونیاد بنێتەوە بەڵکو لەکوێ پێی دەکرێت زیاترو زیاتر تێکدی بدات

٭عەقڵی حوکمڕانی کردنی بەغداد زۆر کورت بینەو دۆخی ژیانو گوزەرانی هاوووڵاتیان زۆر خراپەو ڕێژەی هەژاری زۆر بەرزەو خەڵێکی زۆر بێکارەو ڕێژەی بێکاری و هەژاری ژماری پێوانەیی شکاندوەو هاووڵاتیان هاتونەتە سەرشەقام و دۆخەکە لەلێواری (ڕاپەڕین، کودەتا)یەو ناکۆکیەکان لەبەرزترین ئاستی خۆیدایەو ڕەنگە ململانێکان بچێتە قۆناغی پێکدادان و لەنێوخۆی ماڵی شیعیدا هەیە چونکە ئێستا بەتەنها ئێران تەحەکوم بە عێراقەوە ناکات بەڵکو ئەمریکا لەگۆڕەپانەکەیەو بەرەی ئێران و ئەمریکا له کێشمانکێشێکی زۆردان و لەدوی بردنەوەن لە کوتلەی بەرامبەر

٭دۆخی سیاسی ناوخۆیی عێراق لەبەر ڕۆشنای ستراتیژیەتی ووڵاتانی جیهانی و هەرێمایەتی تابێت ئاڵۆزتر دەبێت و ئەگەری هەر ڕووداوێک کراوەیە بۆیە داواکارم هیچ کەس و هێزێکی سیاسی بۆ ئەوەی پێی بڵێن(صمام و امانی دەستور) خۆی نەباتە پێشەوەو واز لەم عێراقە پڕمەرگەساتە بێنن با بەتەواوی گڕبگرێت و بسووتێ و ئێمەش ڕزگارمان بێت لەم مۆتەکەیە بۆیە تکایە هیچ هێزو لایەن و کەسایەتیەک هەوڵی ئەوە نەدات عێراق ڕزگار بکات هەرگیز عێراق دروست مەکەنەوە

Top